ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ڕوونكردنەوەى پێویست سەبارەت بە هەندێك لە سوننەت و بیدعەكانى مانگى (شەعبان)


بسم الله الرحمن الرحيم
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمداً عبده ورسوله.
أما بعد: یەكێك لەو هۆكارانەى كە خواى پەروەردگار لە فەرموودەیەك لە فەرموودە قودسەكاندا (ألاحاديث القدسية ‌) دیارى كردوە بۆ ئەوەى موسڵمانانى یەكخواپەرست بە هۆیەوە خۆشەویستى خواى پەروەردگاریان بە دەست بهێنن، بریتیە لە ئەنجام دانى سوننەتەكانى نێردراوەكەى (صلى الله علیه وسلم) كە فەرمویەتى: ((... وما تقرب إليَّ عبدي بشيء أحب لي مما افترضتُهُ عليه، ولا يزال عبدي يتقرب إليَّ بالنوافل حتى أُحبهُ، فإذا أحببتُهُ كنت سمعَهُ الذي يسمعُ به، وبَصَرَهُ الذي يُبصِرُ به، ويَدهُ الذي يَبطُشُ بها، وڕجْلَهُ الذي يَمشي بها، ولئن سألني لأَعطينهُ، ولئن استعاذني لأعيذنهُ)) (البخاري).
واتە: دوای بەدیهێنانى فەرزەكان بەندەكەم بەردەوام لێم نزیك ئەبێتەوە بە ئەنجام دانى سونەتەكان، تاكو ئەو كاتەى كە خۆشم ئەوێ...هتد.
یان ئەبینین لە قورئانى پیرۆزدا فەرمانى كردوە بەپێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم) بە ئومەتەكەى بڵێت: ئەگەر خواتان خۆش ئەوێ شوێنى من بكەون، لە ئەنجامدا خواى پەروەردگار خۆشى ئەوێن، و لە تاوانەكانتان خۆش دەبێت، ئەوەش لە ئایەتى (31) ى سورەتى (آل عمران) كە فەرموویەتى: [ قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ] .
براى موسڵمان: لە ژێر تیشكى ئەم ئایەت و فەرموویەدەدا، وە بۆ بە دەست هێنانى خۆشەویستى خواى پەروەردگار و بۆ بەكاركردنى بەشى دووەمى شایەتومانەكەمان كە پێی ئەوترێ ((توحید المُرْسَل)) یان ((توحيد المُتَابَعة)) كە تێیدا دانمان بەوەدا ناوە كەتەنها شوێنكەوتنمان بۆ پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم) ئەوەم بە پێویست زانی هەندێك لە سونەتەكانى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دیارى بكەم لەمانگى شعباندا، بۆ ئەوەى موسوڵمانانى یەكخوا پەرست بە هۆى ئەنجام دانى ئەو سونەتانەى خۆشەویستى خوا بە دەست بهێنن ـ إن شاء الله ـ له ‌گەڵ ئەوەشدا هەندێك لەو بیدعانە ئاشكرا بكەم كە لەم مانگەدا بەدى هێنراون، بۆ ئەوەى ـ بە پشتیوانى خواى پەروەردگار ـ لێیان دوور بكەوینەوە، چونكە هەر كردارێك فەرمانى قورئانى پیرۆز و فەرمودە (صحيح) ەكانى پێغەمبەرى لەسەر نەبێت بەڕوى خاوەنەكانیاندا دەدرێتەوە، هەر وەكو پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرمویەتى: ((مَنْ أَحْدَثَ في أَمْڕنا هذا ما لَيْسَ مِنهُ فَهوَ رَد)) (البخاري و مسلم)، ئەوەش بەم پێ یەى خوارەوە:
رۆژووى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لەشعباندا
دایكى موسوڵمانان (عائشە) ـ ڕەزاى خواى لێ بێ ـ فەرمویەتى كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ((ما يَصومَ في شَهْرٍ ما كانَ يَصومْ في شعبان،كانَ يَصومه إلا قَليلاً، بَلْ كانَ يَصومَ كُلهُ)) (البخاري و مسلم).
واتە: لە هیچ مانگێك دا بەرۆژوو نەدەبوو وەك ئەوەى كە لە شعباندا بەڕۆژوو دەبوو، ئەم مانگە بەڕۆژوو دەبوو جگە لە هەندێكى نەبێ، بەڵكو هەمووى بە ڕۆژوو دەبوو.
هەروەها دایكى موسوڵمانان (أم سلمة‌) ە ش لە فەرمودەیەك دا ڕۆژووى پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) بۆ دەگێڕێتەوە لەم مانگەدا كە فەرمویەتى: ((أن الرسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ لم يكن يصوم من السنة شهراً تاماً إلا شعبان، يَصلُ به الرمضان)) (أخرجه أحمد وأبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه، وصححه الألباني في صحيح ابن ماجه برقم (1336)).
واتە: پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) ڕۆژووى هیچ مانگێك لە مانگەكانى ساڵى بەتەواوى نەدەگرت جگە لە شەعبان نەبێ، دەیدا بەدەم ڕەمەزانەوە.
حیكمەت لەم رۆژووە
موسڵمانى خواناس: ئەگەر بمانەوێت حیكمەت لە ڕۆژووى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بزانین لەم مانگەدا، ئەوا ئەبینین ((أُسامە)) ى كورى ((زید)) ـ رەزاى خوایان لێ بێ ـ لەم بارەیەوە پرسیار دەكات لە پێغمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) كە فەرمویەتى: ((قلت يا رسول الله،لم أراك تصوم من شهر من الشهور ما تصوم من شعبان ؟ قال ذلك شهر يغفل الناس عنه، بين رجب ورمضان وهو شهر ترفع فيه الأعمال إلى رب العالمين، فأحب أن يرفع عملي وأنا صائم)) (رواه أبو داود والنسائي وابن خزيمة) واتە: ئەوە مانگێكە خەڵك لێى بێ ئاگایە، ئەكەوێتە نێوان (ڕەجەب) و (ڕەمەزان) ەوە، مانگێكە كردەوەكانى تێدا بەرز دەكرێتەوە بۆ لاى خواى پەروەردگار، جا پێم خۆشە كە كردەوەكانم بەرز دەكرێنەوە بە ڕۆژوو بم، بۆیە پێویستە ئێمەى مووسڵمان هەوڵى ئەوە بدەین كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) بكەین بە سەرمەشقی خۆمان و پێشمان خۆش بێ كاتێك كە كردەوەكانمان بەرز دەكرێتەوە بۆ لاى خوداى پەروەردگار بە ڕۆژوو بین، بەڵكو لەو كەسانە بین كە خواى میهرەبان خۆشى ئەوێن ـ إن شاء الله ـ.
فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى:((ينزل ربنا تبارك وتعالى إلى سماء الدنيا ليلة النصف من الشعبان فيغفر لأهل إلا مشرك أو مشاحن)) (صحيحة الألباني في ظلال الجنة في تخريج السنة: 510)، واتە: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێ، ناشبێ بووترێت قودرەتێتى دادەبەزێت نەك خۆى ـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك (مشاحن) بن، (مشاحن) یش، واتە: كەسانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ، یان هەر وەكو (أوزاعي) فەرموویەتى: مەبەست لێرەدا كەسانێكە خاوەن بیدعە بن و لە كۆمەڵى موسڵمان دەرچوو بێت (واتە: شوێنكەوتەى (سلف) و سەلەفى نین لە بیروباوەڕ و بانگەواز و كردەوەدا، و لە كۆمەڵى ئەهلى سوننەت و جەماعەت یان (أهل الحديث) دەرچو بێت).
ئەو بیدعانەى لەم مانگەدا داهێنراون
بەندەى خواناس و یەك خوا پەرست: ئەبێ لە هەموو كردارێكدا كە ئەنجامى ئەدەى ئەوە ڕەچاو بكەى بە پێى قورئانى پیرۆز و فەرموودە (صحيح) ەكانى پێغەمبەر بێت (صلى الله علیه وسلم) و دوور بێ لە هەموو جۆرە بیدعەیەك كە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەربارەى فەرموویەتى: "...كل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار " (صحيح: صححه الألباني في الخطبة الحاجة)،، واتە: هەموو بیدعەیەك گومڕاییە، و خـاوەنى هەموو گومـڕاییەك لـە ئاگرى دۆزەخ دایە ـ خوا پەنامان دات ـ، بۆیە موسڵمانى خوا ویست خۆت بپارێزە لەم بیدعانەى كە لە مانگى شەعبان دا بڵاو بوونەتەوە:
نوێژى (الألفية ‌)
ئەم نوێژە یەكێكە لەو بیدعانەى كە لەم مانگەدا داهێنراوە، جیاوازیش نیە لەوەى كە بەتاك ئەنجام بدرێت یان بە كۆمەڵ، لە مزگەوت بێ یات لە ماڵ، هەروەكو پێشەوا (ابن تیمیە) فەرموویەتى:: ((وكذلك ما قد أحدث في ليلة النصف من الاجتماع العام للصلاة الألفية في المساجد الجامعة، ومساجد الأحياء والدور والأسواق، فأن هذا الاجتماع لصلاة نافلة مقيدة بزمان وعدد وقدر من القرآن: مكروه لم يشرع فإن الحديث الوارد في الصلاة الألفية موضوع باتفاق أهل العلم بالحديث، وما كان هكذا لا يجوز استحباب صلاة بناء عليه)) (اقتضاء الصراط المستقيم: 302).
هەروەها پێشەوا (النووی) فەرموویەتى: ((صلاة رجب و شعبان بدعتان قبيحتان مذمومتان) واتە: نوێژى رەجەب كە پێى ئەوترێت: (صلاة الرغائب) و شەعبان كە پێى ئەوترێت: (صلاة الألفية‌) دوو نوێژى بیدعەن و ناشایستەن و زەم كراون.
هەروەها پێشەوا (العراقى) دەربارەى فەرموودەى ئەم نوێژە فەرموویەتى: (حديث صلاة ليلة النصف باطل).
تایبەت كردنى ڕۆژى نیوەى ئەم مانگە بە ڕۆژوو جگە لە ڕۆژانى ترى
پێشەوا (ابن تيمية) دەربارەى تایبەت كردنى ڕۆژى نیوەى ئەم مانگە بە ڕۆژوو جگە لە ڕۆژەكانى ترى فەرموویەتى: ((فأما صوم يوم النصف مفردا فلا أصل له،ب ل إفراده مكروه)).
هەروەها (سید سابق) فەرموویەتى: ((وتخصيص صوم يوم النصف منه ظنا إن له فضيلة على غيره، مما لم يأت به دليل صحيح))، كەواتە: نابێ ئەم ڕۆژە تایبەت بكەین بە ڕۆژوو جگە لە ڕۆژەكانى تر، بەڵكو ئەبێ وەكو هەر ڕۆژێكى تر لە ڕۆژەكانى شەعبان سەیر بكرێت و جیا نەكرێتەوە لە ڕۆژەكانى ترى
درووست كردنى خواردن و خواردنەوە لە نیوەى ئەم مانگەدا (واتە: شەوى بەرات):
یەكێكى تر لەو بیدعانەى كە لە نیوەى ئەم مانگەدا ڕوودەدات درووست كردنى خواردن و شیرینى بەخشین و خۆ ڕازاندنەوەیە هەروەكو چۆن لە جەژنەكاندا ڕوودەدات،پێشەوا (ابن تمیمە) فەرموویەتى: ((وكذلك اتخاذه موسما تصنع فيه الأطعمة، وتظهر فيه الزينة، هو من الموسم المحدثة المبتدعة التي لا اصل لها)) (اقتضاء الصراط المستقيم: 301 ـ 302).
كۆتايى
براى موسڵمان: ئەوەمان بۆ ڕوون بوەوە كە یەكێك لەو ڕێگایانەى كە ئەتوانین بە هۆیەوە خۆشەویستى خواى پەروەردگار بە دەست بهێنین ئەنجام دانى سونەتەكانى پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم) و یەكێكیش لە سونەتەكانى پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) بریتى یە لە گرتنى ڕۆژووى زۆربەى ڕۆژەكانى شەعبان یان هەموو مانگەكە، جا داواكارم لە خواى پەروەردگار من و ئێوەش سەركەوتوكات بۆ پەیڕەوكردنى ئەم سونەتەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و زیندووكردنەوەى لەناو موسڵماناندا، هەروەها یارمەتیشمان بدات بۆ مراندن و بنەبڕكردن و نەهێشتن و دژایەتى كردنى هەموو بیدعەیەك.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام