إن الحمد لله نحمده ونستعينه ، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله [ وحده لا شريك له ] ، وأشهد أنّ محمداً عبده ورسوله ... أما بعد : به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار له‌م كورته باسه‌دا هه‌وڵده‌درێت هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه بخرێته ڕوو كه سه‌باره‌ت به چاكه‌ى مانگى موحه‌ڕه‌م هاتوون ، و پاشان هه‌ندێك له‌و حوكمانه‌ى كه لێیانه‌وه وه‌رده‌گیرێت ، و به‌دواى ئه‌وه‌شدا ئاماژه دان به هه‌ندێك له‌و بیدعانه‌ى كه له‌م مانگه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه ، به هۆى ده‌مارگیرى و نه‌زانینه‌وه به ناو موسڵمانادا ، له‌و فه‌رموودانه‌ش :
1 ـ له ( أبو هريرة ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " أفضل الصيام بعد رمضان ، شهر الله المحرم ... " ( رواه الإمام أحمد في مسنده ( 2/ 303) ، و رواه مسلم في صحيحه (3/821) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1163 ، و رواه أبو داود في سننه (2/ 811) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2429 ، و رواه الترمذي في سننه مختصراً (2/12) أبواب الصوم ، حديث رقم : 737 ، و قال : حديث حسن ، و رواه النسائي في سننه (3/206، 207) باب قيام الليل ، و رواه ابن ماجه في سننه (1/554) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1742 ) .
واته : باشترینى ڕۆژووه‌كان دواى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان ڕۆژووى مانگى موحه‌ڕه‌مه .
2 ـ وه له ( ابن عباس ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) كۆچى كرد بۆ مه‌دینه بینى گاوره‌كان ( الیهود ) عاشورا به ڕۆژوو ده‌بن ، ئه‌ویش فه‌رمووى : " ما هذا ؟ " ئه‌مانه بۆچى به ڕۆژوو ده‌بن ؟ پێیان فه‌رموو : ئه‌مه ڕۆژێكى پیرۆزه ، ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار به‌نى ئیسرائیلى له ده‌ستى دووژمنه‌كه‌یان ڕزگار كرد ، پێغه‌مبه‌ر ( موسى ) ش تیدا به ڕۆژوو بووه ، ئه‌ویش فه‌رمووى : " فأنا أحق بموسى منكم ، فصامه وأمر بصيامه " ، واته : من له پێشترم له ئێوه به موسى ، بۆیه به ڕۆژوو بوو تیایدا ، فرمانیشى كرد به ڕۆژوو گرتنى . ( متفق عليه : رواه البخاري في صحيحه مع فتح الباري (4/244) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2004 ، واللفظ له ، و رواه مسلم في صحيحه (2/795) كتاب الصيام ، حديث رقم :1130 ) .
3 ـ هه‌روه‌ها له ( ابن عباس ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : : " مَا رَأَيْتُ النَّبِىَّ ( صلى الله عليه وسلم ) يَتَحَرَّى صِيَامَ يَوْمٍ فَضَّلَهُ عَلَى غَيْرِهِ ، إِلاَّ هَذَا الْيَوْمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَهَذَا الشَّهْرَ . يَعْنِى شَهْرَ رَمَضَانَ " واته : نه‌مبینیوه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) به‌دواى ڕۆژێكدا گه‌ڕابێت بۆ ڕۆژوو گرتنى ـ كه به پێشترى دانابێت له ڕۆژه‌كانى تر ـ ئه‌م ڕۆژه نه‌بێت ـ كه ڕءژى عاشورایه ـ و ئه‌م مانگه ، كه مانگى ڕه‌مه‌زانه . ( رواه البخاري في صحيحه مع فتح الباري (4/245) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2006 ، و رواه مسلم في صحيحه (2/797) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1132 ) .
4 ـ وه له ( أبو قتادة ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " ... ، وصيام يوم عاشورا‌ء أحتسب على الله أن يكفِّر السنة التي قبله " واته : وه ڕۆژووى ڕۆژى عاشوراش داواكارم له لاى خواى په‌روه‌ردگار تاوانى ساڵكى پێش خۆى بسڕێته‌وه . ( رواه أحمد في مسنده ( 5/ 296 ، 297 ) ، و رواه مسلم في صحيحه (3/818 ، 819) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1163 ، و رواه أبو داود في سننه (3/ 818، 819) كتاب الصيام ، حديث رقم : 3435 ) ، و رواه الترمذي في سننه مختصراً (3/136) أبواب الصوم ، حديث رقم : 749 ، و رواه ابن خزيمة في صحيحه (3/ 288) أبواب صوم التطوع ، حديث رقم : 2087 ) .
5 ـ هه‌روه‌ها له ( ابن عباس ) ( رضي الله عنه ) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : " ئه‌و كاته‌ه كه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) ڕۆژى كه ڕۆژووى عاشوراى گرت ، و فرمانى كرد به ڕۆژوو گرتنى ، پێیان ووت : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ! ئه‌مه ڕۆژێكه گاور و خاچ په‌رستان به گه‌وره‌ى داده‌نه‌ن ، پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : " فإذا كان العام المقبل ، إن شا‌ء الله ، صمنا اليوم التاسع " ، ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو دا بێت ، ڕۆژى نۆیه‌میش به ڕۆژوو ده‌بین . ڕاوى ده‌ڵێت : ساڵى داهاتوو به‌سه‌ردا نه‌هات پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه وسلم ) كۆچى دواى كرد . وه له ڕیوایه‌تێكى تردا هاتووه : " لئن بقيت إلى قابل لأ‌صومن التاسع " ( رواه الإمام أحمد في مسنده ( 1/ 236) ، و رواه مسلم في صحيحه (2/797 ، 798) كتاب الصيام ، حديث رقم : 1134 ، و رواه أبو داود في سننه (2/818 ، 819) كتاب الصوم ، حديث رقم : 2445 ، و رواه ابن ماجه في سننه (1/552) كتاب الصيام ، حديث : 1736 ) .
له كۆى ئه‌م فه‌رموودانه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه : گرتنى ڕۆژوو له‌م مانگه‌دا به گشتى سوننه‌ته ، و به باشترین ڕۆژووش داده‌نرێت له نێو مانگه‌كانى تر‌ى ساڵ جگه له مانگى ڕه‌مه‌زان نه‌بێت ، به تایبه‌ت ڕۆژى ده‌یه‌مى كه پێی ده‌ووترێت عاشورا ، پێغه‌مبه‌رى خواش له ڕۆژانى تر زیاتر به‌دوایدا گه‌ڕاوه ، و خێره‌كه‌شى سڕینه‌وه‌ى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیه‌تى ، نۆیه‌میشى له گه‌ڵدا ده‌گیرێت بۆ پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ى گاور و خاچ په‌رستان ، حیكمه‌ت و بۆنه‌ى به ڕۆژوو بوون تێدا بریتیه له ڕزگار كردنى خواى په‌روه‌ردگار بۆ به‌نى ئیسرائیل له ده‌ستى دووژمنه‌كه‌یان كه فیرعه‌ونى سه‌كه‌ش و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی بوون .
[له‌و بیدعانه‌ش كه له‌م مانگه‌دا داهێنراوون]
[كردنى ئه‌م مانگه ـ به تایبه‌ت ڕۆژى عاشورا ـ به مانگ و ڕۆژى خه‌مبارى له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه ]:
* له‌و بیدعه و تازه‌گه‌ریانه‌ى كه داهێنراون له‌م مانگه‌دا : ڕێگرتن له خۆ ڕازاندنه‌وه شه‌رعیه‌كان له‌م مانگه‌دا ، بۆیه ده‌بینین ئافره‌تان واز له خۆڕازاندنه‌وه‌كانیان دێنن وه‌كو چاو ڕه‌شتن ، و خه‌نه‌دان ، و جل و پۆشاكى جوان ... هتد ، و ئافره‌تان بگره پیاوانیش جلى ڕه‌ش له به‌ر ده‌كه‌ن !!!
* هه‌ندێك له خه‌ڵك واز له خواردنى گۆشت ئه‌هێنن له‌م مانگه‌دا !!!!
* گرێبه‌ندى ژنخوازى ( عقد الزواج ) و نان دانى شایش ( الوليمة ) له‌م مانگه‌دا به‌حه‌رام دا ده‌نرێت !!! و تازه بووكیش له مێرده‌كه‌ى قه‌ده‌غه ده‌كرێت با كاتێكى كه‌میش به سه‌ر گواستنه‌وه‌كه‌یدا ڕۆشتبێت !!!
* كۆڕى ماته‌مینى و ته‌عزیه و له ڕوومه‌ت دان ، و له سینه دان ، و یه‌خه دادڕین شیوه‌ن كردن زۆر زۆر ده‌بێت !!!
* به‌یداخ و په‌رچه‌مى ڕه‌نگاو نووسراوى شركى تێیدا زۆر ده‌بێت .
* ئه‌و منداڵه‌ش كه له‌م مانگه‌دا له دایك ببێت به شووم و نه‌نگ به‌خت خراپ داده‌نرێت !!
پێشه‌وا و شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) فه‌رموویه‌تى : : (( وصار الشيطان بسبب قتل الحسين ( رضي الله عنه ) يحدث للناس بدعتين : بدعة الحزن والنوح يوم عاشورا‌ء ، من اللطم والصراخ ، والبكاء ، والعطش ، وإنشاء المراثي ، وما يفضي إلى ذلك من سبّ السلف ولعنهم ، وإدخال من لا ذنب له مع ذوي الذنوب ، حتى يسب السابقون الأولون ، وتقرأ أخبار مصرعه التي كثير منها كذب ، وكان قصد من سن ذلك ، فتح باب الفتنة والفرقة بين الأمة ، فإن هذا ليس واجباً ولا مستحباً باتفاق المسلمين ، بل إحداث الجزع و النياحة للمصائب القديمة ، من أعظم ما حرمه الله ورسوله ( صلى الله عليه وسلم ) )) . ( يراجع : منهاج السنة النبوية : 2 / 322 ، 323 ) .
واته : شه‌یتانیش به‌هۆى كوشتنى ( حسین ) ه‌وه ( رضي الله عنه ) دوو بیدعه‌ى له ناو خه‌ڵكدا هێنا كایه‌وه : بیدعه‌ى غه‌مبارى و شیوه‌ن كردن له ڕۆژى عاشورادا ، له له ڕوومه‌ت دان ، و هات و هاوار كردن ، و گریان ، و خۆتینوو كردن ، و سازدانى كۆڕى ماته‌مینى ، و ئه‌وه‌ش كه به هۆى ئه‌وه‌وه ده‌بێت له قسه‌كردن به سه‌له‌ف و له‌عنه‌ت لێ‌كردن ، و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه هیچ تاوانیان نیه له‌و كاره‌دا له گه‌ڵ تاوانبارات تێكه‌ڵ ده‌كرێن ، تاكو ده‌گاته قسه‌كردن و جنێو دان به هاوه‌ڵه پێشینه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته ، و چه‌نده‌ها هه‌واڵ بڵاوده‌كێته‌وه كه زۆرى درۆیه ، نیتى ئه‌وانه‌ش كه دایانهێناوه نانه‌وه‌ى فیتنه و دووبه‌ره‌كیه له نێو ئوممه‌تى ئیسلامی‌دا ، ئه‌مانه‌ى كه ده‌كرێن نه واجبن و نه‌ش سوننه‌تن به یه‌ك ده‌نگى موسڵمانان ، به‌ڵكو دروست كردن و ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره ناڕه‌زاى ده‌ربڕین ، و شیوه‌ن كردنه بۆ موسیبه‌تى كۆن له گه‌وره‌ترینى ئه‌و شتانه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلى الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه و حه‌رامى كردوون .
[كردنى ئه‌م مانگه ـ به تایبه‌ت ڕۆژى عاشورا ـ به مانگ و ڕۆژى خۆشى له لایه‌ن نه‌واصيبه‌كانه‌وه] :
له باسى پێشوودا باسى هه‌ندێك بیدعه كرا كه له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه داهێنراون ، لێره‌شدا باسى ئه‌و بیدعانه ده‌كه‌ین ده‌كرێت كه له لایه‌ن نه‌واصيبه گومڕاكانه‌وه له دژى شیعه‌كاندا داهێنراوون ، له‌وانه‌ش : كردنى ئه‌م مانگه به مانگى خۆشى و ده‌ربڕینى شادى !!! چه‌نده‌ها ووته و هۆنراوه‌یان له ده‌ربڕینى خۆشی‌دا نووسیوه‌ته‌وه له‌م مانگه‌دا ، بۆیه ده‌بینین چاو ڕه‌شتن ، و خه‌نه‌كردن ، و فراونكردنى نه‌فه‌قه له سه‌ر ماڵ و منداڵیان ، و لێنانى خواردنى زۆر هه‌روه‌كو چۆن له بۆنه و چه‌ژنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت !!! ئه‌و ناصيبانه ڕۆژى عاشورا به جه‌ژن ده‌زانن هه‌روه‌كو هه‌موو جه‌ژنه‌كانى تر !! ( يراجع : مجموع فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية : 309 ، 310 ) .
پێشه‌وا و شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن تیمیه ) فه‌رموویه‌تى : وكانت الكوفة بها قوم من الشيعة المنتصرين للحسين ( رضي الله عنه ) ، ... ، وقوم من الناصبة المبغضين لعلي ( رضي الله عنه ) وأولاده ، ... ، فأحدث أولئك الحزن ، وأحدث هؤلاء السرور ، و هذه بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل على الحسين ( رضي الله عنه ) ، وتلك بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل له ، وكل بدعة ضلالة ، ولم يستحب أحد من الأئمة الأربعة وغيرهم لا هذا ولا هذا ، ولا في شي‌ء من استحباب ذلك حجَّة شرعية ( يراجع : منهاج السنة النبوية : 3 / 323 ) .
واته : له شارى كوفه‌دا كۆمه‌ڵك هه‌بوون سه‌رخه‌ر و پشتیوانى ( حسین ) بوون ( رضي الله عنه ) ، كۆمه‌ڵێكیش هه‌بوون له‌وانه‌ى كه ڕقیان له ( علی ) ( رضي الله عنه ) و كوڕه‌كانى بوو !!! بۆیه ئه‌وانه‌یان خه‌مبارى و ماته‌میان داهێنا ، و ئه‌مانه‌ش دڵخۆشى و شادومانى ، كه ئه‌مه‌یان بیدعه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به ناحه‌ق ڕقیان له ( حسین ) ه ( رضي الله عنه ) ، و ئه‌وه‌شیان بیدعه‌یه‌كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داهێنراوه كه ده‌مارگیرى ناڕه‌وایان هه‌یه بۆى !!! هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه ، و ئه‌وه‌ش بزانه كه هیچ یه‌كێك له چوار پێشه‌واكه‌ى ئیسلام نه ئه‌مه و نه ئه‌وه‌شیان به سوننه‌ت دا نه‌ناوه ، و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه له سه‌ر سوننه‌تى هیچ شتێك له‌وانه‌ى كه باس ده‌كرێن .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
8 ى / موحه‌ڕه‌م / 1429 ك
===========================
[فەزڵی ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا ]
پێشڕەو محمد
بسم الله الرحمن الرحيم
ئەگەر چاوێك بخشێنینەوە بەمەراسیمە ئاینێكاندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە كەهەریەكێك لەو مەراسیمانە وێستگەیەكى پاك كەرەوەی دەروونە لەژەنگى تاوان و بەهێزكردنى ناخى باوەڕدارە بەئاوى پەرستش وخواپەرستى
ڕۆژەكانى مانگى (موحەڕەم)یش، یەكێكە لەو وێستگانە بۆ ڕۆژووگرتن وخواپەرستى وپەند وەرگرتن لەڕووداوەكانى ئەم مانگە
وەكو پێغەمبەرى خوا (صلى اللە علیەوسلم)فەرموویەتى: (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە)(1)
لەم ڕۆژانەدا هیجرەتى پڕشكۆى پێشەوامان دێتەوە یاد لەشارى مەككەوە بۆ مەدینە كە بووبە بناغەى دامەزراندنى دەوڵەتى دادپەروەرى وڕاستى،بەهەمان شێوە سەرخستنى پێغەمبەر موسامان دەخاتەوە یاد بەسەر فیرعەونى ستەمكاردا كەئەمەش دەكاتە دەیەمن ڕۆژى ئەم مانگە كەپێ دەگوترێت (عاشورا)
ئەم ڕۆژە زۆر خۆشەویستە لاى پەروەردگارتان بۆیە پاداشتى زۆر گەورەى داناوە بۆ هەركەسێك بەڕۆژووبێت لەم ڕۆژە مەزنەدا
تایبەندمەندێتى ڕۆژى عاشوراو پاداشتى ڕۆژووەكەى
هەر لەم ڕۆژەدابوو ڕەمزى ستەم(فیرعەون) ڕووخاوو رەمزى دادپەروەرى (موسى) سەركەوت وەكو ابن عباس (ڕەزاى خواى لى بێت) فەرموویەتى:كاتێك پێغەمبەرى خوا (صلى اللە علیە وسلم) كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش (صلى اللە علیە وسلم) پرسیارى كرد هۆى چیە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لەچنگى فیرعەون،بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێك بەرامبەر بەپەروەردگار،پێغەمبەریش (صلى اللە علیە وسلم) فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وەفەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن(2)
رەنگە پێغەمبەریش (صلى اللە علیە وسلم) بۆ پشت ڕاست كردنەوەى ئەم هەواڵە (پەروەردگار وەحى بۆ ناردبێت یان بە تواتر لەخەڵكەوە وەرى گرتبێت) (3)
وەدەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە هاتووە:
*لە (أبو قتادە)ەوە، (ڕەزاى خواى لێبێت) پرسیار كرا لە پێغەمبەر (صلى اللە علیە وسلم) دەربارەى پاداشتى ڕۆژوو لەم ڕۆژەدا (عاشورا) ئەویش فەرمووى: دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى یەك ساڵى پێشوو لەتاوان)
لەریوایەتێكى تردا هاتووه(داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەك ساڵى تاوانى ڕابردوو)(4)
ئیمامى بەیهەقیش فەرموویەتى: (ئەگەر هەركەسێك لەساڵى ڕابردوودا تاوانى هەبێت ئەوا ڕۆژووى ئەم ڕۆژە دەبێتە مایەى لێخۆشبوونى وەئەگەر تاوانیشى كەم بوو ئەوا پلەى بەرز دەبێتەوە لاى پەروەردگار) (5)
بەڵكو تەنانەت پاداشتەكەى هاوشێوەى ڕۆژووى ساڵێكە (ذاك صوم سنة ) (6)
*(ابن عباس)(ڕەزاى خواى لێبێت)فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیك گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەر (صلى اللە علیە وسلم) لەڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لەمانگەكانیشدا هیچ مانگێك گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان)(7)
* پیاو چاكانی پێشین(السلف الصالح) زۆر بایەخیان بەڕۆژووى ئەم ڕۆژە داوە تەنانەت هەندێكیان لەكاتى سەفەردا بەڕۆژووبوون بۆئەوەى ئەو پاداشتەیان لە دەست نەڕوات،وەكو(ابن رجب) بۆمان دەگێڕێتەوە لە (ابن عباس وابواسحاق السبیعى والزهرى) فەرموویەتى:(لە حاڵەتى سەفەردا لەمانگى ڕەمەزان دا دەتوانیت بەڕۆژوونەبیت چونكە ڕۆژەكانى تر كات بەدەستەوەیە بۆ ڕۆژوو بەڵام لەڕۆژى عاشورادا ڕۆژ نیە جێگەى بگرێتەوە بۆیە باشتر وایە لەسەفەریشدا بووى بەڕۆژووبیت لەم ڕۆژەدا) وەئیمامى ئەحمەدیش بەهەمان شێوە ئاماژەى پێداوە كەدەتوانى لەسەفەردا بەڕۆژووبیت لەم ڕۆژەدا (8)
چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا (صلى اللە علیە وسلم) فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شا‌ء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەر (صلى اللە علیە وسلم) كۆچى دوایى كرد،(9) كەواتە پێغەمبەر (صلى اللە عليە وسلم) جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوەوفەرموویەتى: (پێغەمبەر (صلى اللە علیە وسلم) فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا)(10)
وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن)
=============================
(1)رواه مسلم، ح/ 1163.
(2) البخاري، ح/2004، ومسلم، ح/11330، واللفظ له.
(3) فتح الباري: 4/291.
(4) رواه مسلم، ح: 1162.
(5)فضائل الأوقات، للبيهقي: 439.
(6) رواه ابن حبان: 8/394، ح/3631 قال شعيب الأرناؤوط: إسناده على شرط مسلم.
(7) رواه البخاري، ح/2006، ولا يعني هذا تفضيله على يوم عرفة، فإنه يكفر سنتين، ويتميز بمزيد فضل لما يقع فيه من العبادات والمغفرة والعتق، ثم إنه محفوف بالأشهر الحرم قبله وبعده، وصومه من خصائص شرعنا، بخلاف عاشورا‌ء، فضوعف ببركات المصطفى صلى الله عليه وسلم (انظر: بدائع الفوائد: 4/211، والفتح: 4/292، ومواهب الجليل 2/403).
(8) لطائف المعارف، لابن رجب: 110، وأخرج أثر الزهري البيهقي في الشعب: 3/
(9)رواه مسلم ح/1134
(10)أخرجه عبدالرزاق (7839)والبيهقى (4/782)من طريق ابن جريج عن عطاء وهذا اسناد صحيح