ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٦٦:حوكمی یاری بۆكسێن (یان: مشتە كۆڵە) (الملاكمة)، و ‏زۆرانبازی لەگەڵ گا (وومصارعة الثيران)، و زۆرانبازی ئازاد (المصارعة ‏الـحرة):‏

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
یاری بۆكسێن و زۆرانبازی لە گەڵ گا لەو یاریانەن كە لە ئاینی ‏ئیسلامی پیرۆزدا قەدەغەكراون، لە بەر ئەو زیانە زۆرو ترسناكیە گەورەیەی كە ‏لە بۆكسێندا هەیە، و لە بەر ئەو ئەزیەت دانە ناڕەواییەی كە بەرامبەر بە ‏ئاژەڵەكە ئەنجام دەدرێت لەزۆرانبازی لە گەڵ گادا، بەڵام سەبارەت بە ‏زۆرانبازی ئازاد كە ترسناكی و ئازارێكی تێدا نی یە لەگەڵ دەرنەكەوتنی ‏عەورەت،ئەوا هیچ ڕێگرێك نی یە لە حەڵاڵێتی، لە بەر ئەو فەرموودەیەی كە ‏زۆرانبازی پێغەمبەری خوامان (‏صلى الله عليه وسلم‏) بۆ دەگێڕێتەوە لە گەڵ یزیدی كوڕی (‏ركانة) (‏رضي الله عنه‏)‏‎ ‎و لێبردنەوەشی، وە لەبەر ئەوەی كە بنەوا لەم كردارانەدا ‏حەڵاڵێتی یە جگە لەوانەی كە شەریعەتی ئیسلامی پیرۆز قەدەغەی كردوون ‏،هەروەها بڕیارێك لە (الـمجمع الفقهي الإسلامي التابع لرابطة العالم الإسلامي)ەوە دەركراوە كە یاری بۆكسێن و زۆرانبازی لە گەڵ گادا قەدەغە ‏دەكات لە بەر ئەو هۆكارانەی كە پێشتر باسمان لێوە كردن، ئەمەش ‏دەقەكەیەتی: ‏
بڕیاری سێ‌یەم: سەبارەت بە بابەتی: (یاری بۆكسێن و زۆرانبازی ‏ئازاد و زۆرانبازی لە گەڵ گادا).‏
شوكر و ستایش تەنها بۆ خوای پەروەردگار، و دروود و سەلامیش لە ‏سەر ئەو پێغەمبەرە بێت كە پێغەمبەری بە دوادا نایەت، سەروەر و ‏پێغەمبەرمان محمد (‏صلى الله عليه وسلم‏) و ئەهل و بەیت و یارو یاوەرانی، پاش ئەمەش: ‏
‏(مجلس المجمع الفقهي الإسلامي لرابطة العالم الإسلامي) لە خولی ‏دەیەمیدا، كە لە (مەككەی پیرۆز) دا و لە بەرواری (يوم السبت 24 صفر 1408 هـ الموافق 17 أكتوبر 1987 م إلى يوم الأربعاء 28 صفر 1408 هـ الموافق 31 أكتوبر 1987 م) ڕوانیویەتی یە بابەتی یاری بۆكسێن و ‏زۆرانبازی ئازاددا لەو ڕووەی كە بە وەرزشێكی جەستەیی ڕەوا دادەنرێت، ‏لەگەڵ زۆرانبازی لەگەڵا گادا كە بەربڵاوە لە هەندێك لە وڵاتانی بیانی دا، ئایا ‏ڕەوایە لە ڕوانگەی ئیسلامدا یان نا ڕەوایە ؟ وە دوای تاوتوێ‌ كردن سەبارەت ‏بە بابەتەكە لە هەموو بوارەكانیەوە، و ئەو ئاكامانەی كە لەم جۆرانەدا ‏دەكەوێتەوە، كە دەدرێنە پاڵ وەرزش و ناوەندەكانی ڕاگەیاندن وەكو ‏تەلەفزیۆن لە وڵاتانی ئیسلامی جگە لەوانیش پەخشی دەكەن.‏
وە دوای ڕوانین بۆ ئەو لێكۆڵینەوانەی كە پێشكەش كراون بە داواكاری (‏مجلس المجمع) لە خولی پێشوویدا، لە لایەن چەند پزیشكێكی پسپۆڕ و كارامە، ‏هەروەها دوای ڕوانین بۆ ئەو ژمێریاریانەی كە لە لایەن هەندێكیانەوە پێشكەش ‏كرابوو سەبارەت بەوەی كە ڕووی داوە لە جیهاندا، لە ئاكامی بەكاربردنی یاری ‏بۆكسێن و ئەو ڕووداوە دڵ تەزێنانەی كە دەبینرێت لە سەر شاشەكانی ‏تەلەفزیۆن لە ئەنجامی زۆرانبازی ئازاد، (مجلس المجمع) ئەم بڕیارەی خواری ‏دەدات: ‏
[یەكەم: یاری بۆكسێن: ‏]
‏(مجلس المجمع) بە كۆڕای دەنگ ئەوە دەبینێنت كە یاری بۆكسێن كە ‏باسكرا، كە ئەنجام دەدرێت لە چوار چێوەی وەرزشی پێشبڕكێكان دا لە ‏وەڵاتەكەماندا ئەنجام دەدرێت كردارێكی قەدەغەكراوە لە شەریعەتی ئیسلامی دا ‏، چونكە لە سەر ئەوە بنیات دەنرێت كە هەركامەیەك لە دوو یاریزانەكە زیاتر ‏بەرامبەرەكەی ئەزیەت بدات لە جەستەیدا، ئەزیەت دانێكی زۆر لەوانەیە بگاتە ‏ڕادەی كوێر بوون، یان تێكدانی مێشكی یاریزانەكە، شكاندنی زۆر لە ‏ئێسكەكانی، یان دەگاتە مردن، بێ‌ئەوەی هیچ مەسئولیەتێك بكەوێتە سەر ‏لێدەر، لە گەڵ دڵخۆشی بینەران بۆ ئەو كەسەی كە دەباتەوە، وە پێخۆش ‏بوون بە ئازاری ئەوی تریان، ئەوەش كردارێكی قەدەغەكراوە بە گشتی و بە ‏هەموو بەشەكانیەوە لە حوكمی ئیسلامدا، لە بەر وتەی پەروەردگار كە ‏فەرموویەتی: [ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ] [سورة البقرة: 195] ، وە ‏فەرموویەتی: [ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ] [سورة النساء: 29] ، وە لە بەر ئەو فەرموودەیەی كە پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) تیایدا فەرموویەتی ‏‏: " لا ضرر ولا ضرار ".
لە بەر ئەوەیە، زانایانی شەریعەت فەرموویانە ئەگەر كەسێك خوێنی ‏خۆی حەڵاڵ بكات بۆ كەسی بەرامبەر و پێ‌ی بڵێت: (بمكوژە) نابێت بیكوژێت ‏، وە ئەگەر ئەو كردارەی ئەنجامدا ئەوا مەسئولە و شایستەی سزایە. وە لە ‏سەر ئەو بنەوایە (كۆنگرە) بڕیاری ئەوە دەدات كە یاری بۆكسێن نابێت پێ‌ی ‏بوترێت یاریەكی وەرزشی و جەستەیی یە، ناشبێت ئەنجام بدرێت، چونكە ‏وەرزش لە سەر بنەوای مەشق ڕاهاتن نەك ئەزیەت دان یان زیان گەیاندن، وە ‏پێویستە لاببرێت لە بەرنامەی ناوخۆی و، بەشدارنەبوونیش تیایدا لە یاریە نێو ‏دەوڵەتیە جیهانیەكان دا، هەروەها (كۆنگرە) بڕیاری ئەوە دەدات كە ڕەوا نی ‏یە لە بەرنامەكانی تەلەفزیۆندا پیشان بدرێت، بۆ ئەوەی لاوانمان ئەم یاریە ‏خراپە فێر نەبن و هەوڵی لاسایی بدەن. ‏
[‏ دووەم: زۆرانبازی ئازاد: ‏]
سەبارەت بە زۆرانبازی ئازاد كە تیایدا ڕەوایە بۆ هەردوو زۆرانباز كە ‏ئەزیەت و زیان بە بەرامبەرەكەی بگەیەنێت. (كۆنگرە) ئەوەی تێدا دەبینیت ‏كە كردەوەیەكی هاوشێوەیە بە تەواوی بۆ یاری بۆكسێن كە باسكرا، با لە ‏شێوەشدا جیاواز بن،چونكە هەموو ئەو قەدەغەكراوانەی كە ئاماژەیان بۆ كراوە ‏لە بۆكسێندا بەهەمان شێوە لە زۆرانبازی ئازاد كە لە شێوەی زۆرانبازیدا ئەنجام ‏دەدرێت، هەمان حوكمی ئەویش وەردەگرێت لە قەدەغەكردندا. بەڵام ئەو ‏جۆرەكانی تری زۆرانبازی كە تەنها لە بەر وەرزش ئەنجام دەدرێت، و تیایدا ڕێ‌ ‏بەوە نادرێت كە یاریزانەكان ئەزیەتی یەكتر بدەن ئەوا ڕەوایە بە پێ‌ی شەریعەت ‏، (كۆنگرە) یش هیچ ڕێگرێك نابینێت لە ئەنجامدانی. ‏
[سێ‌یەم: زۆرانبازی لە گەڵ گا: ‏]
بەڵام سەبارەت بە زۆرانبازی لە گەڵ گادا كە بەربڵاوە لە هەندێك لە ‏وڵاتانی جیهاندا، ئەو یاریەی كە دەبێتە هۆی كوشتنی گاكە، لە لایەن ‏یاریزانەكەوە بەشێوەیەكی هونەری كە یاریزانەكە مەشقی لە سەر كردووە، ‏ئەمەش بەهەمان شێوە قەدەغەكراوە لە شەریعەتی ئیسلامی پیرۆزدا،چونكە ‏دەبێتە هۆی كوشتنی ئاژەڵێك بە ئازارەوە، بە هۆی ئەو تیرانەی كە ‏دەچەقێنرێنە گیانی،وە زۆر جاریش ئەم زۆرانبازیە دەبێتە هۆی ئەوەی گاكە ‏زۆرانبازەكە بكوژێت وە ئەم زۆرانبازیە كارێكی دڕندانەیە، ئاینی ئیسلامی پیرۆز ‏قەدەغەی دەكات ئەو ئایینەی كە پێغەمبەرەكەی (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: " دخلت امرأة النار في هرة حبستها، فلا هي أطعمتها وسقتها إذ حبستها، ولا هي تركتها تأكل من خشاش الأرض " جا ئەگەر ئەمە لەبەر زندانی كردنی ‏پشیلەیەك بێت ئەنجامدەری لەڕۆژی دواییدا بخاتە ئاگری دۆزەخەوە، ئاخۆ ‏ئەبێ‌ حاڵی كەسێك چۆن دەبێت گایەك ئەزیەت دەدات تا مردن ؟! ‏
[چوارەم: ئاژەڵ بەشەردادان: ‏]
هەرەها (كۆنگرە) بڕیاری قەدەغەكردنی ئەوە دەدات بەسەر ئەوەی ‏ڕوودەدات لە هەندێك لە وڵاتاندا لە بەگژیەكدادانی هەندێك جۆری ئاژەڵ،وەك: ‏وشتر و بەران و كەڵەباب (كەڵەشێر) و جگە لەمانەش، تاكو یەكتر بكوژن یان ‏ئەزیەتی یەكتر بدەن.‏
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرا والحمد لله رب العالمين
گرنگترین كەسانی بەشداربوو: ‏
عبد العزيز بن عبد الله بن باز (رئيس مجلس المجمع).
و د. صالح بن فوزان بن عبد الله الفوزان.
و د. بكر عبد الله أبو زيد
================================
فتاوى الشيخ ابن باز رحمه الله، الـمجلد الرابع / حكم الـملاكمة والـمصارعة الـحرة.
وەرگێڕانی: مامۆستا خليل أحمد


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام