ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٥٧٨:هەندێ كەس سكاڵای زو هاتنەوەی مەنی دەكەن، جا هۆیەكەی چى یە؟

وەڵام:ماوەی جوتبون لە تاكێكەوە بۆ تاكێكی تر جیاوازی هەیە، بە گوێرەی جیاوازی ئەو كەسە، هەندێ كەس توانای درێژ خایەنی ماوەی جوتبونی دراوەتێ، كە ئارەزوەكانی خێزانەكەى تێر دەكات، هەندێكی تریش سكاڵای خێرا هاتنەوەی مەنی دەكەن پێش جوتبون بە چەند ساتێك، كە ئەمەش دەبێتە هۆی خەم و پەژارە و دڵ گرانی بۆ پیاو و، تەنگی و وەڕسی بۆ ئافرەتەكە، جا گەر ئەم كارە چەند جار لە لای پیاو دوبارە بێتەوە، ئەوا لە بنەڕەتدا جۆرێك لە ترسانی بۆ دروست دەبێت، كە بیەوێ جوت ببێ، هەر لەگەڵ ئەمەشدا شتێكى تر ڕودەدات، كە بریتى یە لە رەپ نەبون (عدم الإنتصاب)، كار دەگاتە حاڵەتی كزی جنسی، كە پێویستی بە چارەسەرێكی تر دەكات.
وا دەبێ خێرا هاتنەوەی مەنی لە پێش جوتبون، هۆیەكەی بگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەكی جیا جیا، كە پیاو ژیانە جنسى یەكەی بە حاڵەتی خێرا هاتنەوەی مەنی دەست پێ دەكات، چونكە لەو كاتەدا لە دەرونی خۆیدا بڕیاری داوە؛ دەبێ كردە جنسى یەكە ئەنجام بدات، كە لەم مەسەلەیەدا شارەزایى یەكی پێشینەی نى یە.. جا فەحس كردنی حاڵەتەكانی خێرا هاتنەوەی مەنی، پێویستى یەكی زۆری بە لێكۆڵینەوە هەیە، بەر لە گەیشتن بە بڕیاردانی چارەسەرێكی دیاریكراو.
خێرا هاتنەوەی مەنی بە ماندو بونی ئەعساب، دوای یارى و دەست بازى یەكی درێژ خایەن بەستراوەتەوە، یان هۆیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر هەستیاری بۆڕی میز كردن، ئەم زۆر هەستیاریە، بە تەنها دەتوانێ پیاو دوچاری كاردانەوەیەكی خێرا بكات، كە ئاكامەكەشی خێرا هاتنەوەی مەنی دەبێ. ئا بەم شێوەیە جۆراوجۆری هۆیەكانی خێرا هاتنەوەی مەنی، جۆراوجۆری رێگاچارە دەخوازێ.
لە كتێبی [ژن و مێردى ئيسلامى بەختەوەر] وەرگیراوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام