[خوێنی زه‌یستانی]
ئه‌و خوێنه‌یه كه له دوای منداڵ بوونه‌وه دێت، ئافره‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر خوێن، كه هه‌ندێ خوێن و شله دێته خواره‌وه، پاشان مناڵدان ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی، ئه‌و ماوه‌یه كه له دووای منداڵ بوونه‌وه دێ 40 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و شله‌ی دێته خواره‌وه له‌كاتی زه‌یستانی دا له 3 تا 4 ڕۆژی یه‌كه‌م دا ڕه‌نگی سووری تۆخه و خه‌سته، هه‌ندێ ده‌نكۆڵه‌ی مه‌یوی تێدایه، پاشان به‌ره‌و وشك بوونه‌وه ده‌ڕوات و ڕه‌نگی به‌ره‌و په‌مه‌یی ده‌ڕوانێ و، ماده‌ی لینجی تێدا ده‌بینرێ، له كۆتایی دا ڕه‌نگی زه‌رداوی خوێن وه‌رده‌گرێ، ئه‌وه‌ش مانایی كۆتایی زه‌یستانیه.
ئافره‌تی زه‌یستان هه‌ست به ماندوو بوون و له‌رزین و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای له‌شی ده‌كات بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك، پاشان ورده ورده به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕوات، تا ده‌گاته باری ئاسایی خۆی له دوای چه‌ند ڕۆژێك.