[باسی یه‌كه‌م:حوكمی خوێنی بێ نوێژی و چۆنیه‌تی پاكردنه‌وه‌ی]
[خاڵی یه‌كه‌م:حوكمی خوێنه‌كه خۆی]
خوێنی بێ نوێژی له شه‌رع دا به‌یه‌كیك له‌و شتانه داده‌نرێ كه پیسن، بۆیه زانایان و شه‌رعناسان له‌باسی«النجاسات»دا هێناویانه.
مه‌به‌ستیش به «النجاسات» هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوونه‌ت سه‌لمێنراوه كه پیسن و ئه‌گه‌ر به‌ر پۆشاك و جه‌سته بكه‌ون له نوێژی ده‌دن و نوێژیان پێوه دروست نییه و، ئه‌گه‌ر نوێژیشیان پێوه بكرێ به‌بێ بیانویه‌كی شه‌رعی نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵه‌و جێی خۆی ناگرێ.
جامادام خوێنی بێ نوێژیش به پیس «النجاسات» داده‌نرێ، كه‌وابوو ئه‌ویش وه‌كو سه‌رجه‌م شته پیسه‌كانی تر پۆشاك و جه‌سته له نوێژدا ده‌دات و نویژكردن دروست نییه به پۆشاكێكه‌وه كه خوێنی بێ نوێژی پێوه بێ، ئه‌گه‌ر دڵۆپێكیش بێ.
به‌ڵگه‌ش بۆ پیسیه‌تی ئه‌و خوێنه ئه‌وه‌یه: « عَائِشَةَ» ده‌فه‌رموێ: « فَاطِمَةُ بِنْتُ أَبِي حُبَيْشٍ» به پێغه‌مبه‌ری صلى الله عليه وسلم ووت من توشی خوێنی نه‌خۆشی به‌رده‌وام بووم و پاك نابمه‌وه، ئایا واز له نوێژ بهێنم؟
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی:« لَا إِنَّمَا ذَلِكِ عِرْقٌ وَلَيْسَ بِالْحَيْضَةِ فَإِذَا أَقْبَلَتْ الْحَيْضَةُ فَاتْرُكِي الصَّلَاةَ فَإِذَا ذَهَبَ قَدْرُهَا فَاغْسِلِي عَنْكِ الدَّمَ وَصَلِّي ».(1) واته« نا، ئه‌وه خوێنی ده‌ماره‌و خوێنی بێ نوێژی نییه، هه‌ركات كه‌وتیته بێ نوێژیه‌وه، واز له نوێژكردن بهێنه و هه‌ركات ماوه‌ی بێ نوێژیه‌كه نه‌ما، ئه‌وا خۆت له خوێنه‌كه پاك بكه‌ره‌وه و ده‌ست بكه‌ره‌وه به‌نوێژ»
ئه‌وه‌ی له «حديث»ه‌كه‌وه وه‌رده‌گیرێ ئه‌وه‌یه:
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی پێكرد خوێنه‌كه پاك بكاته‌وه ئه‌وجا نوێژ بكات، كه‌وابوو هه‌تا خوێنه‌كه پاك نه‌كاته‌وه بۆی نى یه نوێژ بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ مانه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌ی به جه‌سته‌و پۆشاكه‌كه‌وه ڕِێگرو به‌ربه‌سته له نوێژكردن و نوێژی پێوه دانامه‌زرێ و جێی خۆی ناگرێ.
وه هه‌رشتێكیش كه به‌ر جه‌سته‌و پۆشاك بكه‌وێ و رێگرو به‌ربه‌ست بێ له نوێژكردن و، شه‌رع داوای كردبێ كه بشۆررێ، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر پیسییهتی ئه‌و شته.. كه‌وابوو: خوێنی بێ نوێژی پیسه.
[خاڵی دووه‌م:چۆنیه‌تی خاوێن كردنه‌وه‌ی خوێنه‌كه]
وه‌كو پێشتر باسمان كرد شه‌ریعه‌ت خوێنی بێ نوێژی به پیس داناوه و، شۆردنی خۆێنه‌كه‌ی واجب كردووه له‌سه‌ر ئافره‌تان، جا هه‌روه‌ك چۆن پیسیهتیهكهی ده‌ست نیشان كردووه، به‌هه‌مان شێوه چۆنیه‌تی وشێوازی پاكردنهوهكهیشی دیاری كردووه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌تانیش ئه‌وه‌ی كه‌شه‌رع ده‌ستنیشانی كردووه‌و كردویه‌تی به‌ڕێگای خاوێن كردنه‌وه‌ی خوێنه‌كه، به‌و ئاراسته‌دا بڕۆن و به‌پێی ئه‌و ڕێنمایانه هه‌نگاو هه‌ڵگرن و پۆشاكه‌كه‌یان خاوێن بكه‌نه‌وه كه باسكراوه .
پاكردنه‌وه‌ی پۆشاكه‌كه به‌وه ده‌كرێ : وه‌راندنی خوێنه‌كه به ده‌ست، پاشان شوێنه‌واری خوێنه‌كه به ئاو و ماده‌ی خاوێن كه‌ره‌وه خاوێنكرێ، پاشان ته‌واوی پۆشاكه‌كه‌ش به ئاو بشۆردرێ .
[به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه:]
یه‌كه‌م:
« أُمَّ قَيْسٍ بِنْتَ مِحْصَنٍ» ده‌فه‌رموێ: پرسیارم له پێغه‌مبه‌ر كرد صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی خوێنی بێ نوێژی كه به جل و پۆشاكهوهیه.
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووێ:« حُكِّيهِ بِضِلْعٍ وَاغْسِلِيهِ بِمَاءٍ وَسِدْرٍ».(2) واته «خوێنه‌كه بوه‌رێنه به نینۆك و شتی ڕه‌ق بكڕێنه، وه بیشۆ به ئاو و ماده‌ی خاوێنكه‌ره‌وه»
دووه‌م:
وه‌هه‌روه‌ها«أسماء بنت أبي بكر» ده‌فه‌رموێ: ئافره‌تێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و وتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان خوێنی بێ نوێژی دای له پۆشاكه‌كه‌ی چی لێ بكات؟
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: « تَحُتُّهُ ثُمَّ تَقْرُصُهُ بِالْمَاءِ ثُمَّ تَنْضَحُهُ ثُمَّ تُصَلِّي فِيهِ ». (3) واته « ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان خوێنى حه‌یز داى له جلوبه‌رگه‌كه‌ى ئه‌وه بیوه‌رێنێت، پاشان شوێنی خوێنه‌كه به ئاو بشوات، پاشان ئاو بكات به سه‌رتاپای پۆشاكه‌كه‌ی دا، ئینجا نوێژى پێوه بكات »
سێیه‌م:
وه‌هه‌روه‌ها« أسماء بنت أبي بكر» ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ بوو ئافره‌تێك پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر ده‌كرد صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی پۆشاكه‌كه‌ی، كاتێك له بێ نوێژی پاكه‌وه بوو، چی له پۆشاكه‌كه‌ی بكات و چۆن خاوێنی بكاته‌وه؟
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی:« إن رأيت فيه دما فحكيه ، ثم اقرصيه بماء ، ثم انضحي في سائره ، فصلي فيه». (4). واته « ئه‌گه‌ر خوێنت به پۆشاكه‌كه‌ته‌وه بینی، ئه‌وا ههڵیوهرێنه، پاشان شوێنه‌واری خوێنه‌كه ههڵگوشه له ئاو و بیشۆ، پاشان سه‌رتاپای پۆشاكه‌كه‌ت بشۆ به ئاو، ئینجا نوێژی پێوه بكه»
چواره‌م:
هه‌روه‌ها« عَائِشَةَ» ده‌فه‌رموێ: « كَانَتْ إِحْدَانَا لَتَحِيضُ ثُمَّ تَقْرُصُ الدَّمَ مِنْ ثَوْبِهَا عِنْدَ طُهْرِهَا فَتَغْسِلُهُ وَتَنْضَحُ عَلَى سَائِرِهِ ثُمَّ تُصَلِّي فِيهِ ». (5) واته « هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌كه‌وته بێ نوێژیه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه پاك ده‌بوویه‌وه خوێنه‌كه‌ی ده‌وه‌راند، پاشان خوێنه‌كه‌ی ده‌شۆرد، وه‌ئاوی ده‌كرده سه‌ر ته‌واوی پۆشاكهكهداو ده‌یشۆرد، ئینجا نوێژی پێوه ده‌كرد».
ئیمامی«الألباني» به‌ڕه‌حمه‌ت بێ له « السلسلة الصحيحة 1 / 298» ده‌فه‌رموێ: « في هذه الرواية زيادة " ثم انضحي في سائره " ، و هي زيادة هامة لأنهاتبين أن قوله في رواية هشام " ثم لتنضحه " ليس المراد نضح مكان الدم ، بل الثوب كله». واته «له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا شتێكی زیاتری تێدا باسكراوه، كه‌ئه‌ویش شۆردنی سه‌رتاپای پۆشاكه‌كه‌یه، جا ئه‌و زیاده‌یه گرنگه، چونكه بۆمان ڕوندهكاتهوه كه مه‌به‌ست به «ثم لتنضحه» شوێنه‌واری خوێنه‌كه نى یه به‌ڵكو سه‌رتاپای پۆشاكه‌كه‌یه».
كه‌وابوو:
به‌پێی ئه‌و انه‌ی كه باسكران دوای ئه‌وه‌ی كه خوێنه‌كه ده‌وه‌رێنێت و شوێنه‌واری خوێنه‌كه‌ی سه‌ر پۆشاكه‌كه ده‌شوات، ده‌بێ سه‌رتاپای پۆشاكه‌كه‌ش هه‌ر هه‌مووی بشوات، ئه‌گه‌ر نا فه‌رمانی شه‌رعی پیشێل كردووه.
وه‌كو وتمان هه‌موو پۆشاكه‌كه ده‌بێ بشوات و ته‌نها شۆردنی خوێنه‌كه به‌س نییه بۆی، ئه‌گه‌ر هه‌موو پۆشاكه‌كه نه‌شوات تاوانبار ده‌بێ له‌سه‌ری، مه‌گه‌ر بیانویه‌كی شه‌رعی هه‌بێ و نه‌توانێ هه‌مووی بشوات، وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و پۆشاكه جل و به‌رگی بێ و هیچی تری نه‌بێ له‌به‌ری بكات، ئه‌وا ئه‌و كاته شه‌رع ڕێگه‌ی پێداوه ته‌نها شوێنی خوێنه‌كه خاوێنهكه خاوێن بكاته‌وه و شۆردنی به‌شه‌كه‌ی تری پۆشاكه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابردووه.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه:
«أَبِي هُرَيْرَةَ» ده‌فه‌رموێ: «خَوْلَةَ بِنْتَ يَسَارٍ» پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كرد‌و وتی: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ، من ته‌نها یه‌ك جل و به‌رگم هه‌یه ، وه به‌و جلهیشهوه تووشى حه‌یز ده‌بم, چی لێبكه‌م ؟
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: « فَإِذَا طَهُرْتِ فَاغْسِلِي مَوْضِعَ الدَّمِ ثُمَّ صَلِّي فِيهِ» واته « ئه‌گه‌ر پاك بوویته‌وه ئه‌وه شوێنى خوێنه‌كه بشۆ، پاشان نوێژى پێوه‌بكه ». وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارى هه‌ر مایه‌وه ؟
فه‌رمووى: « يَكْفِيكِ الْمَاءُ وَلَا يَضُرُّكِ أَثَرُهُ ». واته « ئاوه‌كه به‌سه و شوێنه‌وارى هیچ زیانێكت پێ ناگه‌یه‌نێت »(6).
[كه‌وابوو:]
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ته‌نها یه‌ك پۆشاكی هه‌بوو، یان بیانویه‌كی شه‌رعی تری هه‌بوو، ئه‌وا له شۆردنی هه‌موو پۆشاكه‌كه‌ی چاوپۆشی لێ كراوه و، ڕێگه‌ی پێدراوه كه ته‌نها شوێنه‌واری خوێنه‌كه بشوات.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی خوێنه‌كه بۆرابوو به جله‌كه‌وه و بهشۆردنیش ڕه‌نگه‌كه‌ی هه‌رپێوه‌ی مایه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ر چاوپۆشی لێكراوه چونكه له توانای ئه‌و كه‌سه به‌ده‌ره.
=========================
(1) صحيح البخاري - كتاب الوضوء - باب غسل الدم - حديث : 225. صحيح مسلم - كتاب الحيض-باب المستحاضة وغسلها وصلاتها - حديث : 527. سنن ابن ماجه - كتاب الطهارة وسننها- أبواب التيمم - باب ما جا‌ء في المستحاضة التي قد عدت أيام أقرائها -حديث : 618.
(2) صحيح: سنن أبي داود - كتاب الطهارة- باب المرأة تغسل ثوبها الذي تلبسه في حيضها - حديث : 311. السنن الصغرى - سؤر الهرة- صفة الوضوء - باب دم الحيض يصيب الثوب-حديث : 291. مصنف ابن أبي شيبة - كتاب الطهارات-في المرأة يصيب ثيابها من دم حيضها - حديث : 999. السنن الكبرى للنسائي - ذكر ما ينقض الوضوء وما لا ينقضه - في دم الحيض يصيب الثوب - حديث : 277. السنن الكبرى للبيهقي - كتاب الصلاة - جماع أبواب الصلاة بالنجاسة وموضع الصلاة من مسجد وغيره - باب ما يستحب من استعمال ما يزيل الأثر مع الما‌ء في - حديث : 3822. مسند أحمد بن حنبل - مسند الأنصار- مسند النساء - حديث أم قيس بنت محصن أخت عكاشة بن محصن حديث : 26394. قال الشيخ الألباني : إسناده صحيح، أنظر صحيح أبي داود - (2 / 203/ 388)، السلسلة الصحيحة 300.
(3) صحيح البخاري - كتاب الوضوء - باب غسل الدم - حديث : 224. صحيح مسلم - كتاب الطهارة-باب نجاسة الدم وكيفيةغسله - حديث : 464. صحيح مسلم - كتاب الطهارة- باب نجاسة الدم وكيفيةغسله - حديث : 464. صحيح ابن حبان - كتاب الطهارة- باب تطهير النجاسة - ذكر البيان بأن هذه امرأة إنما سألت عما يصيب الثوب من- حديث : 1413. السنن الكبرى للبيهقي - كتاب الطهارة-باب إزالة النجاسات بالماء دون سائر المائعات - حديث : 34.
(4) حسن: سنن الدارمي - كتاب الطهارة- باب المرأة الحائض تصلي في ثوبها إذا طهرت - حديث : 1051، و صحيح ابن خزيمة - كتاب الوضوء- جماع أبواب تطهير الثياب بالغسل من الأنجاس - باب ذكر الدليل على أن النضح المأمور به هو نضح ما حديث : 277، قال الشيخ الألباني : إسناده حسن، أنظر السلسلة الصحيحة 299.
(5) صحيح : سنن ابن ماجه - كتاب الطهارة وسننها- أبواب التيمم - باب في ما جا‌ء في دم الحيض يصيب الثوب- حديث : 627. السنن الكبرى للبيهقي - كتاب الصلاة - جماع أبواب الصلاة بالنجاسة وموضع الصلاة من مسجد وغيره - باب ذكر البيان أن النضح المأمور به هو في الموضع الذي- حديث : 3820. قال الشيخ الألباني: حديث صحيح، أنظر صحيح ابن ماجة (1 / 103/513).
(6)صحيح : السنن الكبرى للبيهقي - كتاب الصلاة - جماع أبواب الصلاة بالنجاسة وموضع الصلاة من مسجد وغيره - باب ذكر البيان أن الدم إذا بقي أثره في الثوب بعد-حديث : 3827. مسند أحمد بن حنبل - ومن مسند بني هاشم- مسند أبي هريرة رضي الله عنه - حديث : 8564. قال الشيخ الألباني : حديث صحيح، أنظر أنظر السلسلة الصحيحة298، إرواء الغليل (1 / 189/168).