ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٣٢٦:تا چەند خەوتن لەسەر سك حەرامە وە ئەگەر حەرامە بۆچى حەرام كراوە ؟ وە من زۆر لەمێژە وا دەنووم ناتوانم بەشێوەیەكى تر بنووم ئایا چ بكەم باشە گوناهبار دەبم ؟ زۆر سوپاستان دەكەم خوا جەزاتان بداتەوە.

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خەوتن لەسەر سك نەهى لێ كراوە ڕواڵەتى دەقەكانیش ئەوە دەگەیەنن ئەو جۆرە خەوتنە حەرام بێت پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: وەك ڕیوایەت كراوە لەقیس ى كوڕى طخفة الغفاري لە باوكییەوە ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بەسەرمدا هات من لە مزگەوتدا لەسەر سكم خەوتبوم بە پێى خەبەرى كردمەوە و فەرمووى:: ما لك ولهذا النوم هذه نومة يكرها الله أو يبغضها الله صحيح ابن ماجه للشيخ الألباني برقم 3000 ج 2
وە لە (أبو ذر) ە وە ئەڵێ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەلامدا تێپەڕى من لەسەر سكم خەوتبووم بە پێى خەبەرى كردمەوە و فەرمووى:(يا جندب انما هذه ضِجعة أهل النار) صحيح سنن ابن ماجه برقم 3001
كەوا بوو پێویستە موسڵمان ئەو كارە نەكات وە نابێت خۆى بدات بەدەستى (نەفس)یەوە وە پێویستە یەكسەر ئەو كارە واز لێ بهێنیت چونكە گوناهە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام