ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٥١:ئايا لە سوێند خواردندا نييەتي كێ حيسابە، ئەو كەسەي كە سوێند دەخوات، يا ئەو كەسەي كە سوێندي دەدات؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان سوێند خواردن بەپێي نيەتي ئەو كەسەيە كە سوێندي كەسێك دەدات‌و داوا لە كەسێك دەكات كە سوێندي بۆ بخوات، ئەم فەرموودە پيرۆزە بەڵگەيە لەسەر ئەوەي كەسوێند خواردن لەسەر نيەتي ئەو كەسەيە كە سوێندي بەرامبەر دەدات‌و نيەتي سوێند خۆر حيسابي بۆ ناكرێت، پێغەمبەري خۆشەويست (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت: {الْيَمِينُ عَلَى نِيَّةِ الْمُسْتَحْلِفِ} حَدِيثٌ صَحِيحٌ: رَوَاهُ الْإِمَامُ مُسلِمٍ (رَحِمَهُ الله) فِي (صَحِيحِهِ) (1653).
واتە: سوێند خواردن بەپێي نييەت‌و مەبەستي ئەو كەسەيە، كە سوێندي كەسێك دەدات‌و داواي لێدەكات كە سوێندي بۆ بخوات.
ئەم فەرموودە پيرۆزە بەڵگەيە لەسەر ئەوەي، ئەگەر كەسێك سوێند درا لەسەر شتێك‌و ئەو لە دڵي خۆيدا سوێندي لەسەر شتێكي تر خواردو بەرامبەرەكەي هەڵخەڵەتاندو فێڵي لێكرد، ئەوە سوێندەكەي دەكەوێت‌و تاوانێكي زۆر گەورەشي بۆ دەنوسرێت، چونكە هەم درۆي كردووەو هەم فڕو فێڵيشي كردووە.
م. عوبێد


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام