إنَّ الحَمدَ للهِ، نَحمَدُهُ وَنَستَعِينُهُ وَنَستَغفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِن شُرُورِ أنفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أعمَالِنَا، مَن يَهدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَن يُضلِل فَلا هَادِيَ لَهُ، وَأشهَدُ أن لا إلَهَ إلا اللهُ وَحدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، وَأشهَدُ أنَّ مُحَمَّداً عَبدُه وَرَسُولُهُ.أما بعد :
زۆر شت هه‌ن پێویسته رِۆژووان لێیان دوور بكه‌وێته‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه له رِۆژانى رِهمهزان دا ئه‌نجام بدات رِۆژووهكهى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و تاوانه‌كانى زۆر ده‌بن ، ئه‌و شتانه ئه‌مانه‌ن :
1 ـ خواردن و خواردنه‌وه به ئه‌نقه‌ست :
خواى پایه به‌رز ده‌فه‌رمووێ : [ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] (البقرة : 187) ، له‌م ئایه‌ته‌وه تێده‌گه‌ین كه رِۆژوو گرتن خۆگرتنه‌وه‌یه له خواردن و خواردنه‌وه ، واته : ئه‌گه‌ر رِۆژووان خواردن و خواردنه‌وه بخوات رِۆژووهكهى به‌تاڵ ده‌كاته‌وه .
ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به كه‌سێك ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات به ئه‌نقه‌ست ، چونكه رِۆژووان ئه‌گه‌ر له كاتى له‌بیر چوون یان به‌هه‌ڵه و نارِازى پێی كرا ، له‌و كاته‌دا هیچی له‌سه‌ر نىیه .
ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ووته‌یه :
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ : " إِذَا نَسِيَ فَأَكَلَ أو شَرِبَ فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ فَإِنَّمَا أَطْعَمَهُ اللهُ وَسَقَاهُ " (1)
واته : ئه‌گه‌ر رِۆژووان له بیرى چوو كه به رِۆژووه و خواردن و خواردنه‌وه‌ى خوارد ، با رِۆژووهكهى ته‌واو بكات ، ئه‌و كه‌سه خواى په‌روه‌ردگار خواردن و خواردنه‌وه‌ى پێ داوه .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ :" إِنَّ اللهَ وَضَعَ عَنْ أُمَّتي الخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا استُكْرِهُوا عَلَيْهِ " (2)
واته : خواى په‌روه‌ردگار قه‌ڵه‌مى تاوانى له‌سه‌ر ئومهتهكهم هه‌ڵگرتووه ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكه‌ن یان له بیریان بچێته‌وه یان كارێكیان به زۆر پێ بكرێت بێ رِهزامهندى خۆیان .
[2 ـ خۆرِشانهوهى به ئه‌نقه‌ست : ]
چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى رِشانهوه زۆرى پێ هێنا و رِشایهوه هیچی له‌سه‌ر نیه .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مَنْ ذَرَعَهُ الْقَيءُ فَلَيْسَ عَلَيْهِ قَضَاءٌ ، وَمَنْ استَقَاءَ فَلْيَقْضِ "
واته : هه‌ر كه‌سێ رِشانهوه زۆرى پێ هێنا و رِشایهوه قه‌زاى رِۆژووى له‌سه‌ر نىیه ، به‌ڵام كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست خۆى رِشانهوه با قه‌زاى رِۆژووهكهى بكاته‌وه .
[3 ـ بێ نوێژى و زه‌یستانى : ]
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێ نوێژى و زه‌یستانى به‌سه‌ردا هات له كاتى به رِۆژووبوندا ـ سه‌ره‌تاى رِۆژ بێت یان كۆتاى ـ رِۆژووهكهى ده‌شكێنێت و نابێ به‌رده‌وام بێ ، چونكه رِۆژووى ئه‌و رِۆژهى له‌سه‌ر ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر به رِۆژوویش بێ .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " ألَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ ، وَتُفْطِرُ في رَمَضَان ، فَهَذَا نُقْصَانُ دِيْنِهَا " (3)
واته : ئایا ئافره‌ت كه كه‌وته بێنوێژیه‌وه واز له نوێژ و رِۆژوویش ناهێنێت ؟ فه‌رموویان : به‌ڵێ ، فه‌رمووى : ئه‌وه‌یه كه‌مى ئایینه‌كه‌ى .
وه له رِیوایهتێكى تردا : چه‌نده‌ها شه‌و ده‌مێنێته‌وه نوێژ ناكات و رِۆژووش ناگرێت له رِهمهزان دا ئه‌وه‌یه كه‌مى ئایینه‌كه‌ى ( 4 ) .
فه‌رمانى قه‌زا كردنه‌وه‌شی ـ واته : رِۆژووش له فه‌رمووده‌یه‌ك دا له ( معاذة ) وه هاتووه كه ده‌فه‌رمووێ : " پرسیارم له ( عائیشه ) كرد و ووتم : بۆ چی ئافره‌ت له دواى بێ نوێژى دا قه‌زاى رِۆژووهكهى ده‌كاته‌وه و قه‌زاى نوێژه‌كانى ناكاته‌وه ؟ فه‌رمووى : ئایا تۆ ( حه‌رورى ) ( 5) ت ؟!
ووتم : نه‌خێر من ( حهورى ) نیم ، به‌ڵام ته‌نها پرسیار ده‌كه‌م ، فه‌رمووى : له‌سه‌ر ده‌مى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم ده‌كه‌وتینه بێنوێژیه‌وه فه‌رمانمان پێ ده‌كرا قه‌زاى رِۆژهكانمان بكه‌ینه‌وه و فه‌رمانى قه‌زاكردنه‌وه‌ى نوێژمان پێ نه‌ده‌كرا ( 6 ) .
[4 ـ ده‌رزى لێدانێك مه‌به‌ست پێی خواردن پێدان بێت (الحقن الغذائية ) : ]
ئه‌مه‌ش بریتى یه له گه‌یاندنى هه‌ندێ شتى خواردهمهنى بۆ گه‌ده به مه‌به‌ستى خواردن پێدانى هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كان ، ئه‌م جۆره‌ش رِۆژووى رِۆژووان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ، چونكه ئه‌م خواردنه ده‌كرێته ناو له‌شه‌وه(7) ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رزیه‌كه نه ده‌گه‌یشته گه‌ده به‌ڵام ده‌كرایه خوێنه‌وه ، ئه‌مه‌شیان هه‌مان حوكمى هه‌یه چونكه جێگه‌ى خواردن پێدان و خواردنه‌وه ده‌گرێته‌وه ، چونكه چه‌ندین نه‌خۆش به هۆى ئه‌م جۆره ده‌رزیانه‌وه له كاتى بێ ئاگایی و له هۆش خۆ چووندا خواردنیان پێ ده‌درێت ، وه‌كو : ( گلوكۆز ) و ( سلاین ) ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی سنگ بوون ، هه‌ندێ شتیان ده‌درێتێ ، به‌هه‌مان شێوه رِۆژووهكهیان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه .
[5 ـ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان دا :]
ئیمامى ( الشوكانی ) له كتێبی : (الدراى المضية ) دا : ( 2 / 22 ) فه‌رموویه‌تى : ( جووت بوون له گه‌ڵ خێزان دار رِۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامى بدات به ئه‌نقه‌سته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتى له بیر چووندا ئه‌نجام بدرێت ، هه‌ندێك له زانایان ده‌یخه‌نه رِیزى ئه‌و كه‌سه‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌ى خواردبێت له كاتى له بیر چوون دا ) .
هه‌روه‌ها ئیمامى ( ابن القیم ) له كتێبی : ( زاد المعاد ) دا : ( 2 / 60 ) فه‌رموویه‌تى : (( به‌ڵگه‌ى قورئان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان دا رِۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ، هه‌ر وه‌كو چۆن خواردن و خواردنه‌وه رِۆژوو به تاڵ ده‌كه‌نه‌وه ، خیلافیش له‌وه‌دا نیه )) .
به‌ڵگه‌كه‌شی له قورئانى پیرۆزدا ئه‌م ئایه‌ته‌یه :[ فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ ] (سورة البقرة : 187) ، له‌م ئایه‌ته‌دا خواى په‌روه‌ردگار رِێدهدات به جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا .
ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه رِۆژوو گرتن خۆگرتنه‌وه‌یه له جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا و خواردن و خواردنه‌وه ، وه هه‌ر كه‌سێك رِۆژووهكهى به تاڵ بكاته‌وه به جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا ، پێویسته له‌سه‌ر رِۆژووهكهى قه‌زا بكاته‌وه و كه‌فاره‌تیش بدات ، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه فه‌رمووده‌ى (أبو هریره) یه رضي الله عنه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم دهگێرِێتهوه و ده‌فه‌رمووێت :" أَتَاهُ رَجُلٌ فَقََالَ : يَا رَسَوُلَ اللهِ هَلَكْتُ ؟ قَالَ : وَمَا أَهْلَكَكَ ؟ قَالَ : وَقَعْتُ عَلَي امْرَأَتي في رَمَضَانَ ، قَالَ : هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَعْتِقَ رَقَبَةً ؟ قَالَ : لا ، قَالَ : هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَصُومَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ ؟ قَالَ : لا ، قَالَ: فَهَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تُطْعِمُ سَتِّينَ مِسْكِينَا ؟ قَالَ : لا قَالَ : اجْلِسْ ، فَجَلَسَ ، فَأُتِيَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم بِعَرَقٍ فِيهِ تَمْرٌ ، قَالَ : تَصَدَّقْ بِهِ ، قَالَ : مَا بَيْنَ لابَتَيْهَا أَحَدٌ أَفْقَرَ مِنَّا ، قَالَ : فَضَحِكَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم حَتَى بَدَتْ أَنْيَابُهُ ، قَالَ : خُذْهُ فَأَطْعِمْهُ أَهْلَكَ " (8)
واته : پیاوێك هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و پێی فه‌رموو : تیاچووم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ، ئه‌ویش پێی فه‌رموو : چی له ناوى بردیت ؟ فه‌رمووى : له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مدا جووت بووم له مانگى رِهمهزاندا ، فه‌رمووى : ئایا ده‌توانیت كۆیله‌یه‌ك رِزگار بكه‌یت ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر ، فه‌رمووى : ئایا ده‌توانیت دوو مانگ له سه‌ر یه‌ك به رِۆژوو بیت ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر ، فه‌رمووى : ئایا ده‌توانیت خواردنى شه‌ست هه‌ژار بده‌یت ؟ فه‌رمووى : نه‌خیر ، فه‌رمووى باشه دانیشه و چاوهرِێ بكه ، ئه‌ویش دانیشت ، له‌و كاته‌دا سه‌به‌ته‌یه‌ك خورمایان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : ئه‌م خورمایه به‌ره‌و بیكه به‌خێر ، فه‌رمووى : له نێوان ئه‌م پهرِو ئه‌و پهرِى ئه‌م شاره‌دا كه‌سێكى تر نیه له ئێمه هه‌ژارتر بێت ، (أبو هریره) رضي الله عنه ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پێكه‌نى تا دانه‌كانى ده‌ركه‌وت و فه‌رمووى : بیبه ، به خواردنى خێزانه‌كه‌تى بده .
(1) أخرجه البخاري : ( 4 / 135 ) رقم : ( 1933 ) ، ومسلم رقم : ( 1155 ) .
(2)أخرجه الطحاوي في ( شرح معاني الآثار ) : ( 2 / 56 ) ، والحاكم : ( 2 / 198 ) ، و ابن حزم في ( الإحكام ) : ( 5 / 149 ) ، والدارقطني : ( 4 / 171 ) من طريقين عن الأوزاعي عن عطاء بن أبي رباح ، عن عبيد بن عمير ، عن ابن عباس ، وسنده صحيح .
(3)أخرجه أبو داود : (2/310) ، والترمذي : (3/79) ، وابن ماجه : (1/536) ، وأحمد : (2/ 498) من طريق هشام بن حسان ، عن محمد بن سيرين عن أبي هريرة ، وسنده صحيح كما قال شيخ الإسلام في ( حقيقة الصيام ) ص : ( 14 ) .
(4)أخرجه مسلم رقم : ( 79 ) و ( 80 ) عن ابن عمر و عن أبي هريرة .
(5) الحروى : نیسبه‌ته بۆ لاى ( حرورا‌ء ) شارێكه نزیكه‌ى دوو ( میل ) دووره له شارى (الكوفه) وه ، به‌و كه‌سه‌یش بیر و باوهرِى ( خه‌وارج ) ى هه‌بێت ئه‌وترێت : (حه‌رورى) چونكه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵى ( خه‌وارج ) له‌م جێگایه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه دژ به ـ خه‌لیفه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ـ ( علی ) رضي الله عنه ، بۆیه نیسبه‌ت ده‌درێنه پاڵ ئه‌م شاره . ئه‌مه ووته‌ى ئیمامى ( الحافظ بن حجر ) ه له كتێبی : ( فتح الباری ) دا : ( 4 / 424 ) . وه برِوانه : (اللباب ) : ( 1 / 359 ) ى ( ابن كثير ) .
ئه‌و (حهروریانه) : وا پێویست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پاك بووه‌وه له بێنوێژى قه‌زاى ئه‌و نوێژانه‌ى بكاته‌وه كه له كاتى بێ نوێژیه‌كه‌یدا له ده‌ستى چوون بۆیه (عائیشه) ـ رِهزاى خواى لێبێت ـ له‌وه ترسا كه (معاذة) پرسیاره‌كه‌ى له (خه‌وارج)ه‌وه وه‌رگرتبێت ، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ى هه‌موو كاتێ به بۆچوونه‌كانیان رِهخنهیان له فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گرت ، یان به پێوانه‌كانیان (الأقيسة) ، نمونه‌شیان له‌م رِۆژگارهمان دا زۆره !!! وه برِوانه به‌شی : (التوثيق عن الله ورسوله) له كتێبی : ( دراسات منهجية في العقيدة السلفية ) دانانى : سلیم الهلالی .
(6)أخرجه البخاري : ( 4 / 429 ) رقم ( 321 ) ، ومسلم رقم : ( 335 ) .
(7)انظر ( حقيقة الصيام ) ص : ( 55 ) لشيخ الإسلام ابن تيمية .
(8)ثبت الحديث بألفاظ مختلفة عن البخاري : (11/516) رقم : (6709) و (1936) ، ومسلم رقم : (1111) ، والترمذي رقم : (724) ، والبغوي : (6/288) ، وأبي داود رقم : (2390) ، والدارمي : (2/11) ، وابن ماجه رقم : (1671) ، وابن أبي شيبة : (2/183 ـ 184) ، وابن خزيمة : (3 /216) ، وابن الجارود رقم : (139) ، والشافعي رقم : (299) ، ومالك : (1 / 297) ، وعبدالرزاق : (4 / 196) . وأرسله بعضهم ، ووصله جلهم ، وصحت عند بعضهم زيادة : " اقضي يوما مكانه " وقد صححها الحافظ ابن حجر في (الفتح) : (11/516) ، وهو كما قال ، والعرق : زنبيل منسوج من بسائج الخوص . واته : زهمبیلێكى چنراو له شوڵی دار.