ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٩٠:ئەگەر دكتۆر بۆم بنوسێ دەبێت فەحسى سبیرم بكەم ئایا بە گرتنى ئەو مەنیە لە خۆم لەم ڕەمەزانەدا ڕۆژووەكەم دەشكێ؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزمان لە وەڵامێكى پێشوودا سەبارەت بە ئاوى خۆ هێنانەوە ئەومان ووت كە: زانایان دوو بۆچوونى جیاوازیان هەیە لەبارەى ئەوەى كە: ئایا ئاوهێنانەوەى خۆ بە دەست یان بەهەر شتێكى تر (دەست پەڕ) ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە یان نە ؟
بۆچوونى یەكەم: ئەو كارە ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە، و خاوەنەكەى تاوان بارە و پێویستە تۆبە بكات، و قەزاى ڕۆژووەكەشى بكاتەوە، بەڵگەى ئەم كۆمەڵەش قیاسكردنێتى لە گەڵ ئەو كەسەى كە لە گەڵ خێزانى خۆیدا جووت بێت لە كاتى بە ڕۆژوو بووندا هەروەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە كە (أبو هریرە) دا هاتووە (كە بوخارى و مسلم دەیگێڕنەوە).
كەواتە: هەردوو كۆمەڵەكە هاو دەنگن لە سەر ئەوەى كە ئەنجام دەرى تاوانى ئەنجام داوە، پێویستە لە سەرى تۆبە بكات و جارێكى تر ئەو كارە ئەنجام نەدات.
وە جیاوازن لەوەى كە بەتاڵكەرەوەى ڕۆژووە یان نە، وە ئایا كەفارەى دەكەوێتە سەر یان نە ؟
بۆیە ووتمان بۆ دەرچوون لەو جیاوازیە: پێویستە لە سەر موسوڵمان ئەم تاوانە ئەنجام نەدات، و نزیكى نەكەوێت، چونكە تاوان لە خێرى ڕۆژوو كەم دەكاتەوە، چونكە تاوان وا دەكات لە ڕۆژووان بەشى ئەم فەرموودەیە بێت كە تێیدا هاتووە: رُبَّ صَائِمٍ حَظُّةُ مِنْ صِيَامِهِ الجُوعُ وَالعَطَشْ (أخرجه ابن ماجه: (1 / 539)، والدارمي: (2 / 211)، وأحمد: (2 / 441 و 273)، والبيهقي: (4 / 270) من طريق سعيد المقبري من أبي هريرة، وسنده صحيح).
واتە: زۆر ڕۆژووان هەیە تەنها برسێتى و تینویەتى بۆ دەمێنێتەوە... پاشان وەكو ئیحتیات كردنێك، ئەو ڕۆژەشى قەزا بكاتەوە... خواى پەروەردگاریش لە هەمووان زاناترە.
ئەمە ئەگەر بە بێ هۆكار ـ واتە بۆ مەبەستێك و كارێكى پێویست نەبێت ـ بەڵام ئەگەر بۆ كارێكى پێویست بێت و بە بێ ئەو نەكرێت ئەوا زانایان ڕێى پێ دەدەن لە بابى (الضرورات تبيح المحظورات) بەڵام دەبێت لە ڕەمەزان نەبێت بۆ ئەوەى ڕۆژووەكەى بەتاڵ نەكاتەوە، وە ئەگەر هەر پێویستى كرد ئەو كارە لە ڕەمەزاندا بێت، ئەوا قەزاى ئەو ڕۆژەى دەكەوێتە سەر بێ ئەوەى هیچ فیدیە و كەفارەیەكى بكەوێتە سەر... بڕوانە:(فتاوى الشيخ عبد الله بن حميد ص271)، و (فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية و الإفتاء، برقم: 4003)... خواى پەروەردگاریش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام