ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٠٢:كەسێك ئەهلی تەوحید بێت پاشان شیركی بۆ خوای گەورە ومیهرەبان ئەنجام دا وە زانی ئەوە شیركە، بەڵام پاشان تەوبە بكات ئایا ئەو چاكانەی كە پێش شیركەكەی هەیبوو بەتاڵ دەبێتەوە كە تەوبەی كرد ئایا ئەو خراپەیەی بۆ دەبێت بە چاكە، وە دوای تەوبە كردنەكە ئەو چاكانەی پێشوو هەیبوو بۆی دەگەرێتەوە ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كاتێك هەمووی بەتاڵ دەبێتەوە كە پاشگەز بۆوە لە دین و بمرێت لەسەری، بەڵام ئەگەر هاتوو نەمرێ تەوبە بكات و بگەرێتەوە بۆ لای خوا بۆ نمونە: پێش ئەوە حەجی كردووە، حەجەكەی بەتاڵ نابێتەوە بچێت حەجێكی تر بكات كە گەرایەوە وتەوبەی كرد ومەرجەكانی تەوبەی تێدا هەبێت تا ئەوكاتەی كە روحی نەگاتە قورقوراگەی، خوای گەورە دەفەرموێت: [ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ] الفرقان (70) خوای گەورەو مهرەبان خراپەكانیان بۆدەگۆرێت بە چاكە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام