خوشكم بەرەو كوێ دەچیت؟
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٧/١١ ![]() سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە صڵاوات و سەلام لە سەر نێراوی خوای گەورە (محمد صلى الله عليه وسلم).......دوای ئەوە. خوشكی بەڕێزم:- فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێیە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێیە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن. [أَيَحْسَبُ الْأِنْسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدىً ] واتە: ئایا ئادەمیزاد وادەزانێت بێلێ پرسینەوە وازی لێ دەهێنرێت؟. وا مردن یەخەی گرتی و كۆتایی ژیانتە، تاڵە مووی سپی، نزیك بوونەوەی ئەوا كۆتایی ژیانتە پێ ڕائەگەیەنێت، لەبەر دەمتا چەند قۆناغێك هەن دەبێ بە ناویاندا تێ بپەڕیت، دەتۆش ڕاپەڕە لەخەوی بێ ئاگایی و ئاگادار بەرەوە. یەكەم قۆناغ:- مردنە، خوای گەورە بە كارەسات ناوی بردووە (مصیبە) فەرموویەتی: [إِنْ أَنْتُمْ ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَأَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةُ الْمَوْت] واتە: كاتێ بەزەویدا ڕۆیشتن بۆ بەدەست هێنانی ڕۆزیتان و كارەساتی مردن یەخەی گرتن. www.ba8.org |