په‌نجه جووڵاندنه‌وه له كاتى ته‌حیات خوێندندا
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌كاتى دانیشت بۆ ته‌حیات ده‌ستى چه‌پى ده‌كرده‌وه ، و له سه‌ر رِانى چه‌پى داى ده‌نا ، وه هه‌موو په‌نجه‌كانى ده‌ستى رِاستى ده‌نوقاند ، و ئاماژه‌ى به‌و په‌نجه‌یه‌ى ده‌كرد كه دواى په‌نجه گه‌وره‌كه‌ى دێت رِووه و قیبله ، و چاوى تێ ده‌برِى " ( 1 ) .
وه " كاتێك ئاماژه‌ى به په‌نجه‌ى بكردایه ، په‌نجه گه‌وره‌كه‌ى له‌سه‌ر په‌نجه‌ى ناوه‌رِاستى داده‌نا ( 2 ) ، وه جارى واش هه‌بوو " بازنه‌یه‌كى به په‌نجه گه‌وره‌كه‌ى و په‌نجه‌ى ناوه‌رِاستى دروست ده‌كرد " ( 3 ) .
وه " كه په‌نجه‌ى به‌رز ده‌كرده‌وه ، ده‌یجووڵانده‌وه ، و پێی ده‌پارِایه‌وه"(4)
وه ده‌یفه‌رموو : " لَهي أشدُّ على الشيطان من الحديد ، يعني : السَّبابة "(5)
واته : قورس تره له سه‌ر شه‌یتان له‌وه‌ى كه به ئاسن لێی بده‌یت ، واته : په‌نجه‌ى شایه‌توومان .
وه " هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌م كرداره‌یان له یه‌كتره‌وه وه‌ر ده‌گرت ، واته : ئاماژه كردن له پارِانه‌وه‌دا ( 6 ) .
وه " پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌و كرداره‌ى ئه‌نجام ده‌دا له هه‌موو ته‌حیات دا " ( 7 ) .
وه " پیاوێكى بینى به په‌نجه‌ى ده‌پارِێته‌وه ، پێی فه‌رمووى :" أحِّد ( أحِّد ) " ، (وأشار بالسَّبابة )(8)
============================
(1) مسلم وأبو عوانة وابن خزيـمة ، وزاد فيه الحميدي في " مسنده " ( 1 / 131 ) ، وكذا أبو يعلى (2/275) بسند صحيح عن ابن عمر : " وهي ندبة الشيطان ، لا يسهو أحد وهو يقول هكذا " ، ونصب الحميدي إصبعه ، قال الحميدي : قال مسلم بن أبـي مريم : " وحدثنـي رجلٌ أنهُ رأى الأنبياء ممثلين في كنيسةٍ في الشام في صلاتهم قائمين هكذا ،، ونصب الحميدي إصبعه " .
قلت : وهذه فائدة نادرة غريبة ، وسندها إلى الرجل صحيح .
(2) مسلم وأبو عوانة .
(3) أبو داود والنسائي وابن الجارود في " المنتقى " ( 208 ) ، وابن خزيـمة ( 1 / 86 / 1 ـ 2 ) ، وابن حبان في " صحيحه " ( 485 ) بسند صحيح ، وصححه ابن الملقن ( 2 / 28 ).
(4) أبو داود والنسائي وابن الجارود في " المنتقى " ( 208 ) ، وابن خزيـمة ( 1 / 86 / 1 ـ 2 ) ، وابن حبان في " صحيحه " ( 485 ) بسند صحيح ، وصححه ابن الملقن ( 2 / 28 ) ، ولحديث التحريك شاهد في ابن عدي ( 1 / 278 ) وقال في روايه عثمان بن مقسم : " ضعيف يكتب حديثه " .
[سه‌باره‌ت به مه‌به‌ست به : ( یدعو بها ) پێشه‌وا (الطحاوي) فه‌رموویه‌تی :]
" ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه له كۆتایی نوێژدا بووه " .
ده‌ڵێم : ئه‌مه به‌ڵگه ئه‌وه‌ی تێدایه كه‌وا سوننه‌ته به‌رده‌وام بێت له سه‌ر رِووكردنی په‌نجه‌ی (شایه‌تومان) به‌ره‌و قیبله و به‌رده‌وامش ده‌یجوڵێنێت تا سه‌لام دانه‌وه ، چونكه دوعا كردن و پارِانه‌وه پێش سه‌لامدانه‌وه‌یه ، وه ئه‌مه‌ش بۆچونى ( مالك ) و جگه له‌ویشه ، وه پرسیار كرا له ئیمامی (ئه‌حمه‌د): ئایا پیاو له نوێژدا په‌نجه‌ی ده‌جوڵێنێت ؟ فه‌مووی : به‌ڵی ، زۆر به په‌له و توندی . ئه‌مه‌ش ( ابن هانئ ) باسی كردووه له "مسائله عن الإمام أحمد " : ( ص 80 ) .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێم : له‌مه‌وه بۆمان رِوون ده‌بێته‌وه كه‌وا په‌نجه جووڵاندن له ناو ( ته‌حیات و شایه‌توماندا ) سوننه‌تێكی سه‌لمێنراوه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ، ئیمامی ئه‌حمه‌د و جگه له‌ویش له پێشه‌وایانی سوننه‌ت كاریان پێ كردووه ، جا با ئه‌و كه‌سانه له خوا بترسن كه‌وا گومانیان وایه كه ئه‌مه گاڵته‌كردنه و له‌گه‌ڵ نوێژدا ناگونجێت ، بۆیه له‌به‌ر ئه‌مه په‌نجه‌یان ناجوڵێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانن ئه‌مه سه‌لمێنراوه و رِاسته ، وه زۆر له خۆیان ده‌كه‌ن بۆ گۆرِینی ماناكه‌ی به‌وه‌ی كه‌وا ناگونجى له‌گه‌ڵ بنه‌واكانى زمانه‌وانى عه‌ره‌بى ، وه پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی پێشه‌وایانه .
وه له شته نامۆكان : هه‌ندێك له‌وانه پارێزگارى له بۆچونى پێشه‌واكانیان ده‌كه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا ـ با پێشه‌واكه‌شى بۆچوونه‌كه‌ى پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تیش بێت ـ به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه زانینی پێشوا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت تانه‌ی لێبدرێت و بێ رِێزی ده‌رحه‌ق بنوێنرێت ! كه‌چى ئه‌وه‌ى له یاد ده‌چێته‌وه كه ئه‌م سوننه‌ته سه‌لمێنراوه رِه‌ت ده‌كاته‌وه ، وه گاڵته‌جارِیش به‌وانه ده كات كه كار به‌م سوننه‌ته ده‌كه‌ن ، به زانینه‌وه بێت ـ یان به نه‌زانینه‌وه ـ كه‌چى ئه‌م گاڵته‌جاریه‌ش ئه‌و پێشه‌وایانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه‌وا ئه‌مان به گومانى خۆیان پارێزگارى له بۆچونه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چى له سه‌ر ( باطل ) یش بێت ، له كاتێكدا كه ئه‌م پێشه‌وایانه له‌سه‌ر سوننه‌تن ، به‌ڵكو ئه‌م به گژدا چوونه‌ی خودی پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ده‌گرێته‌وه ، چونكه ئه‌و ئه‌م سوننه‌ته‌ی بۆمان هێناوه ، بۆیه به‌گژدا چونه‌وه‌ی ئه‌م سوننه‌ته به‌گژدا چوونه‌وه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ، [ فَمَا جَزَاء مَن يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنكُمْ إِلاَّ …] ؟!
به‌ڵام دانانی په‌نجه دوای رِوو كردنی له قیبله ، یان تایبه‌ت كردنی جوڵانه‌وه‌ی به كاتی ووتنی (لا إله إلاَّ الله) وه ، ئه‌مانه هه‌مووی هیچ بنه‌مایه‌كیان نى یه له سوننه‌تدا ، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه.
وه فه‌رمووده‌ی : " أنه كان لا يحركها " ، سه‌لمێنراو نىیه له رِووی سه‌نه‌ده‌وه ، وه‌ك چۆن سه‌لماندوومه له "ضعيف أبـي داود " ( 175 ) ، وه ئه‌گه‌ر سه‌لمێنراویش بێت ئه‌وا نه‌فی ده‌كات ، وه فه‌رمووده‌كی تر ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌لمێنێت ، وه سه‌لمێنه‌ر پێش ده‌خرێت به سه‌ر نه‌فى كاردا ، وه‌ك زانراوه لای زانایان ، بۆیه ئه‌مه نابـیته به‌ڵگه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن په‌نجه جوڵان سوننه‌ت نى یه !.
(5)أحمد والبزار وأبو جعفر ، والبختري في " الأمالي " (1/60) ، والطبرانـي في " الدعا‌ء " (ق1/73) ، وعبد الغنـي الـمقدسي في " السنن " (2/12) بسند حسن ، والروياني في " مسنده " (2/249) ، والبيهقي .
(6) ابن أبـي شيبة ( 2 / 123 / 2 ) بسند حسن .
(7)النسائي والبيهقي بسند صحيح .
(8)ابن أبي شيبة (12/40/1) و (2/123/2) ، والنسائي ، وصححه الـحاكم ووافقه الذهبي ، وله شاهد عند ابن أبي شيبة .