خوشكى به‌رێزم : به‌راِستى ئه‌م پۆشاكه ناسنامه‌ى پاكێتى تۆیه ، و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ڕاستى ئه‌م وته‌یه‌م ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ى خواى گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێ : [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] ( الأحزاب : 59 ) . واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تانى بڕواداران بڵێ با جلبابه‌كانیان ( واته : باڵاپۆش یان عاباكانیان ) به‌خویاندا بده‌ن ، و خۆیان داپۆشن ئه‌وه‌ش له‌بارتره بۆ ئه‌وه‌ى كه به ره‌وشت به‌رز و به‌حه‌یا و حشمت و قورس و سه‌نگینى بناسرێنه‌وه ، تا ئه‌زیه‌ت و ئازار نه‌درێن ، په‌روه‌ردگارى تۆش لێبوورده ومیهره‌بانه .
وه ئه‌م داپۆشینه‌ش ته‌نها بۆ خێزان و كچانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئافره‌تانى بڕواداره .
خوشكى به‌رێزم بزانه خواى گه‌وره پله وپایه‌یه‌كى به‌رزى بۆ ئافره‌تان داناوه هه‌ر بۆیه فرمانمانیان پێده‌كات به باڵاپۆشى ، چونكه پله‌یه‌كى به‌رزه بۆ ئافره‌تان و تاكو نه‌بێته كاڵایه‌كى بێ نرخ هه‌ریه‌كه و به‌ویستى خۆى هه‌ر چۆنێكى بوێت ته‌ماشات بكات .
هه‌روه‌كو خواى گه‌وره له سوره‌تى ( الأحزاب ) : ئایه‌تى( 33 ) ده‌فه‌رموىَ : [ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] . واته : له‌كاتى ده‌رچونتان له‌ماڵ خۆتان ڕووت مه‌كه‌نه‌وه هه‌ر وه‌كو چۆن ئافره‌تان له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا خۆیان ڕووت ده‌كرده‌وه .
كه‌واته خوشكى به‌رێزم : خواى گه‌وره خۆ ڕووت كردنه‌وه‌ى داوه‌ته پاڵ كارى نه‌فامى ، وه ئه‌م خۆداپۆشینه‌ش به‌ندكردن وسه‌ركوتكردن نیه هه‌روه‌كو چۆن هه‌ندێ خه‌ڵكى واى داده‌نێن به‌ڕاستى خواى گه‌وره كه فرمانى كردووه به‌خۆداپۆشین به‌ماناى ڕێزدانان و ناسینه‌وه‌ى ئافره‌تانى بروادار و به‌حه‌یاو حیشمه‌ت و پارێزه‌ر و پاكێتى یه بۆ ئافره‌تان تاوه‌كو له‌دونیادا سه‌ربه‌رزبێت وه له‌قیامه‌تیش سه‌ركه‌وتو و قه‌ڵغان بێت بۆت له‌ئاگرى دۆزه‌خ .
خوشكى به‌رێزم : تۆ نابێت گوێ بده‌ى به‌قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌تانه‌و ته‌شه‌ره‌ت لێده‌ده‌ن یان له‌سه‌ر حیجابه‌كه‌ت قسه‌ت پێده‌كه‌ن چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ : (( لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق)) ( رواه أحمد في مسنده ، وصححه الألباني في : صحيح الجامع : 7520 ) .