ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٦:ئەگەر نامەحرەمێكت بینى خۆشتویست حەرامە؟ ئەگەر حەرامە خۆ خۆشەویستى بەدەست خۆت نیە؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خۆشەویستى پیاو بۆ ئافرەت یان بە پێچەوانەوە شتێكى غەریزییە و لە هەموو كەسێكدا هەیە جا مرۆڤ خواى گەورە وا خوڵقاندویەتى شت و كەسى پاك و جوانى خۆشبوێت جا ئەم خۆشویستنە شتێكى حەڵاڵە و بەڵكو ژیان بە بێ ئەوە بەسەر ناچێت بەڵام شەریعەتى ئیسلام هاتووە ئەم خۆشەویستییەى كۆك كردووە وە واى كردووە كە لە شوێنى خۆیدا بەكار بێت ئەویش بەشەرع كردنى ژنهێنان و شوكردن و بەڕەوادانانى ژیانى هاوسەرگیرى، دەتوانین بەشێوەیەكى تر بڵێین خۆشەویستى ڕەها قەدەغەیە و لە جێگەى ئەمە بۆ ڕێك وپێك كردنى كۆمەڵگا و باش بەڕێوەچوونى خۆشەویستى سنووردارى داناوە كە بریتى یە لە خۆشەویستى ژن و پیاو بەڕێگەى شەرعى جا لەباسى بەشى یەكەمدا كە بریتییە لە خۆشویستنى ئافرەتان بەڕێگەى نادرووست و ئارەزوومەندانە و حەزكردن لەكارى خراپە و زیناكردن خواى گەورە زەمى كردووە كە دەفەرموێ:{زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ....} سورة آل عمران(14). واتە: خۆشەویستى و ئارەزووكردنى چێژ وەرگرتن لە ئافرەتان بۆ خەڵكى لە لایەن شەیتانەوە ڕازێنراوەتەوە.
وە لەبەشى دووەمدا كە بریتى یە لە خۆشەویستى پەسەند و بەسوود دەفەرموێ:: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} سورة الروم(21).
واتە: یەكێك لە نیشانە و بەڵگەكانى ترى ئەوەیە كە هەر لە خۆتان هاوسەرى بۆ دروست كردوون بۆ ئەوەى ئارامبگرن لە لایدا و لە نێوانتاندا خۆشەویستى و سۆز و میهرەبانى فەراهەم هێناوە بەڕاستى لەو دیاردانەدا نیشانە و بەڵگە هەیە بۆ كەسانێك بیردەكەنەوە و تێدەفكرن.


لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام