الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : خوداى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموویت : [ قُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ ] ( النور : 31 ) .
وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى : [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ] ( الأحزاب : 59 ) .
گومان له‌و دانیه كه خوداى گه‌وره دروستكارى هه‌موو بونه‌وه‌ره به‌زیندو و نازیندوه‌وه هه‌ر خۆشی ده‌زانێت خێر‌و چاكه‌ى دروسكراوه‌كانى له چیدایه بۆیه به‌رنامه‌ى بۆ ناردوین تاپه‌یره‌وى بكه‌ین .
دیاره یه‌كێك له دروسكراوه‌كانى خوداى گه‌وره‌ش ئافره‌ته كه خودا دروستى كردووه ، و كردوویه‌تى به خاوه‌نى ناز و نیعمه‌ت و به‌خششی زۆرى پێ به‌خشیوه ، به‌ده‌ر له‌و نیعمه‌تانه‌ى به مرۆڤه‌كانى تر‌ى به‌خشیوه ، وه‌ك خاوه‌نى جوانى و له‌ش و كه‌سایه‌تى ئافره‌ت ، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر خۆى فه‌رمان ده‌كات به شاردنه‌وه و پۆشینی به باڵاپۆش و ده‌رنه‌خستنى ئه‌و جوانى و به‌خششانه‌ى كه پآى به‌خشیوه .
زۆرن ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه به‌لاى قورسه بۆشینى كه فرمانى خوداى په‌روه‌ردگاره . له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵێن خودامان خۆش ده‌وێت ، خۆشه‌ویستى خودا فه‌رمان به‌ردارى كردنیتى كه فرمان به خۆداپۆشینت ده‌كات وبێ فه‌رمانى ده‌كه‌یت خۆشه‌ویستیت بۆ ئه‌و خودایه نه‌گه‌شتوته ئه‌ندازه‌یه‌ك كه له هه‌وا و ئاره‌زوت زیاتر ئه‌وت خۆش بویت ، كه بێ فه‌رمانى خودا ده‌كه‌یت و شوێن حه‌ز و ئاره‌زوو و مۆدێل ده‌كه‌وێت ، به‌دلنیاییه‌وه له‌و كاته‌دا كه ده‌چیته بازار و خه‌ریكى كرینى بۆشاكیت له‌و كاتدا خۆشه‌ویستیت بۆ خودا له یاد نه‌چیت و بیرى خۆت بهێنه‌ره‌وه ئایا ئه‌و به‌رگه‌ى كه ده‌یكریت تا چه‌ند خودا بێخۆشه و ره‌زامه‌نده به‌و پۆشاك و به‌رگه ؟! كه به راستى خودات خۆش بویت ئه‌و به‌رگه ناكریت كه وه‌ێفى جه‌سته‌ت ده‌كات و خودات لێزویر ده‌كات ، تۆ هاوڕێكه‌ت زۆر خۆشى بوویت یان هه‌ر كه‌سێكى تربێت كاریگه‌ریله‌كى ده‌بیت له سه‌رت به شێوه‌یه‌ك له ڕه‌وشت وئاكار و به‌رگ دا ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌نیزێت .
منش ده‌ڵێم گه‌ر به‌راستى ره‌زامه‌ندى خودات ده‌ویت وسه‌ربه‌رزى دونیا وسه‌رفرازى قیامه‌ت بۆ خۆت به‌دستى ده‌هێنى واز له ڕ‌وتى وسه‌رده‌مى نه‌فامى بهێنه و فه‌رمان به‌ردارى خوداى گه‌وره له رۆژى قیامه‌ت دا فریات ده‌كه‌وێت ، چونكه دواى مردن هه‌ر بۆ لاى ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه ، له كاتێكدا هه‌مووان ده‌زانین خودا خاونى ناز و نیعمه‌تى زۆره له سه‌رمان هه‌ر له جه‌سته‌ى ساغ وته‌واو رۆح وعه‌قل وئیمان ، چۆن بیرناكه‌یته‌وه كه‌سێك چاكه‌ى دونیایت له‌گه‌ڵ ده‌كات چه‌ند سوپاسی ده‌كه‌یت ومه‌منونى ده‌بیت وله بیرى ناكه‌یت چاوه‌ران ده‌كه‌یت تا ڕۆژیك تۆش چاكه‌یه‌كى له گه‌ڵ بكه‌یت ودڵى رازى بكه‌یت ، ئه‌ى خودا له وه گه‌وره‌ترو به هێزتر و به‌رێزتر نیه له به‌رامبه‌ر نیعمه‌تى دا سوپاسى بكه‌یت وفه‌رمان به‌ردارى بكه‌یت كه ئه‌مه‌ش نه‌ك پاداشتى قیامه‌تى سودى دونیایشی بۆ خودى خۆت هه‌یه كالایه‌كى هه‌راج كرا‌و نابێت ، گوڵێكى بێپه‌رژین نابیت ، گولێك ده‌بیت له‌په‌ر ژینێكدا هیج ده‌ستێكى ناپاك و چه‌په‌ڵ ناتگاتى ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ربه‌رزى و سه‌عاده‌ت ده‌به‌خشێته رۆحت ، زۆرن ئه‌وانه‌ى له دواى توش بونیان به تاوانى خراب و بێزاوى ناو كومه‌لڕ خوزگه ده‌خوازن باڵاپۆش بونایه چونكه گه‌ر باڵاپۆش بونایه توشی تاوان ولادانى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ده‌بون و كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌رزى خۆیان ده‌پاراست چونكه خودا ئافره‌تى دروست كردووه هه‌ر خۆشی ده‌زانێت چى له به‌رزه‌وه‌ندى یاندایه و پارێزگاریان لێده‌كات ، هیوا دارم خۆشه‌ویستیتان بۆ خودا بێت تا خودا خۆشه‌وستى خۆى بنه‌خشێت بێتان .
وَآخِرُ دَعْوَنا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ