(تشریع) ی ئیسلامی یان فیقهی ئیسلام
یاسای ئیسلام لایەنێكە لە لایەنە هەرە گرینگەكان كە پەیامی ئیسلام دایڕشتووە و ڕێك و پێكی كردووە، ئەم لایەنەش لایەنە عەمەلی یەكەیە لەم پەیامەدا.
یاسای ئایینی ڕووت وەك حوكمەكانی عیبادات لە وەحی خواوە نەبێت بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە كیتاب و سوننەتە لە هیچ لایەكی ترەوە دەر نەئەچو، یا بە هۆی ئیجتهادێكی پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كە خواش پێی ڕازی ئەبوو، وە ئەركی پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە چوارچێوەی ڕاگەیاندن و ڕوون كردنەوە بەدەر ن...
(رسالة) پەیامی ئیسلام و گشتیەتی ئەو پەیامەو مەبەست لێی. خوای گەورە موحەممەدی صلى الله عليه وسلم ناردووە بۆ سەر ئادەمیزاد بە ئایینێكی ڕاست و بەرفراوانەوە، وە بە شەریعەت و یاسایەكی تێكڕایی و كۆگرەوە، كە ژیانێكی پاك و پڕ ڕێز بۆ نەوەكانی ئادەم علیه السلام دابین دەكات و ئەیانگەیێنێتە بەرزترین پلەكانی پێش كەوتن و كەماڵ.
لە ماوەی نزیكەی بیست و سێ ساڵ دا كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەسەری بردووە بۆ بانگەواز كردنی خەڵك بۆلای خوا و ئاینەكەی، ئەوەی كە ویستی لە ڕاگەباندنی ئەو ئایینەو كۆ كردنەوەی خەڵك لەسەری...