ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢١٢:لە كاتی چونە سەر جێگا لە گەڵ خێزانم چی بكەم كە هەر خەیاڵم لای خێزانی خۆم بێت نەك كەسانی تر ؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
ئەم كارانەی خوارەوە بكە:
1 ـ كاتێك جلەكانت دادەكەنیت بڵێ: (بسم الله)، بۆ ئەوەی جنۆكە سەیری لاشەت نەكات و لێت نزیك نەبنەوە و ئەو جۆرە خەیاڵانەت بۆ دروست نەكەن.
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ((ستر ما بين أعين الـجن وعورات بني آدم إذا وضع أحدهم ثوبه أن يقول: بسم الله)) [صحيح الـجامع الصغير رقم: (3610)] .
واتە: پەردەی نێوان چاوی جنۆكە و عەورەتی ئادەمیزاد ئەوەیە لە كاتێكدا جلەكانی دادەكەنیت بڵێت: (بسم الله).
2 ـ ئەگەر ویستت لە گەڵ خێزانەكەتدا جووت ببیت ئەوا پێش ئەوە بڵێ:(بسم الله اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان ما رزقتنا).چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ((لو أنَّ أحدكم إذا أراد أن يأتـي أهله قال: بسم الله اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان ما رزقتنا، ثُم قدر أنْ يكون بينهما ولد في ذلك لـم يضره شيطان أبداً)) [متفق عليه] .
واتە: ئەگەر یەكێك لە ئێوە ویستی بچێتە لای خێزانەكەی و بڵێت: (بە ناوی خواوە، خوایە بە دوورمان گرە لە شەیتان و شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی كە پێمان دەبەخشیت) ئەنجا ئەگەر خوا داینابێ كەوا منداڵیان ببێت لەو جووت بوونەوە ئەوا هەرگیز هیچ شەیتانێك زەرەر و زیانی پێناگەیەنێت.
3 ـ لە خوا بترسە و گوێ بە وەسوەسەی شەیتان مەدە و داوا بكە لە خوا كە لەو خەیاڵاتە خراپانە پەنات بدات.
4 ـ سەیری ئافرەتانی تر مەكە (واتە: نەزەر مەكە) بۆ ئەوەی خەیاڵت نەڕوات بۆ لای ئەوان چونكە ئەمە كارێكی حەرامە و تاوانە.
5 ـ بڵێ بە خێزانت با لە كاتی چونە سەر جێگەدا خۆی بۆت بڕازێنێتەوە و یاری و قسەی خۆشت بۆ بكات بۆ ئەوەی سەرجی تۆ ڕابكێشێت بۆ لای خۆی و بیروخەیاڵت بكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی ئەوەوە بە تەنها.
6 ـ ئایا پێت چونە ئەگەر لە كاتی چونە سەر جێگەدا خەیاڵی خێزانت بڕوات لای پیاوێكی تر جگە لە تۆ ؟!! ئایا تۆ خۆت بەمە ڕازی دەبی ؟ بێ گومان نەخێر كەواتە با ئیمان و غیرەتت ببنە ڕێگر لەوەی كە تۆش لەو كردارە نابەجێیە ڕزگارت ببێت.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام