ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
خیلافەتى ئەمیرى ئیمانداران عومەرى كوڕى خەتتاب رضي الله عنه

بەهەشت
ڕێخۆشكار
خیلافەتی ئەبوبەكر رضي الله عنه دوو ساڵ وسێ مانگ درێژەی كێشا، پاشان وەفاتی كرد و عومەری كوڕی خەتابی كرد بە جێنشینی خۆیی وخەڵكیش بەیعەتیان پێدا.
ئەبوبەكر، عومەری بە شیاوترین كەس دەزانی بۆ ئەو جێگایە، بۆیە ئەو كارەی پێ سپارد، ئینجا موسڵمانان بەیعەتیان پێدا و بوو بە خەلیفەی خەلیفەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم، ئەمەش بۆ ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو.
* خیلافەتی عومەری كوڕی خەتاب رضي الله عنه بە جوانترین ساڵەكانی تەمەنی ئیسلام دادەنرێ، لە دوای ژیانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم و ئەبوبەكر رضي الله عنه.
* عومەر لە ڕۆژانی ئەو شەڕە قورسەی كە لەشامدا ڕویدا خیلافەتی گرتە دەست، ئەو كاتەی كە موسوڵمانان لە یەرموك بەرانبەر ئەو هێزە سامناكەی ڕۆم ڕاوەستابوون، موسوڵمانان لەو شەڕەدا سەركەوتن، فەتحی هەریەك لە دیمەشق وحیمص وقیننەسرین وئەجنادەین كرا، پاشان فەتحە مەزنەكەی (بیت المقدس)یشی بە دوادا هات.
* وای لێهات موسوڵمانان بە كەیفی خۆیان بێ هیچ مەترسیەك لە زەوی ڕۆمەكاندا دەسوڕانەوە، پاشان بەدوای ئەوە عەمری كوڕی عاص بەرەو میسر كەوتە ڕێ وفەتحی كرد، سەعدی كوڕی ئەبی وەقاصیش بەرەو ڕۆژهەڵات لە ناوچەكانی (هەرێمی فارس) ڕۆیشت، ئەوەبوو لەوێش سەركەوتنیان بە دەست هێنا وفارسەكانی تووشی زەرەر و زیانێكی زۆر كرد.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١.٥٦ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٩٧٠

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام