ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٤٧:لە نێوان ئەو ئامڕازانەی كە ئافرەتان بە كاری دەهێنن بەمەبەستی خۆ جوانكردن وەك (بارۆكە) كە بریتی یە لە پرچێكی دەستكردی خوازراو كە لەسەریان دای دەنێن،ئایا دروستە ئافرەت بەكاری بهێنێت؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بارۆكە حەرامە و جۆرێكە لە قژی دەستكرد، چونكە پرچ و سەری ئافرەت بە درێژتر دەردەخات كەخۆی لە ڕاستیدا وا نی یە،پێغەمبەری خوایش (صلی الله علیه وسلم) لەعنەتی كردووە لە بەكارهێنانی قژی دەستكرد و پێوە لكاندنی بە قژی سەرەوە بۆ ئەوەی درێژتر دەركەوێت.(رواه البخاری – كتاب اللباس – باب المستوشمە رقم (5947) و مسلم – كتاب اللباس – باب تحریم فعل الواصلە رقم (2124)).
بەڵام ئەگەر ئافرەتەكە قژی پێوە نەبوو لە بنەڕەتدا وەكو ڕوتاوە بێت هیچی تێدا نیە ئەگەر بارۆكە بەكاربهێنێ‌ بۆ داپۆشینی ئەو عەیبە،چونكە لابردنی عەیبە دروستە،چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئیزنی دا بە دروست كردنی لووت لە ئاڵتون بۆ ئەو كەسەی كە لووتی بڕا بوو لە یەكێك لە غەزاكاندا،یان كەسێك لووتی لارە ڕاستی بكاتەوە، یان لابردنی پەڵەی ڕەش،ئەمانە دروستن و هیچی تێدا نی یە.
بەڵام بۆ شاردنەوەی عەیب نەبێت وەكو خاڵ كوتان یان برۆ لابردن ئەمانە قەدەغە كراون، وە بەكارهێنانی بارۆكە هەرچەندە بە ڕەزاەندی مێردیش بێت حەرامە و ڕێگەپێنەدراوە، لەبەر ئەوەی ڕازیبوون و ئیزن دان لە شتێكدا نابێت كە خوای گەورە حەرامی كردبێت.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام