ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
خیلافەتى ئەمیرى ئیمانداران ئەبو بەكرى سدیق رضي الله عنه

بەهەشت
دوای بڵاوبونەوەی وەفاتی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم، ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه لە(سُنُح)ەوە گەڕایەوە و ڕووی پەیامبەری صلى الله عليه وسلم هەڵدایەوە و نێوچەوانی موبارەكی ماچ كرد و وتی: (دایك وبابم بە قوربانت بێ بە مردوێتی و بە زیندوێتی هەر بۆنت خۆشە).دایپۆشیەوە و پاشان سەركەوتە سەر مینبەر و وتی: (هەركەس موحەممەدی صلى الله عليه وسلم دەپەرست، ئەوا بێگومان موحەممەد صلى الله عليه وسلم وەفاتی كرد وە هەر كەسێك خوای دەپەرست، ئەوا بێگومان خوا هەر زیندووە و نامرێ). خوای گەورە دەفەرموێت: [ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلاَّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِيْن مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئاً وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ] ...
ئیتر خەڵك پڕقوڕگیان بوو لەگریان، ئەوەبوو هاوەڵان دەرچوون بۆ سەر شەقامەكان و ئەم ئایەتەیان دووبارە دەكردەوە. ئەنەس دەڵێ: (وەكو ئەوەی هەرگیز ئەم ئایەتەمان نەبیستبێت لەو كاتەدا نەبێت).
قورئان لە سەردەمی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم و پێش وەفات كردنی كامڵ بووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئایەتە بە شێوەیەك دەركەوت وەكو ئەوەی تازە بیستبێتیان و لەوەو پێش نەیانبیستبێت، لە دەرەنجامی گەورەیی و سەختی ئەو موسیبەتە، كە مردنی پەیامبەری خوایە صلى الله عليه وسلم.
ئینجا عەبباسی كوڕی عەبدولموتەلیب و عەلى كوڕی ئەبو تالیب و فەزڵی كوڕی عەبباسی، هەستان بە كفن كردنی پەیامبەری خواصلى الله عليه وسلم.، بەشكو نوێژی لەسەر بكرێ و بنێژرێ (بەدایكم و باوكمەوە بەقوربانی بم صلى الله عليه وسلم.)، چونكە عەبباس مامەیەتی و (فەزڵ و عەلى)یش ئامۆزایین، بۆیە ئەوان لە پێشترن بۆ پەیامبەری خواصلى الله عليه وسلم..

فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٢.١٥ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٩٣٠

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام