به‌شی سێیه‌م: كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك كه‌ بۆ ئافره‌تان دروسته‌ له‌ كاتی بێ نوێژی دا ئه‌نجامی بده‌ن
بەروار: 2011/07/24سەردارن: 4961نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

باسی دووه‌م : ده‌ستـدان له‌ قـورئان و خـوێندنی له‌سـه‌ر مصحف
زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروسته‌ بۆ ئافره‌ت ده‌ست له‌ قورئان بدات و هه‌ڵی بگرێ له‌كاتی بێ نوێژی دا، له‌حاڵه‌تی ناچاری دا، وه‌كو مه‌ترسی ئه‌وه‌ بكرێ كه‌ قورئانه‌كه‌ بكه‌وێته‌ ناو ئاوه‌وه‌، یان مه‌ترسی سوتانی لێبكرێ، یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ بكرێ بكه‌وێته‌ ناو شوێنێكی پیسه‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێ و زه‌روره‌تێكی وه‌ها نه‌بوو، ئه‌وا خیلاف و جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان شه‌رعناسان دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای متمانه‌بێ و به‌ڵگه‌كانیان به‌ هێزتر بێ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن دروسته‌.
ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ستدان له‌ قورئان به‌ حه‌رام ده‌زانن بۆ ئافره‌تێ كه‌ له‌ بێ نوێژی دا بێ، هه‌ندێ به‌ڵگه‌ ده‌هێننه‌وه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و حوكمه‌، به‌ڵام له‌ رِاستی دا به‌ڵگه‌كانیان یان ئه‌و مه‌به‌سته‌ نادا به‌ ده‌سته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و حوكمه‌ی له‌سه‌ری داده‌نێن، یان لاوازن و كاریان پێ ناكرێ:

 

بۆ خوێندنەوەى درێژەى بابەت كلیك لەسەر داگرتن بكە