ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٥٠:ئایا سەر نەوى كردن و خۆ دانەواندن لە كاتی گەیشتن‌ بە كەسێكی بەساڵاچوودا جائیزە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەصلی سەلام كردن لەی كاتی گەیشتن بەیەك و بینینی یەكتردا تەوقە كردنە، ئەگەر ئەم ‏بەیەكگەیشتنە لەدوای ماوەیەكی زۆر بێت یاخود نا...لە هەر حاڵەتێكدا بێت سەرنەوی كردن و ‏خۆدانەواندن بۆ یەكتر درووست نیە نە لەكاتی بەیەكگەیشتنی موسوڵمان بە كافرێك، نە بۆ ‏پاشا و كاربەدەستان، نە بۆ خزمان و دۆست و خۆشەویستان، لەبەرئەوەی ئەم خۆ دانەواندنە ‏زەلیلی تیا ئەبینرێت ئەمەش بۆ كەس نابێت جگە لە خوای پەروەردگار و خۆ چواندنە بە ‏قەومەكانی تر، بەڵگەش بۆ ئەمە پیاوێك لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی اله و سلم ی ‏پرسی: (يا رسول الله أحدنا يلقى صديقه أينحني له ؟ قال: فقال رسول الله صلى الله عليه ‏وسلم: لا) سلسلة الاحاديث الصحيحة 160 واتە: (ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وعلى ‏اله وسلم يەكێك لە ئێمە ئەگات بە برادەرەكەى ئايا بۆى بچەمێتەوە سەرى بۆ نەوى بكە ؟ ‏پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فەرمووى: نەخێر)‏
زانایانیش لە چەندین فتوادا قەدەغەی سەرنەویكردن و خۆدانەواندنیان كردوە لە كاتی ‏بەیەكگەیشتندا، و ئاگاداریان كردوینەتەوە لە مەترسی ئەو كارە چونكە وەك كڕنوش بردنی ‏لێدێت كه بەرامبەر كەسی دووەمی بكەیت بیگومان ئەمەش قەدەغەیە جونكە كڕنوش تەنها بۆ ‏خوای پەروەردگار ئەبرێت و درووست نیە بۆ جگە لە خوای گەورە، لەو بەڵگانەش:‏
‏1.شێخ الاسلام ابن تیمیة رحمه الله علیە ئەفەرموێت: سەبارەت بە خۆ دانەواندن لەكاتی ‏سڵاو كردندا نەهی لێكراوە هەروەك لە ترمذی دا هاتوە لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە ‏وعلی اله وسلم كە لێیان پرسیوە كە ئایا بیاوێك كاتێك كە دەگات بە براكەی خۆی دابنەوێنێت ‏بۆی؟ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی اله وسلم فەرمووی نەخێر، ولەبەرئەوەی ركوع و ‏سوجدە بردن درووست نیە تەنها بۆ خوای بەروەردگار نەبێت.......{فتيا في حكم القيام والانحناء ‏والألقاب " لابن تيمية، تحقيق: الشيخ الوليد بن عبد الرحمن الفريان، "مجلة البحوث ‏الإسلامية"(20 / 297)}.‏‎ ‎
هەروەها شێخ الاسلام دەفەرموێت:‏
هەرچی دەربارەی دەرخستنی سەر(مەبەست پێی لابردنی كڵاو یان ئەو شتەیە كە لەسەر ‏سەر دادەنرێت) و چەمانەوە لە سوننەتدا نیە و بەڵكو لە هەندێك داب و نەریتی پاشا و ‏كافرەكانەوە وەرگیراوە، وە پێویست ناكات كە سەری بۆ پیشان بدرێـت و چەمانەوەی بۆ بكرێت ‏بەڵكو لە نوێﮊەكاندا دەبێـت بچەمیتەوە بۆ خوای گەورە و سەری خۆی نیشان بدات و ڕووتی ‏بكات لە كاتی ئیحرام بەستندا. { مجموع الفتاوى (11 / 554)}.‏
‏2. سلیمان البجیرمی الشافعی رحمە الله علیە ئەفەرموێت: ‏
چەمانەوە بۆ مرڤەكان هەروەك چۆن ئەنجام دەدرێـ لەكاتی یەكتر بینینی كەسه ‏دەسەڵاتدارەكاندا، بەتەواوی حەرامە ئەگەر مەبەستی ئەوەش نەبێت كە بەگەورەی نازانێت ‏وەكو چۆن زاتی الله بە گەورە دەزانێت، وە كافرە ئەگەر بە گەورەیان بزانێت و بیان خاتە ئاستی ‏الله وە. {تحفة الحبيب على شرح الخطيب (5 / 110)}. ‏
‏3. پرسیاركراوە لە زانایانی لیﮊنەی هەمیشەی حوكمی سەر نەویكردن موسڵمان لەكاتی ‏سڵاوكردن چیە؟ لە وەڵامدا فەرمویانە: دروست نییه بۆ موسڵمان سەر نەویبكات لە كاتی ‏سەلامكردندا ئەگەر بۆ موسڵمان بێت یان بۆ كافر بێت لەبەرئەوەی ئەوە لە كردارەكانی ‏عجەمیەكانە بۆ گەورەكانیان و وەك ڕكوع وایە وە ركوعیش نابێت تەنها بۆ خوای پەروەردگار ‏ئەكرێت...{فتاوى اللجنة الدائمة (26 / 116)}.
‏4. لە وەڵامی پرسیارێكیشدا كە لە شێخ عیثمین رحمە الله كراوە دەربارەی سەنەویكردن لە ‏كاتی بینینی كەسێك كە پلەكەی لە تۆ بەرزتر بێت، شێخ ئەفەرموێت: ئەوەی كە ئەیبینین ‏درووست نیە لەبەرئەوەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه و علی اله و سلم قەدەغەی كردوە، ‏بۆ هیچ كەسێك درووست نیه بۆ جگه لەخوای گەورە سەر نەوی بكات.‏
{لقاء الباب المفتوح " (104 / السؤال رقم 4)}.‏
لەمانەوە بۆمان دەركەوت كە سەرنەوی كردن و خۆ دانەواندن لەكاتی سەلام كردن لەیەك ‏درووست نیه و نەهی لێكراوه بەڵكو پێویستە تەوقە بكەن هەروەك چۆن‌ انس ى كوڕى مالك ‏خوا لێى ڕازى بێ ئەگێڕێتەوە: (قلنا يا رسول الله أينحني بعضنا لبعض قال لا قلنا أيعانق بعضنا ‏بعضا قال لا ولكن تصافحوا) رواه ابن ماجة وحسنه الالباني سلسلة الاحاديث الصحيحة 160 ‏واتە: (ووتمان ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئايا بۆ يەكتر سەر نەوى ‏كەين و خۆ دانەوێنين كە بگەين بە يەك ؟ فەرمووى: نەخێر ووتمان ئايا دەست لە ملى يەك ‏كەين و باوەش بە يەكا بكەين ئەگەر بەيەك بگەين ؟ فەرمووى: نەخێر بەڵام تەوقە بكەن).‏
والله تعالی أعلم ‏
وصلی الله علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم....‏
و: دایكی عبدالله


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام