ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٥١٨:ئایا نییەت هێنان بە دەم دروستە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
تەنها لە حەج و عومرەدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) بە دەم فەرمویەتى: [لبيك اللهم عمرةً ولبيك اللهم حجةً] ئەویش نەیفەرمووە [نويت أن أحج، نويت أن أعتمر] نەیفەرمووە نیەتم وایە حەج دەكەم، فەرمووى ((لبیك)) واتا ئەوە وەڵامماندایتەوە ئەى خواى پەروەردگار، بەڵام جگە لەمە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) لە هیچ عیبادەتێكدا بەدەم نیەتى نەهێناوەو نەیفەرمووە نیەتم وایە بەڕۆژوو دەبم، نیەتم وایە زەكات دەدەم، نیەتم وایە نوێژ دەكەم، نیەتم وایە دەستنوێژ دەگرم... لەدڵیدا نیەتەكەى هەبووە تەنها بۆ خواى گەورە بە خالصى، وە بەدەم نیەت هێنان كارێكى داهێنراوو بیدعەیە.
لە لایەن بەڕێز [مامۆستا عبداللطيف] ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام