ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٣٠: بیستوومە كە كاركردن اە ئاسنگەریی و جەزارە بێزراوە (مكروه)ە، ئایا ئەمە ڕاستە؟

وەڵام: كاركردنی ئاسنكەری و جەزارە ڕێپێدراوە و جائیزە لە شەریعدا بەلكو پێویستی خەلكیشن، ئەوەتا پەیامبەری خودا (داود) علیه السلام ئاسنگەربووە و ئامێری پارێزەر(درع)ی جەنگی دروست دەكرد كە لەجەنگدا دەپۆشرا، خودا دەفەرموێت: [وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَكُمْ لِتُحْصِنَكُمْ مِنْ بَأْسِكُمْ فَهَلْ أَنْتُمْ شَاكِرُونَ] (الأنبياء: 80)، واتە: وە فێرمانكرد كە جلی پارێزەری جەنگی دروست بكات بۆ ئەوەی بتانپارێزێت جا ئایا ئێوەش سوپاس گوزاربوون؟.
جا بەڕاستی ئەوەش لەو نیعمەتانەی خودایە كە پێویستی بە شوكر و سوپاس و پێزانینە لە كرداری فەرمانەكانی و دوركەوتنەوە لە یاساغەكانی، ئەوەتا خودا فەرموویەتی: [اعْمَلُوا آلَ دَاوُدَ شُكْرًا وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ] (سبأ: 13)،، واتە: كاربكەن بە سوپاسگوزاری خێلی داود وە كەمێك لەبەندەكانم سوپاس گوزارن.


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام