ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٣٤:ئایا واجبە لەسەر ئەو ئینسانەكەی كاتێك كە دەستنوێژ ئەشوات دوای ئەوەی كە مەسحی سەری كرد پەنجەكانی دەستی تەڕ بكات بۆ ئەوەی كەوا مەسحی گوێچكەی بە ئاوێكی تازە بەكار بێنێت بۆ مەسح كردنی؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێویست ناكات ئاوێكی تازە بەكار بێنێ بۆ مەسح كردنی گوێچكەی،بەڵكو سوننەتیش نیە لەسەر قەولی صحیح لەبەر ئەوەی ئەو هەموو صەحابانە ڕەزای خوایان لێ بێ كە باسی دەستنوێژی پێغەمبەریان كردوە صلی الله علیه وسلم بۆمان هیچیان باسی ئەوەیان نەكردوە كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دوای ئەوەی كە مەسحی سەری كردوە جارێكی تر دەستی تەڕ بكات بۆ ئەوەی كەوا مەسحی گوێچكەكانی بكات بە ئاوێكی تازە بكات.
بەڵكو چاكتر ئەوەیە كە گوێچكەكانی مەسح بكات بەو تەڕیەی كە بەدەستیەوە ماوە.
[كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:شێخ محمد بن صالح العثيمین ]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام