ده‌روازه‌ى دووه‌م:خـوێنه‌كانی ئافـره‌ت لـه رِووی شــه‌رعـــه‌وه:باسی دووه‌م:خوێنی زه‌یسانی
بەروار: 2011/04/28سەردارن: 2636نوسەر: د.كاوه أكرم سه‌نگاوى
ئه‌مه‌ش دوو خاڵ ده‌گرێته‌وه:
* خاڵی یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ی.
* خاڵی دووه‌م: ماوه‌كه‌ی.
* خاڵی یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ی:
خوێنی زه‌یستانی: بریتیه له‌و خوێنه‌ی كه له شوێنی منداڵبوونی ئافره‌ته‌وه ده‌رده‌چێت به‌هۆی منداڵ بوونه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌بارچوونیش بێ.(1)
وه له‌زمانی عه‌ره‌بی دا پێی ده‌وترێ «النفاس» له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی خوێنه‌كه به‌دوای ده‌رچونی نه‌فسێكدا دێ كه منداڵه‌كه‌یه.(2)
* خاڵی دووه‌م: ماوه‌كه‌ی:
لای كه‌می ماوه‌ی خوێنی زه‌یسانی دیاری نه‌كراوه ، بۆیه ئافره‌تی وا هه‌یه ته‌نها له كاتی منداڵ بوونه‌كه‌دا خوێنی لێ دێت ، به‌ڵام لای زۆری ماوه‌كه‌ى له چل(40) رِۆژ زیاتر تێپه‌رِ ناكات ، جا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێش چل رِۆژه‌كه پاك بوویه‌وه‌و له خوێن برِا، ئه‌وا ده‌بێ خوی بشوات و ده‌ست بكاته‌وه به نوێژ، وه ئه‌گه‌رله چل رِۆژ زیاتر خوێنی لێ هات ئه‌وه به نه‌خۆشی ده‌ژمێرێتء نابێ له چل رِۆژه‌كه زیاتر خۆی به زه‌یسان بزانێ، بۆیه له دوای ئه‌و چل رِۆژه ئه‌گه‌ر له خوێنیش نه‌برِێ، ده‌بێ خۆی بشوات و ده‌ست بكاته‌وه به نوێژ.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه: « أُمِّ سَلَمَةَ‌َ» ده‌فه‌رمووێ:
« كَانَتْ النُّفَسَاءُ تَجْلِسُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَرْبَعِينَ يَوْمًا».
واته «ئه‌و ئافره‌ته‌ى له زه‌یسانیدا بوایه له سه‌رده‌می پێغه‌به‌رى خوادا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چل رِۆژ داده‌نیشت»(3)
ئیمامی« الترمذی » دوابه‌دوای ئه‌م «حديث» دا ده‌فه‌رمووێ:« وَقَدْ أَجْمَعَ أَهْلُ الْعِلْمِ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَالتَّابِعِينَ وَمَنْ بَعْدَهُمْ عَلَى أَنَّ النُّفَسَاءَ تَدَعُ الصَّلَاةَ أَرْبَعِينَ يَوْمًا إِلَّا أَنْ تَرَى الطُّهْرَ قَبْلَ ذَلِكَ فَإِنَّهَا تَغْتَسِلُ وَتُصَلِّي فَإِذَا رَأَتْ الدَّمَ بَعْدَ الْأَرْبَعِينَ فَإِنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ الْعِلْمِ قَالُوا لَا تَدَعُ الصَّلَاةَ بَعْدَ الْأَرْبَعِينَ وَهُوَ قَوْلُ أَكْثَرِ الْفُقَهَاءِ وَبِهِ يَقُولُ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ وَابْنُ الْمُبَارَكِ وَالشَّافِعِيُّ وَأَحْمَدُ وَإِسْحَقُ ».
واته « زانایانی صه‌حابه‌و تابیعین و دوای ئه‌وانیش هه‌مویان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تی زه‌یسان چل رِۆژ ده‌ست له نوێژ هه‌ڵده‌گرێ و نابێ نوێژ بكات، مه‌گه‌ر پێش ئه‌و چل رِۆژه پاكی به خۆیه‌وه ببینێ، جا ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی چل رِۆژه‌كه ته‌واو بكات پاكه‌وه بوو، ئه‌وا ده‌بێ خۆی بشوات و نوێژه‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌و چل رِۆژه خوێنی بینی ، ئه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شه‌رعناسان ده‌ڵێن: نابێ واز له نوێژ كردن بهێنێ له‌دوای چل رِۆژ....».
=========================
(1) فقه السنة 1/63.
(2) كفاية الإخيار1/75.
(3) صحيح: سنن الترمذي الجامع الصحيح - أبواب الطهارة عن رسول الله صلى الله عليه وسلم-باب ما جا‌ء في كم تمكث النفساء - حديث : 133، وقال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر صحيح سنن الترمذى (1/ 236/ 129).