ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٩٩:كارەكانی خوای گەورە پڕ لە حیكمەتە هیچ ئیشیكی نییە كە بەبێ حیكمەت بێت بزانین حیمكەت ‏لە بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان چییە؟

وەڵام:‏بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
هیچ كارێك نییە كە خوای پەروەدگار ئەمری پێ كردبین، هیچ شتێك نییە كە خوا فەرزی كردبێت ئیلا ‏سوودی تێدایە، وە هیچ شتێك نییە كە خوا حەرامی كردبێت ئیلا ئەو شتە فەسادی تێدایە، وە ڕەمەزانیش یەكێكە ‏لەو واجباتانەی كە خوای پەروەردگار لەسەر موسڵمانانی داناوە وە لەبەر حیكمەتێكی زۆر لەبەر ‏مەسڵەحەتێكی گەورە كە هەموو ئەو پاداشتانە خوای پەروەردگار لە یەك ووشە كۆی دەكاتەوە كە لە قورئانە ‏پیرۆزەكەی دا دەفەرمووێ: ‏
‏‏ [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] ‏‎ ‎‏ ‏‏(البقرة:183) ‏
واتە: ئەی ئیمانداران خوای گەورە ڕۆژووی لەسەر ئێوە داناوە هەر وەكو چۆن لەسەر كەسانی پێش ئێوەشی ‏دانابوو بۆ ئەوەی بە تەقوا بن، كەواتە حیكمەت لە فەررزبوونی ڕۆژوو گرتنی ڕۆژوو لەسەرمان ئەوە شتێكە، وە ‏لەبەر چی لە مانگی ڕەمەزاندا فەرزكرا وە شتێكی ترە، حیكمەت لە ڕۆژو وەكو وتمان خوای پەروەردگار ‏ڕوونیكردۆتەوە بە پوختی دەفەرمووێ: [لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] بەڕۆژوو بن بەڵكو بە تەقوابن، كەواتە ڕۆژوو وا لە مرۆڤ ‏دەكات كە تەقوای خوای پەروەردگار بكات‌و نەفسی پاك كاتەوە‌و دەروونی خاڵص بكات بۆ خوای ‏پەروەردگار‌و ڕەوشت‌و ئەخلاقی جوان بكات، كەسێك بێت بگەڕێتەوە بۆ لای خوای پەروەردگار لە كرداریداو ‏لە هەڵس‌و كەوتیداو لە مامەڵەو ڕەوشتیداو كەسێكی ڕەوشت جوان‌و كەسێكی چاك‌و باشی لێ‌ دەرچێت ئەوەش ‏ڕۆژوو گرتن هۆكارێكی زۆر زۆر بەهێزە بۆ ئەوەی مرۆڤ بە ڕەوشت‌و ئیمان بەرز‌و بە تەقوا بێت، چونكە ‏پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ دەفەرمووێ:‏
‏‏ [إِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلاَ يَرْفُثْ وَلاَ يَجْهَل] أخرجه البخاري ومسلم، وانظر: صحيح أبي داود: 2045، و صحيح الجامع الصغير: 783)‏
‏ ئەگەڕ ڕۆژەكەتان ڕۆژێكی ئەوەبوو كە كەسێك تێیدا بە ڕۆژوو بوو نەدەچێتە لای خێزانی نەجنێو دەدات ‏نەقسەی ناشیرین دەكات وە ئەگەر كەسێكیش قسەی پێ وت با ڕەدی نەداتەوە بڵێت من بەڕۆژووم بڵێت من بە ‏ڕۆژووم، كەواتە ڕۆژو وات لێدەكات جنێو نەڵێت‌و دەمی خۆی بگرێت‌و دەم پاك بێت‌و ڕەوشت جوان بێت، ‏نەچێت شەڕو هەرا لەگەڵ كەسانێك بكات ئەگەر بیانەوێ شەڕیشت لەگەڵ بكەن مرۆڤ ئەخلاق‌و ڕەوشتی لەوە ‏جوانتر بێت ئەو ڕۆژوو گرتنە وا لە مرۆڤ دەكات ئەخلاق‌و ڕەوشتی بەرزبكاتەوە، یان پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ ‏دەفەرمووێت:‏ [رُبَّ صَائِمٍ حَظُّهُ مِنْ صِيَامِهِ الْجُوعُ وَالْعَطَشُ] صحيح ابن خزيمة‎:‎‏1880، و مسند أحمد بن حنبل:8658.‏
واتە: هەندێك كەس هەیە بەڕۆژووە لە بەڕۆژوو بونەكەیدا تەنها تێنوویەتی‌و برسیەتی بۆ دەمێنێتەوە خێری بۆ ‏نانوسرێ، چونكە ئادابی بە ڕۆژووبوونەكەی تێدا نەبووە‌و نەی زانیوە، حیكمەت لە بەڕۆژووبووندا ئەوەیە بە ‏تەقوا بێت تەقوای خوای نەكردووە دەمی خۆی نەپاراستووە لە قسەی خراپ لە غەیبەت كردن لە جنێوودان لە ‏درۆكردن لە بوهتانكردن وە چاوی خۆی نەپاراستووە لە نەزەركردن وە سكی خۆی نەپاراستووە لە حەرام ‏تێكردن وە ڕەوشتی خۆی نەپاراستووە ئەو كەسە هیچ نیعمەتی بە ڕۆژووبوونی نەزانیوە بۆیە خوای گەورە هیچ ‏خێری بۆ نانوسێت‌و ئەجری وەرناگرێت ئیلا برسیەتی‌و تێنوویەتی بۆ دەمێنێتەوە، كەواتە یەكەم ئایەتی بە ‏ڕۆژووبوون بە [لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] وە كۆتا ئایەتیش دیسان هەر بەوە كۆتایی پێهاتووە خوای گەورە دەفەرمووێت: بۆ ‏ئەوەی بە تەقوا بن ئایەتەكانی ڕۆژوو بە تەقوا دەستی پێكرد بە تەقوا كۆتایی هات، كەواتە حیكمەت لە ‏بەڕۆژووبوون ئەوەیە مرۆڤ تەقوای خوای گەورە بكات وە مرۆڤ كە بەڕۆژوو بوو وای لێدێ جارێ برسی ‏دەبێت‌و وای لێدەكات بگەڕێتەوە لای خوای گەورە برسیەتی وات لێدەكات بیر لە فەقیری‌و برسیەتی بكەیتەوە ‏لەمەو دوا چاك بیت لەگەڵیان‌و بیریان لێبكەیتەوە ئەوەش خەسڵەتێكی تەقوایە، برسیەتی وا لە مرۆڤ دەكات ‏شەهووەتی كەم دەكاتەوە بۆ ئەوەی كاری خراپە نەكات ‏ [إِنَّ الشَّيْطَانَ يَجْرِي مِنَ الإِنْسَانِ مَجْرَىَ الدَّم] مختصر الأحكام المستخرج على جامع الترمذي 988.‏ ‏
شەیتان لەناو مرۆڤ دەڕوات هەر وەك چۆن خوێن لەناو دەمارەكان دەڕوات، شەیتانیش هەموو كاتێ هانی مرۆڤ ‏دەدات بەرەو شەهووەت‌و خراپەی دەبات‌و دەیەوێ بەرەو خراپەمان بەرێ‌و لامان بدات، بەڵام كە مرۆڤ بە ‏ڕۆژووبوو چۆن دەمارەكانی خوێن تەسك دەبنەوە چونكە خۆراكی تێدا ناچێت بەهەمان شێوەش شەیتان دوور ‏دەكەوێتەوە لە مرۆڤـ، كەواتە كۆمەڵێك حیكمەت هەیە لە بە ڕۆژووبووندا كە هەمووشیان لەوەدا كۆدەبنەوە ‏مرۆڤ تەقوای خوای گەورە دەكات زیاتر كەسێكی باش دەبێت كەسێكی چاك دەبێت لەگەڵ خوای خۆی لەگەڵ ‏نەفسی خۆی لەگەڵ دەورووبەرەكەی لەگەڵ خێزانی خۆی رۆژو وات لێ‌ دەكات بە تەقوا بیت خۆپارێزبیت لە ‏هەموو شتێك كە خوای گەورە پێی ناخۆشە سیفەتێكی ناشیرینە كەواتە مەبەست لە بەڕۆژووبوندا كە خوا ‏لەسەری واجب كردووین خوای گەورە برسیەتی ئێمەی ناوێت تێنوویەتی ئێمەی ناوێت حیكمەت لە ‏بەڕۆژووبوندا ئەوە نییە تەنها تۆ برسی بیت‌و تێنوو بیت حیكمەت لەوەدا ئەوەیە خۆت ڕابهێنیت پەروەردەی ‏نەفسی خۆت بكەی لەسەر ئەوەی كە كەسێك بیت باوەڕت بەكەم هەبێت وەئەگەر خواردنێكی كەمیش بێت ‏كەسێك بیت ئاگات لە فەقیرو هەژار بێت، كەسێك بیت كە ئەخلاقت جوان بێت، كەواتە خوای گەورە ‏تەقواكەی لە بەڕۆژبوونەكەی ئێمە دەوێت نەك برسێتی‌و تێنووێتی لە ئێمە بووێت، چونكە خوای گەورە نایەوێت ‏عەزابمان بدات بەڵكو ئەوە ڕێگایەكە بۆ ئەوەی زیاتر ڕەوشت جوان‌و ئەخلاق جوان بین بە تەقوا بین بۆیە خوای ‏گەورە ئەو ڕێگایەی لەسەر ئێمە داناوە جا بۆیە لێرەوە دەیڵێم هەر كەسێك كە حیكمەتی بە ڕۆژووبوون ‏نەزانێت وابزانێ مەبەستی شەریعەت لە فەرزبوونی ڕۆژوودا برسیەتی‌و تێنوویەتییە ئەوە بە هەڵە حاڵی بووە بەڵكو ‏دەبێت هەموومان بزانین مەبەست ئەوەیە كە دەبێت بە تەقوابین جا بۆیە هەر كەسێك كەلە سەرەتای مانگی ‏ڕەمەزان‌و كۆتایی ڕەمەزان هەر وەكو یەك بێت ئەو هەموو ڕۆژووەی كە بە ڕۆژووبووە بەرەو تەقوای نەبردێت‌و ‏كەسێكی بە تەقوای لێدەرنەچووبێت ئەوە هیچ لە ڕۆژووەكەی حاڵی نەبووە، وە ئەو مەبەستەش كە شەریعەت ‏هەیەتی لە بەڕۆژووبوندا نەی پێكاوە بۆیە پێویستە مرۆڤ لە سەرەتاوە تەقوای خوای گەورە بكات وە هەوڵ بدات ‏بە ڕۆژووەكانی زیاتر بەتەقوا بێت بەڵكو ئامانجەكە بپێكێ‌و خوای گەورە لێی ڕازی ببێت إن شا‌ء الله.‏
[بەرِێز: د.عبداللطيف وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام