ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦١٩:ئایا دروستە دیاری بدەیت بە كەسی بێ‌ باوەر بەمەبەستی ئەوەی لێ‌ ی نزیك ببیتەوە وە بانگی بكەیت بۆ ئیسلام ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دیاری وەرگرتووە لە بێ‌ باوەران و دیاری بە بێ‌ باوەرانیش بەخشیوە، ئەو خەڵكانەی كە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – مەڕوماڵاتی پێدەدان و حوشتری پێدەدان بۆ ئەوەی بێنە ناو بازنەی ئیسلامەوە، كە شێخ ابن باز – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت باس لەوە دەكات كە كەسانێك نەخوێندەوارن و تێنەگەیشتوون لەمانای(موالاة والمعاداة = الولاء والبراء))
لەوانەی كە كافرن وەكو لە فەرموودە دا هاتووە دروست نی یە تۆ سەلامی لێ‌ بكەیت، بەڵام كە دراوسێت بێت واجبە لەسەرت باش بیت لەگەڵی دا و ئازاری نەدەیت، وە هەروەها ئەگەر هەژار و دەست كورت بوو دروستە صەدەقە و دیاری پێ‌ بدەیت  و ئامۆژگاری بكەیت ئەوەی كەوا بەسوودە ببێتە هۆكارێك بۆی، بۆئەوەی كەوا بێتە ناو بازنەی ئیسلامەوە، بەڵام بەمەرجێك ئەو بێ‌ باوەرە كافرێكی جەنگی نەبێت، كافری جەنگی ئەوەیە كەوا شەر دەكات لەگەڵ ئیسلام و لەگەڵ موسڵمانان دا لەبەرئەوەی كافرێكی سەلامەتە، وە ئەگەر پێویست بەوە بكات خوێنی پێبدەیت لەكاتی نەخۆشی دا ئەویش دروستە كە خوێن بەخشینە، لەحاڵەتی پێویستی دا بێت شێخ ئیبن باز – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – لە (فتاوی نور علی الدرب) لە لاپەرە (291)ئەو فتوایەی داوە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام