ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٥٩٠:ئایا نوێژی سوننەت قەزا دەكرێتەوە بەهەمان شێوەی نوێژە فەرزەكان كاتێك كەسێك لەبیری چووبێت یان خەوتبێت كاتێ‌ بەئاگا هاتەوە دەتوانی بیگێریتەوە ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سوننەتی راتبە بەڵێ‌ (دووركات پێش بەیانی و چوار ركات پێش نیوەرۆ و دوای ركات دوای نیوەرۆ و دوو ركات دوای مەغریب و دوو ركات دوای عیشا) ئەمانە موئەكەدەن ئەوا ئەكرێتە بەڵگەش بۆ ئەوە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – كاتێك لەسەفەر بوو لە شیوەڵێك دا لایان دا و بیلال - رەزای خوای لێ‌ بێت - بوو بە پاسەوانیان ئەوكاتەش بیلال – رەزای خوای لێ‌ بێت - خەوی لێ‌ كەوت، كاتێك كە خەبەریان بۆوە گەرمی خۆرەكە بەتەواوی لێ‌ یانی دەدا و گەرمی خۆرەكە ئەوانی بەخەبەر هێنا، هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت – كە شتێكی لەوشێوەیە رووی بدایە (سبحان الله یان الله أكبر) یان كرد وەكو ئەوەی بڵێین ئەمە موصیبەتێكە، یبلال – رەزای خوای لێ‌ بێت بە - پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – ووت: (أخذنى الذى أخذتكم)  لە كۆتایی شەو دا بووە پاڵی داوەتەوە بە بارەكەیەوە ماندوو بووە ئەو خەوە ئێوەی گرت منیشی گرت، پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – پێ‌ ی فەرموو: لەم شیوەڵە با دەربچین چونكە ئەمە شەیتانەكانی تێدایە، شەیتانەكان هەمیشە لەشوێنی پیس و شیوەڵ و ئەو جۆرە شوێنانە دا دەبن،چوونە دەرەوەی شیوەڵەكە دەست نوێژیان گرت وبانگیان دا و سوننەتی پێش بەیانیان كرد پاشان قامەت كرا و فەرزەكەیان كرد بە جەماعەت، لەبیرچوونەوە و خەو عوزرە بۆ سوننەتی موئەكەدە، بەڵگەیەكی تر پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – وەفدێك هاتن بۆ لای، وەفدەكە بە پرسیار و قسەكردنەوە سەرقاڵیان كرد تاوەكو بانگی عەسر، دوای نوێژی عەسر پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم دوو ركاتە موئەكەدەی دوای نوێژی نیوەرۆی كرد، بەڵام ئەگەر بەبێ‌ هیچ هۆكارێك بیفەوتێنێت، ئەوە قەزا ناكرێتەوە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام