ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٨١:ڕوونكردنەوەیەكم ئەوێت ئەگەر بتوانن وەڵامم بدەنەوە خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە إن شاء الله. چۆن شەوى ليلة‌ القدر بەسەر بەرین تا نوێژى بەیانى و ئەو زیكرانە كامانەن كە ئەبێت بیكەین إن شا ءالله خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە و لە هەموومان خۆش بێت.

وەڵام:بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
شەوی قــەدر فەزڵی گەورەیە، چونكە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی رێنیشاندەرە بۆ كەسێك دەستی پێوە بگرێت بۆ ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازی، بەرزیشی دەكاتەوە بۆ چڵەپۆپەی سەرفەرازی و مانەوەی هەتا هەتایی، ئوممەتی ئیسلامیش كە شوێنكەوتووی سوننەتەكانی پێغەمبەركەیەتی صلى الله علیه وسلم شوین پێ بە شوێن پێ، دەبێت پێش بڕكێ بكەن لە زیندو كردنەوەی بە بیر و باوەڕەوە لە گەڵ چاوەڕێ كردنی پاداشت لە لایەن خواوە.
جا سەبارەت بەوەى كە چۆن موسوڵمان بەدوای ئەم شەوەدا بگەرێت ؟ چى تێدا بكات، و چ زیكرێك تێیدا سوننەتە ؟ دەڵێم: سوننەتە بۆ موسوڵمانی سور بوو لە سەر گوێرایەڵی خوای پەروەردگار، ئەم شەوە زیندوو بكاتەوە بە باوەڕەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی گەورەی خوای پەروەردگار، و قورئان خوێندنەوە، جگە لەوانیش لە هەموو كار و گوفتارێكى شەرعى، جا ئەگەر موسڵمان ئەوەی ئەنجام دا خوای پەروەردگار لەو تاوانانەی كردونیەتی خۆش دەبێ.
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی:: مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْڕ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ (أخرجهُ البخاري: (4 / 217) رقم: (2014)، و مسلم رقم: (759)).
واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێ ى هەبێ و چاوەڕێ ی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
سوننەتیشە لەو شەوەدا پاڕانەوە زۆر بكرێت، بەو پاڕانەوەى كە لە سوننەتدا هاتووە، یان هەر پاڕانەوەیەكى تر، چونكە لە دایكە (عائشە) وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێك شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ: اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي (أخرجهُ الترمذي رقم: (3760)، وابن ماجه رقم: (3850) عن عائشة. وسندهُ صحيحٌ).
واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.
برام ـ خوای پەروەردگار بەرەكەتی خۆیت بەسەردا بڕێژێت و سەركەوتووت كات بۆ گوێرایەڵی خۆی ـ كە زانیت ئەم شەوە چ شەوێكی گەورەیە، كەوابوو دە شەوی كۆتایی هەستە و زیندووی بكەرەوە بە پەرستن و دوركەوتنەوە لە ئافرەتان، و فەرمان بكە بە خێزانەكەت بەو شتانە و پەرستنی زیاتر بكە لەم شەوەدا.
لە (عائشە)وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە، فەرموویەتی: كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه (واتە: دور ئەكەوتەوە لە ئافرەت بە مەبەستی خوا پەرستن، وە قۆڵی بۆ هەڵ دەكرد و بە دوایدا دوگەڕا)،، وأَحْيى لَيْلُهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ (أخرجهُ البخاري: (4 / 233) رقم: (2024)، و مسلم رقم: (1174)).
واتە: پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەگەر دە شەوی كۆتای بهابتایە پشتی لێ دەبەست (واتە: دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لە گەڵ خێزانەكانیدا) و شەوەكانی زیندو دەكردەوە خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا.
هەروەها لە (عائشە) وە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْڕ الأَوَاخِڕ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْڕهَا (أخرجهُ مسلم رقم: (1174)).
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە دە ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەك ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
بۆ زانینى زیاتر سەبارەت بە ئەحكامەكانى ڕۆژووان، و چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە ڕمەزاندا، ئەم كتێبە بخوێنەوە (چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە ڕمەزاندا)، و كتێبى: (ئەنجامدانى نوێژى تەراویح...).
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام