ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٤٢:ئایا دەست بەرز كردنەوە لەكاتی نوێژكرندا لە غەیری ئەو چوار شوێنە دەست بەرز دەكرێتەوە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو چوار شوێنەی كە لە ناو نوێژدا دەستی تیا بەرز دەكەیتەوە پێویستە سەرەتا بزانین ئەو چوار شوێنە كامەیە
یەكەم: لە كاتی نوێژ دابەستن تەكبیرەی ئیحرام كە الله أكبر دەكەی دەس بەرز دەكەیتەوە.
دووەم: لە كاتی چوونە ڕكوع
سێ یەم: لەكاتی هەستانەوە لە ڕكوع
چوارەم: لەكاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەكەم و هەستانەوە بۆ ڕكاتی سێیەم
ئەم چوار شوێنە فەرموودەی صحیحی لەسەر هاتووە.
عبد الله كوڕی عومەر ڕەزای خوا لە خۆی و باوكی بێت ئەفەرموێت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەردەوام كە دەستی دەكرد بە نوێژ الله اكبری دەكردو دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵیا
كەئەچووە ڕكوع و هەڵئەساوە لە ڕكوع وە لەسوجدە دا عبدالله ی كوڕی عومەر ئەفەرموێـت دەستی بەرز نەدەكردەوە.رواه البخاری ومسلم
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام