بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحدة ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة ....
و بعد :
له‌م نوسراوه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌نها ئه‌و فه‌رموودانه بهێنینه‌وه كه سه‌باره‌ت به فه‌زڵى نوێژى جه‌ماعه‌ت هاتوون وه ده‌قى فه‌رمووده‌كه‌مان به كوردى هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى نوسراوه‌كه درێژ نه‌بێته‌وه،داواكارین له خواى گه‌وره بیكاته مایه‌ى سوود و قازانج بۆ مسوڵمانان .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :
1 ـ [ هه‌ر مسوڵمانێك بڕوات بۆ مزگه‌وت بۆ كردنى نوێژێكى فه‌رز به جه‌ماعه‌ت ئه‌وه وه‌ك حه‌جێك وایه وهه‌ر كه‌سێك بۆ كردنى نوێژێكى سوننه‌ت هه‌نگاو بنێت ئه‌وه وه‌ك عومره‌یه‌كى سوننه‌ت وایه ] (صحيح الجامع: 6556).
2 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بڕوات بۆ مزگه‌وت به‌یانیان یان ئێواران ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار بۆ هه‌موو جارێك ڕۆیشتنى بۆ مزگه‌وت له به‌هه‌شتدا ماڵ و كۆشكێكى بۆ داده‌نێ و بۆ دروست ده‌كات ] (بخاري:662 ).
3 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بۆشایى نێوان خۆیى و مسوڵمانێك پڕ بكاته‌وه ( واته:پێ ى له‌گه‌ڵ پێیدا جووت بكا‌و بۆشایى نێوانیان پڕ بكاته‌وه ) ئه‌وه خواى گه‌وره پله‌یه‌ك به‌رزى ده‌كاته‌وه ، وه له به‌هه‌شتدا كۆشكێكى بۆ دروست ده‌كات ] (صحيح الترغيب:505).
4 ـ [ هه‌ر كه‌سێك نوێژى به‌یانى له مزگه‌وتدا به جه‌ماعه‌ت بكات پاشان دابنیشێ زیكرى خوا بكات هه‌تا خۆر هه‌ڵدێت،پاشان دوو ڕكات نوێژ بكات ئه‌وه پاداشتى وه‌ك پاداشتى حه‌ج و عومره‌یه‌كى ته‌واو ، ته‌واو ، ته‌واوى هه‌یه ] (صحيح الترغيب: 464).
5 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بۆ خوا چل ڕۆژ نوێژه‌كانى به به‌رده‌وامى له مزگه‌وتدا بكات،هه‌موو ڕۆژێك بگاته ( الله أكبر ) ى یه‌كه‌م ، ئه‌وه خواى گه‌وره له دوو شت ڕزگارى ده‌كات و ده‌یپارێزێ ، یه‌كه‌م: له ئاگر ده‌یپارێزێ و به ئاگر نایسووتێنێ ،دووه‌م: له دووڕوویى ده‌یپارێزێ و به دووڕوو ناژمێردرێ ] (صحيح الجامع:6365) .
6 ـ [ مزگه‌وت ماڵى هه‌موو له خواترس (پارێزگارێكه) وه خواى گه‌وره كه‌فیلى و زامنى ئه‌و كه‌سه‌ى كردووه كه مزگه‌وت بكات به ماڵى خۆى به‌وه‌ى كه میهره‌بانى خۆى بڕژێنێ به سه‌ریدا و به سه‌ر پردى (صراط) دا تێى په‌ڕێنێ بۆ لێخۆشبوونى خۆى ، بۆ به‌هه‌شتى پان و به‌رینى ] (صحيح الترغيب:328).
7 ـ [ هه‌ر كه‌سێك به‌یانیان بڕوات بۆ مزگه‌وت هیچ مه‌به‌ستێكى نه‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت فێرى خێرێك ببێت ، یا خه‌ڵكى فێر بكات ئه‌وه پاداشتى حاجیه‌كى هه‌یه كه حه‌جێكى ته‌واوى بۆ نوسرا بێت ] ( صحيح الترغيب :82 ] .
8 ـ [ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژێكى ته‌واو بگرێت ، پاشان بڕوات بۆ ئه‌نجامدانى نوێژێكى فه‌رز له مزگه‌وتدا ، ئه‌وه خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى خۆش ده‌بێت ] (صحيح الترغيب: 299).
9 ـ [ هیچ پیاوێكى مسوڵمان نیه كه مزگه‌وت بكاته شوێنى دانیشتنى خۆى و تیایدا بمێنێته‌وه بۆ نوێژكردن و زیكرى خوا ئه‌وه بێگومان خواى گه‌وره پێى خۆشه و پێ خۆشحاڵه بۆى هه‌روه‌كو چۆن كه‌سێك له ئێوه كه‌سێكى نادیار و دوورى بێته‌وه چه‌نده ئه‌و كه‌سه دڵخۆشه،خواى په‌روه‌ردگاریش ئه‌وه‌نده پێى خۆشحاڵه ] (صحيح الترغيب: 327 ).
10 ـ [ كاتێك پیاوێكى مسوڵمان ده‌ست نوێژ بگرێ و پاشان بێت بۆ مزگه‌وت و چاوه‌ڕوانى كاتى نوێژ بكات ، ئه‌وه دوو مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ى لاى ڕاست و چه‌پى ، یان مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ى لاى ڕاستى بۆ هه‌موو هه‌نگاوێك كه ده‌ینێت (10) چاكه‌ى بۆده‌نوسێت ، ئه‌و كه‌سه‌ى دانیشتووه و چاوه‌ڕوانى نوێژ ده‌كات وه‌ك كه‌سێك وایه به پێوه بێت و نوێژ بكات ، ئه‌وه له نوێژگه‌ران ده‌ژمێردرێت له‌و كاته‌وه‌ى له ماڵ ده‌رده‌چێت تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێته‌وه] (صحيح الترغيب:297).
11 ـ [ هه‌ركه‌سێك بڕوات بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ به جه‌ماعه‌ت بكات ، ئـــــه‌وه به هه‌نگاوێكى تــــــــــاوانێكى لێده‌سڕێته‌وه ، وه بــــــــه هه‌نگاوێكى تر‌ى چاكه‌یه‌كى بۆ ده‌نوسرێت ، به‌ڕۆیشتن و هاتنه‌وه‌یشه‌وه ] (صحيح الترغيب : 299).
12 ـ [ نوێژى جه‌ماعه‌ت خێرتر و گه‌وره‌تره له نوێژى به ته‌نها به بیست و حه‌وت پله ] (مسلم:650).
13 ـ [ هه‌ر كه‌سێك پارێزگارى له نوێژه فه‌رزه‌كان بكات و به جه‌ماعه‌ت بیان كات ئه‌وه بێگومان به خۆشى و شادى ده‌ژێت ، وه به خۆشى و شادى ده‌مرێت ، وه له تاوان و گوناه پاك ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له دایك بووه ] (صحيح الترغيب :194).
13 ـ [ كه‌سێك له ئێوه به به‌رده‌وامى له ناو نوێژدایه مادام نوێژكردن له مزگه‌وتدا گلى داوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌ك هیچ شتێك نیه قه‌ده‌غه‌ى بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵ ته‌نها نوێژكردن نه‌بێت ] (صحيح الجامع:7688).
14 ـ [ مژده بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ى كه به تاریكى دێن بۆ مزگه‌وت ( واته : له نوێژى به‌یانى و مه‌غریب و عیشا ) كه له ڕۆژى قیامه‌تدا نوورى ته‌واویان پێده‌درێت ](صحيح الترغيب:315 ).
15. [ حه‌وت تاقم هه‌ن له ڕۆژى قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان ... یه‌كێك له‌و حه‌وت تاقمه پیاوێكه دڵى به مزگه‌وته‌وه به‌ستراو بێت ] (بخاري:660 ) واته : له هه‌ر جێگایه‌ك بێت دڵى لاى نوێژه جه‌ماعه‌ته‌كه‌یه‌تى و حه‌ز ناكات له كیسى بچێت .
16 ـ [ گه‌وره‌ترین خه‌ڵك له پاداشت و خێردا ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دووره‌وه دێن بۆ مزگه‌وت هه‌تا دووربن زیاتر خێر و پاداشته‌كه‌یان گه‌وره‌یه ] (صحيح الجامع: 1065).
17ـ [ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژ بگرێت له ماڵه‌وه ده‌ستنوێژێكى ته‌واو و درووست ، پاشان بێت بۆ مزگه‌وت ئه‌وه بێگومان میوانى خوایه و سه‌ردانى خواى كردووه وه هه‌قه ئه‌وه‌ى كه سه‌ردان ده‌كرێت ڕێز له سه‌ردانكه‌ره‌كه بگرێت ] ( صحيح الترغيب : 322 ).
18 ـ [ بێگومان مزگه‌وته‌كان مێخیان هه‌یه ، مه‌لائیكه دانیشتوویه‌تى ، ئه‌گه‌ر ئه‌هلى مزگه‌وت دیار نه‌بن ئه‌و مه‌لائیكانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن ، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بن ئه‌و مه‌لائیكانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئیش و كاریان هه‌بێت ئه‌و مه‌لائیكانه یارمه‌تیان ده‌ده‌ن و ئیش و كاریان به ئیزنى خوا بۆ ئاسان ده‌كه‌ن ] (صحيح الترغيب:329).
19. [ هه‌ر كه‌سێك نوێژى عیشا به جه‌ماعه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه وایه نیوه‌ى ئه‌و شه‌وه به پێوه وه‌ستا بێت و شه‌ونوێژى كردبێت ، وه هه‌ركه‌س نوێژى به‌یانیشى به جه‌ماعه‌ت كرد ئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ى هه‌مووى به شه‌ونوێژ بۆ ده‌ژمێردرێت ] ( مسلم : 656).
20. [ سێ كه‌س هه‌ن له لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه زه‌مانه‌تیان پێدراوه ئه‌گه‌ر بژین ئه‌وه ڕزق و ڕۆزیه‌كى جوان و به پێى پێویستیان پێ ده‌به‌خشێت ، وه ئه‌گه‌ر بیشمرن ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه ... یه‌كێكیان ئه‌و پیاوه‌یه ده‌چێ بۆ مزگه‌وت بۆ كردنى نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌وه زامن كراوه له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگاى مزگه‌وته‌دا بمرێت ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه ، یان به سه‌لامه‌تى ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه به‌و هه‌موو پاداشت و غه‌نیمه‌ته‌وه كه ده‌ستى ده‌كه‌وێت ] ( صحيح أبي داود : 2494 ).
21. [ ئه‌گه‌ر نوێژى كرد به به‌رده‌وامى مه‌لائیكه دوعاى بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن : خوایه دروود و سه‌لامى خۆت بڕێژه به سه‌ریدا ، خوایه ڕه‌حمى لێ بكه، خوایه لێى خۆشبه ، خوایه ته‌وبه‌ى لێ وه‌رگره ، به‌و مه‌رجه‌ى ئازارى كه‌س نه‌دات و بێ ده‌ستنوێژ نه‌بێت له جێگاى نوێژه‌كه‌یدا ] ( بخاری : 647 ) .
ـــــــ ئه‌م فه‌رموودانه‌ى له‌م نوسراوه‌دا باسمان كردووه له كتێبى [ فه‌زڵ و گه‌وره‌یى نوێژى جه‌ماعه‌ت ــــــ مامۆستا عبید محمد أمین ] وه‌رگیراوه ، بۆیه بۆده‌ستكه‌وتنى زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت بگه‌ڕێره‌وه بۆ ئه‌و كتێبه به سووده.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ