فرەژنی چارەسەرە نەك تاوان
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٤/٠١/٠٩ ![]() هاوسەرگیری ڕێگەیەكە ئیسلام پەسەندی كردووە و خوای گەورە بە شەرعی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ نەفسی خۆی پاك ڕاگرێت، وە بۆ ئەوەی پارێزگاری بكات لەسەر مانەوەی وەچەو ڕەچەڵەكی، وە بۆ ئەوەی بێتە ڕێگەیەك بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی و چاككردن و ڕەحمەت و سۆز لەنێوان یەكدا، ئیسلام پلە وپایە و گرنگی هاوسەرگیری شەرعی بەرز نرخاندووە، وە بەبەهێزترین هۆكاری داناوە بۆخۆشەویستی و نزیكبونەوە لەنێوان كەسە نامۆ و دورەكان لەیەكتر وەكو خوای گەورە فەرمویەتی: [وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (21) ] (الروم) جا لەوانەی كەبە شەرعی داناوە وەهانی موسوڵمانانی بۆ داوە كردنەوەی دەرگای فرە ژنیە وەمەرجی داناوە لە سەر پیاوان كە دادوەربن و بۆیەكسانی لەگەڵ ئافرەتاندا لەشوێنی نیشتە جێبوون و نەفەقەدان و وە توانای ژیانی هاوسەرگیری هەبێت وەك فەرموییەتی: [فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً ] (النساء: (3)). جا ئەوانەی دەربارەی مێژووی هاوسەرگیری شتیان نووسیووە لەهەموو سیستەمە مرۆییەكان ئەوەیان ڕاگەیاندوە كەفرە ژنی شتێكی زانراو بووە، وە هەبوە لە هەموو كۆمەڵگاكاندا لەپێش ئیسلام وەك لەمێژووی هاوسەرگیری (وستر مارك) ئەڵێ: (فرە ژنی بەئیقراری كڵێسا ماوەتەوە تاوەكو سەدەی حەڤدە وە چەند ین جار ئەو حاڵەتانە دووبارە بوەتەوە) وە رۆژهەڵات ناسی فەرەنسی (إتیین دینیە) كە موسوڵمان بووە ناوی خۆی ناوە (ناصر الدین) ئەڵێت: پاشاكانی فەرنسا چەندین ژنیان هەبووە لەهەمان كاتدا لەلایەن كڵێساوە رێزیان لێگیراوە جا ئەگەر شوێن كەوتوانی كڵێسا هەروەكو جاران مامەڵەیان بكردایە ئەوە لای ئەوا نیش فرەژنی دروست ئەبو بەڵام كڵێساكانیان كەوتنە بەر كارتێكەری دەرەكی دور لەرێنماییەكانی مەسیحیەت www.ba8.org |