ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٥٣: ئايا تەقوا بە چ شتێك زياد دەكات،و سيفەتي ئادەميزادي پارێزگار (الْمُتَّقِي) چۆنەو كامانەن؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هۆكارەكانى زياد بووني تەقوا بەويستي خواي پەروەردگار بە جێبەجێكردني ئەم شتانە دێتەدي، كە لەم ئايەتە پيرۆزانەدا هاتوون، خواي گەورە لە ئايەتي (3-4)ي سوورەتي پيرۆزي (البَقَرَة)دا باسي چەند سيفەتێكي ئادەميزادي پارێزگارو خواناس (الْمُتَّقي) دەكات، كە ئەمانەن:
1 ـ باوەڕهێنان بە هەموو شتێكي غەيبي و ناديار لە ئێمەوە، كە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، بەلإ ئێمە نەمان بينيوە.
2 ـ كردني نوێژە فەرزەكان بەپێي سوننەتەكاني پێغەمبەري خۆشەويست (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وەك خۆي (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت: {وَصَلُّوا كَمَا رَأَيتُمُونِي أُصَلِّي} رَوَاهُ البُخَاڕي.ّ
واتــــە: نوێژ بكەن ئـــەي موسوڵمانان، هەروەك چۆن من دەبينن، كـــە نوێژ دەكەم.
3 ـ دەركردني زەكاتي ماڵ و سامان و خێركردن و يارمەتي داني هەژاران و بێنەوايان.
4 ـ باوەڕ هێناني ڕاستەقينە بە قورئاني پيرۆزو هەموو كيتابە ئاسمانيەكاني پێشوو، كە لەلايەن خواي پەروەردگارەوە بۆ پێغەمبەران (سەلامي خوايان لەسەر بێت) دابەزيوون،
كە بريتين لە: تەورات و ئينجيل و زەبوور و سوحوف و چەندەها كتێبي ئاسماني تريش، كە ئێمە ناوەكانيان نازانين، بەڵام بە دابەزيني قورئاتي پيرۆز كارپێكردني هەموويان نەسخ بۆتەەو كار بەهيچيان ناكرێت و تەنها قورئانيشە، كە دەبێت بكرێتە بەرنامەي ژيان.
خواي گەورەو ميهرەبان هەر لە سوورەتي پيرۆزي:(البَقَرَة)دا باسي چەند سيفەتێكي تري پارێزگاري كردووە، كە ئەمانەن:
5 ـ باوەڕ هێناني ڕاستەقينە بە خواي گەورەو ميهرەبان.
6 ـ باوەڕ هێنان بە پاشەڕۆژ و قيامەت.
7 ـ باوەڕ هێنان بە هەموو مەلائيكەكاني خواي گەورەو ميهرەبان (سەلامي خوايان لەسەر بێت)، كە تەنيا خواي پەروەردگار خۆي ژمارەيان دەزانێت.
8 ـ باوەڕ هێنان بە سەرجەم پێغەمبەرەكان (سەلامي خوايان لەسەر بێت)، كـــــە ژمارەيان (124000) پێغەمبەرە (سەلامي خوايان لەسەر بێت).
9 ـ بەخشيني ماڵ و سامانێك، كە خۆشەويستەو زۆر بەنرخە بەلاي خاوەنەكەيەوە.
10 ـ بە جێهێناني ئەو وەعد و پەيمانانەي، كە بەكەسێك دەدرێت و نەبوني وەعدە خيلافي.
11 ـ خۆڕاگرتن و ئارامگرتن لەكاتي خۆشي و ناخۆشي و دەوڵەمەندي و هەژاريشدا.
خواي گەورەو ميهرەبان لە ئايەتي (134-135) سوورەتي: (آلِ عِمرَان)دا باسي هەندێك لە سيفەتي پارێزگاراني كردووە، بەم شێوەيە:
12 ـ خواردنەوەي ڕق و كينەي ناو دڵ و دەرنەبڕين و كردەوە پێنەكردنيشي.
13 ـ عەفو كردني خەڵكي و لێبووردن لە بەرامبەرياندا.
14 ـ لەكاتي گوناه و تاواندا خواي گەورە وەبيريان دێتەوە و لەخواي پەروەردگار دەترسن و داواي تەوبە و لێبووردن دەكەن لەخواي گەورە.
15 ـ بەردروام نەبوون لەسەر گوناهو تاوان، چونكە دڵييان لەوەي، كە گوناهو تاوان زەرەرو زيانيان پێدەگەيەنێت نەك سوودو قازانج.
خواي گەورەو ميهرەبان لە ئايەتي (17-18)ي سوورەتي: (الذاريات)دا باسي هەندێك لە سيفەتي پارێزگاراني كردووە، بەم شێوەيە:
16 ـ لەخواترسان و پارێزگاران لەشەودا بەكەمي دەخەون و شەونوێژو عيبادەت دەكەن.
17 ـ لەخواترسان و پارێزگاران لە پارشێودا لە كاتێكدا، كە زۆربەي خەڵكي خوتوون ئەوان داواي لێخۆشبووني گوناه و تاوان لە پەروەردگاريان دەكەن.
بێگومان ئەمەي، كە باسمان كرد هەندێك بوو لە سيفەتي ئادەميزادي پارێزگار و لە خواترس (المتَّقِي)، جێبەجێ كردني ئەم سيفەتانە لەژياني ڕۆژانەدا ئادەميزاد دەبێتە ئادەميزادێكي لەخواترس و پارێزگار.
خوشك و براي بەڕێزو خۆشەويستم گرنگي بدە بەم كردەوانە تا بەويستى خواى گەورە ببيتە كەسێكي پارێزگار و لەخوا ترس و خواناس.
م. عوبێد


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام