ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٢٨: ئایا حوكمی درێژكردنەوەی نینۆك چیە ئەگەر پاك وخاوێن ‏بێت، وە ئایا كورت كردنەوەی سوننەتە یان فەرزە؟ ‏

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
قرتاند یان كورتكردنەوەی نینۆك لەو ئاكارانەیە كە خوا هەر ‏بە فیترەت لە مرۆڤدا خولقاندوویەتی و فەرمانیشی پێكردووە لەڕووی ‏شەرعیشەوە، وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كاتی دیاری كردووە كە نابێت كورت ‏كردنەوەی شوارب و تاشینی تووكی بەرو هەڵكەندنی توكی بن باڵ لە ‏چڵ ڕۆژ زیاتر بێت، هەر بۆیە نابێت نینۆكیش لەسەرووی چڵ ڕۆژەوە ‏نەقرتێنرێت ئیتر پاك بێت یاخود پیس، چونكە باشترین ڕێنمایی ‏وڕێیاز، ڕێبازی پێغەمبەرە، وە كورت نەكردنەوەی نینۆك لەسەرووی ‏چل ڕۆژەوە پێچەوانەی ئەو فیترەتەیە كە خوا خەڵكی لەسەر ڕاهێناوە، ‏وە ئەگەریش مەبەستی لاساییكردنەوەی بێباوەڕان بێت ئەوە حەرامە، ‏چونكە پێغەمبەر دەفەرموێت: " من تشبه بقوم فهو منهم " رواه الإمام أحمد ‏بإسناد جید.
وە شێخ ئیسلام ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەڵێت: نزمترین شتی ئەم ‏فەرموودەیە ئەوەیە كە حەرامە، ئەگەر چی ڕوواڵەتی فەرموودەكە ‏كوفری لاساییكەر دەخوازێت. بەڵام ئەگەر درێژكردنەوەكەی ‏ونەقرتاندنی بۆ سەرووی چل ڕۆژ تەنها حەزو ئارەزوویەكی ناخی ‏خۆی بێت ئەوا پێچەوانەی فیترەت و ئەو كاتەیە كە پێغەمبەری خوا بۆ ‏ئوممەتەكەی داناوە.‏
‏ ‏
[الشیخ العلامة محمد بن صالح العثیمین – فتاوی نور علی الدرب ‏]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام