الحمد الله الذي ربَّى العالمين وعلَّمهم، والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين .
برایان و خوشكانی به‌ڕێز: سه‌لامی خواتان لێ بێت, وا ئه‌م جاره‌ش به پشتوانی په‌روه‌ردگار له‌م بابه‌ته‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه و داواكارم له‌خوای گه‌وره كه لێمان وه‌ربگرێت و بیكات به‌مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندی خۆی و پاشان هاوكاری و یاریده‌ده‌ری ئه‌و براو خوشكانه بێت كه‌سه‌رقاڵی بیركردنه‌وه‌ن له چۆنێتى په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنى ڕۆڵه‌كانیان, وه هه‌وه‌ها بیكات به‌سه‌ر مه‌شق و ڕابه‌ری ئه‌و خوشكانه‌ى كه به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێویست بوو بۆ په‌روه‌رده و فێركردنی ڕۆڵه‌كانیان خه‌مخۆری بن، ڕۆڵی خۆیان نه‌بینیوه!
جا بۆ هه‌ردوولا ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه ئاڵا‌و واڵا ده‌كه‌م به‌و هیوایه‌ى كه منداڵانی ئه‌مڕۆمان پیاوان و ژنانی زانا و دانا و تێگه‌یشتووی دوا ڕۆژ بن، وه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه خه‌مخۆری نه‌وه‌ى دواى خۆیان بن .
برایان و خوشكانی دایك و باوك:
ئه‌مه‌ى كه بۆ ئێوه نوسراوه ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌كى سه‌ر ڕووى لاپه‌ڕه‌كان نى یه، به‌ڵكو بریتى یه له ئه‌زمونێكی پیاده‌كراو له‌سه‌رده‌می ئێستاى خۆماندا, كه به‌ڕاستی له كاتی نه‌خشه بۆ كێشاندا زۆر سودم له ڕابردووی پاكی پر له‌خێر و به‌هره‌ى زانایانی پێشینى ئه‌م ئوممه‌ته وه‌رگرتووه له په‌روه‌رده و فێركردنی ڕۆڵه‌كانیان .
زۆر جارمان ئه‌بیست كه له سه‌رده‌می ڕابردوودا ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران زانا و داناى موسڵمانان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵى یانه‌وه و له ته‌مه‌نی شه‌ش حه‌وت ساڵیدا هه‌موو قورئانیان له‌به‌ر كردووه، وه‌ك وێنه‌ى ئیمامى شافیعی و هه‌زاران شافیعی تر، (ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێت), زۆرمان پێ سه‌یر بوو! ئایا ئه‌وانه ده‌بێت موعجیزه‌ى زه‌مانى خۆیان بن؟ !
یان هه‌یان بووه كه له ته‌مه‌نی دوازده ساڵیدا ئیمامه‌تى حه‌ره‌مى مه‌ككى یان كردووه له ته‌راویحه‌كاندا وه‌ك ئیمامى ئیبن و حه‌جه‌رى عه‌سقه‌لانی (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) .
یان به‌سێ ساڵى له مه‌جلیسى عوله‌مامى خۆیاندا ئاماده‌یان كردوون, وه‌ك ئیمامى سیوطي (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) .
یان له‌سه‌ره‌تاى سه‌رده‌مى گه‌نجى یه‌وه بوون به خاوه‌نى فه‌توا و چه‌نده‌ها په‌رتووكى به‌سوودیان نوسیوه و كه‌سانى دوا ڕۆژى دواى خۆیانیان پێ به‌هره‌مه‌ند كردوون .
ئه‌مانه و چه‌نده‌هاى تر له هه‌زاره‌ها به‌رهه‌می نایاب و سه‌ر سوڕهێنه‌ر كه به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر سه‌رنجی شێوازى په‌روه‌رده و فێركردنیان بده‌ین ئه‌زانین كه ئه‌مانه وه‌ك بڵێى موعجزه‌بن! موعجزه نین, به‌ڵكو پێ گه‌یشتووى ده‌ستى كه‌سانى شاره‌زا و لێهاتوو بوون كه خه‌مخۆرى ژیانى دونیا و ئاخیره‌تى فێركراوه‌كانیان بوون .
كه چی ئه‌ڕوانینه ژیانى ئه‌مڕۆى سه‌رده‌مى به‌ناو عیلم و پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا و كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت, زۆر به‌ده‌گمه‌ن په‌روه‌رده و فێركراوى وه‌ك ئه‌و ڕابوردووه شاره‌زا و به‌ڕێزانه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت .
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌ناو منداڵاندا یه‌كێك هه‌ڵبكه‌وێت كه هه‌موو قورئانى له‌به‌ر بێت ئه‌وه موعجیزه‌ى زه‌مانه‌یه له‌لاى هه‌مووان، یان ئه‌گه‌ر تواناى دانانى چه‌ند په‌رتووكێكى به‌سودى هه‌بێت ئه‌وه بلیمه‌تى سه‌رده‌مه!
جا ئایا ئێمه ئه‌گه‌ر بتوانین به‌هه‌مان ڕێگاى ئه‌واندا بڕۆین و هه‌مان نه‌خشه و بۆچوونى شێوازى په‌روه‌رده‌یی و فێركردنى ئه‌وان بگرینه به‌ر! ئایا هه‌مان نه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌وان پێ ناگه‌یه‌نین؟ !
وه ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نى كه‌سایه‌تى خۆمان بین و به‌دواى نه‌خشه‌ى دانراوى ده‌ستى بێگانه نه‌كه‌وین كه بریتىیه له ده‌رهێنانى دین له دونیا, هه‌وڵ و تێكۆشانمان ته‌نها بۆ دونیا نه‌بێت, ئایا ناتوانین وه‌ك ئه‌و زانا به‌ڕێزانه‌ى پێشوو نه‌خشه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنمان به به‌رزترین ئاستدا ببه‌ین؟!
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: به‌ڵێ ده‌توانین زۆر به دڵنیایشه‌وه كه بڵێین گه‌یشتن به‌و ئاسته كارێكى خه‌یاڵى نى یه و به‌دیهێنانى به گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشانه‌ى ئه‌وان دایان ده‌ڕشت ئاسانه و تاقى كردنه‌وه‌ش ئه‌م ڕاستى یه ده‌سه‌لمێنێت.
جا با بێینه سه‌ر خاڵێكى زۆر گرنگ هه‌تا لێكۆڵینه‌وه‌ى له ئاستدا ئه‌نجام بده‌ین, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئایا ته‌مه‌نى گونجا و له قۆناغی منداڵی‌دا بۆ په‌روه‌رده و فێركردن ده‌بێت له ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵیه‌وه ده‌ست پێ بكات ؟
ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى خۆماندا په‌یڕه‌وى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه منداڵ له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵى یه‌وه ده‌خرێته به‌ر فێركردن به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه منداڵان ده‌بینین له ته‌مه‌نى سێ ساڵى یه‌وه تواناى وه‌رگرتنیان هه‌یه و ده‌توانرێت ئه‌و ته‌مه‌نه بكرێت به‌سه‌ره‌تا بۆ په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنى, به‌ڵگه‌ى ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵان له ڕابردوودا له‌و ته‌مه‌نه‌وه خراونه‌ته به‌ر په‌روه‌رده و فێركردن، وه هه‌زاره‌ها نمونه‌ش هه‌یه, وه توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه, ئه‌وه‌تا له یابان ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه منداڵ له‌ته‌مه‌نى سێ ساڵیه‌وه ده‌توانێت به قۆناغى په‌روه‌رده و فێركردندا بڕوات, وه تواناى ئه‌وه‌ى تێدایه, جا بۆیه ئیستا له‌وێ قوتابخانه‌ى تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ستم بوو ئه‌وه‌یه كه بڵێم له‌ڕوانگه‌ى ته‌مه‌نه‌وه با منداڵه‌كانمان له سێ ساڵى یه‌وه ئاماده بكه‌ین بۆ فێركردن نه‌ك له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵى, چونكه هه‌تا ئه‌و ته‌مه‌نه سێ ساڵی ته‌مه‌نیان به خۆڕایی ده‌ڕوات كه تێیدا ده‌توانرێت قۆناغێكى باشیان پێ ببڕێت .
خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه له‌باره‌ى دابین كردنى هه‌موو هۆكاره‌كانى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه‌یه, ئه‌وه به‌گوێره‌ى تواناى دایكان و باوكان كه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و هۆكارانه‌یان بۆ ئاماده‌بكه‌ن وه‌ك ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و كتێب و ته‌خته‌ى له‌سه‌ر نوسین و ... هتد .
هه‌روه‌ها وه‌ك هۆكاره‌كانى یارى و جوڵه و ئامێرى وه‌رزشی بۆ ئه‌وه‌ى كاتى بێ تاقه‌تى خۆیانى پێ به‌سه‌ر به‌رن چونكه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌موو گیانى جوڵه و توانایه، وه پێویسته ئه‌و توانایه‌ى نه‌شارێته‌وو بیخاته كار .
وه خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به‌و نه‌خشه‌یه‌ى كه ڕۆژانه بۆیان ئاماده ده‌كرێت له دانانى وانه‌ى به‌سوود و شێوازى وتنه‌وه‌ى كاتى دانراو .
له‌م قۆناغی ساڵى یه‌دا پێویسته به شێوازێكى نه‌رم و پێشكه‌ش كردنێكى پڕ له ئارامه‌وه دایك و باوك هه‌وڵ بدات كاتی دیاری كرا‌و به‌وانه‌ی به سوود له‌گه منداڵه‌كانی به‌سه‌ر به‌رێت، وه له گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا ئه‌ونه‌خشه‌یه دابنێن، یاخود وه‌ریبگرن به تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی كه له مه‌یدانی جێ به‌جێ كردن‌دا ته‌مه‌نێكیان بردۆته سه‌ر.
جا لێره‌دا وا نه‌خشه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو وه‌ك نمونه‌یه‌كی پیاده‌كراو له‌گه‌ڵ منداڵی ته‌مه‌ن سێ ساڵدا هه‌تا ته‌مه‌ن ده ساڵی كه له ئه‌نجامدا كاریگه‌رێتی باشی هه‌بووه له‌سه‌ر تێ گه‌یاندن و فێركردنیان .
سه‌ره‌تا پێویسته ـ وه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد ـ هۆكاره‌كانی خوێندنه‌وه و نوسینیان بۆ ئاماده بكرێت، بۆ نمونه قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ریان له‌به‌ر ده‌ستدا دابنرێت، وه ده‌ستیان ڕابهێنرێت بۆ نوسین، تا ماوه‌یه‌ك به‌م كاره‌وه خه‌ریك ده‌بن پاشان شێوازی پیته عه‌ره‌بى یه‌كانیان فێرده‌كرێت تا به شێوه‌ی ڕاست و دروست هه‌موو پیته‌كان ده‌نوسن .
بێ گومان ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت كه ئارام گرتنێكی باشی دایكان و باوكانی لێ داوا ده‌كرێت .
پاش خوێندنه‌وه و له‌به‌ر كردن و نوسینه‌وه‌ی پیته عه‌ره‌بى یه‌كان ئینجا پیته كوردىیهكانیان فێرده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه .
دوابه‌دوای فێربونیان بۆ پیته‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی پاشان هه‌وڵ ده‌درێت كه ووشه‌ی عه‌ره‌بی و كوردىیان پێ ڕێك بخرێت، پاشان قۆناغی خوێندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌ست پێ ده‌كات .
وه له‌م قۆناغه‌دا وانه‌ی له‌به‌ر كردن زۆر كاریگه‌ره له‌سه‌ر منداڵان، بۆ نمونه به‌شی كۆتایی قورئانیان پێ له‌به‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سوره‌تی (الفاتحه)دا .
به‌ڵام سوره‌ته‌كانی به‌شی كۆتایی له سوره‌ته كورته‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كرێت تاوه‌كو زوو زوو منداڵكه هه‌ست بكات به‌وه‌ی كه سوره‌تێكی له‌به‌ر كردووه و ده‌چێته سه‌ر سوره‌تێكی تر، ئه‌مه ده‌بێته هۆی هاندانی بۆ له‌به‌ر كردنی سوره‌ته‌كانی تر.
پاشان بابه‌ته‌كانی نوێژیان فێرده‌كرێت وه‌ك پاراستنی خاوێنی و گرنگى دان به جل و به‌رگ و خۆداپۆشین و چۆنێتی ده‌ست نوێژگرتن و فێركردنی كاتی نوێژه‌كان و ژماره‌ی ڕكات و شێوازی دروستی نوێژكردن، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌و كتێب و نامیلكانه‌ی كه شێوازی ڕاست و دروستی ده‌ست نوێژی پێغه‌مبه‌ری صلى الله عليه وسلم تێدا باس كراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دوربن له‌و هه‌ڵانه‌ی كه هه‌زاران كه‌س له‌به‌ر نه‌زانی ئه‌و شێوازه ڕاسته ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
وه له‌م قۆناغه‌دا زۆر پێویسته كه منداڵان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنرێن كه ئاین و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاینه‌وه هه‌یه زۆر به ڕێز له‌به‌ر چاوی خۆیانی ڕابگرن و به په‌رۆشه‌وه گوێ بیستی فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بن .
وه گرنگی بدرێت به ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوڕێیانی، وه هه‌روه‌ها ژیان نامه و چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران .
له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتوودا پرسیاری منداڵان له باوك و دایكیان سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌ریان ده‌ست پێ ده‌كات، جا پێویسته زۆر به لێزانانه وه‌ڵام بدرێنه‌وه به شێوازێكی ڕاست و دروست و دوور له هه‌موو نا ڕاستىیهك، چونكه ئه‌م وه‌ڵامانه ده‌بنه بناغه بۆ زانیاری و زانستی ئه‌و منداڵانه .
پێویسته دایك و باوك زۆر ئاگاداری لایه‌نی تێكه‌ڵاوی منداڵه‌كانیان بن به تایبه‌تی كچان و كوڕان چ له‌گه‌ڵ خۆیان یاخود له‌گه‌ڵ میوان و دراوسێ و كه‌س و كار, به به‌رده‌وامى چاو دێرییان بكه‌ن و پێیان ڕابگه‌یه‌نن كه ئاگه‌دارى له خۆیان بكه‌ن هه‌ر كارێكى ناوازه‌یان بینى دایك و باوكیانى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه .
هه‌روه‌ها ئاداب و نه‌ریتى ڕاستیان فێر بكرێت سه‌باره‌ت به خه‌وتن و هه‌ستان و جل له‌به‌ركردن و نان خواردن و چوونه ده‌ره‌وه و هاتنه ژووره‌وه و ئیزن وه‌رگرتن و له ده‌رگادان و سه‌لام كردن و چونه مزگه‌وت و ڕێزلێ نانى گه‌وره و میهره‌بانى نواندن و خۆبه‌كه‌م زانین و .... هتد, له‌گه‌ڵ فێر كردنى ئه‌و زیكر و یادانه‌ى له‌فه‌رمووده‌ى ڕاستى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم هاتووه و په‌یوه‌سته به‌و بابه‌تانه‌ى باسمان كرد .
كاتێك كه هه‌ستمان كرد منداڵه‌كان قۆناغێكى باشیان بڕیوه و پێویستىیان به فێركردنى زیاتر هه‌یه ئه‌وه جار له‌گه‌ڵ جار نه‌خشه‌یان بۆ ده‌گۆڕێن به پێی تواناى زیره‌كى و وه‌رگرتانیان, بۆ نمونه: ده‌توانین ته‌فسیرى به‌شی كۆتایی قورئان و واتاى ووشه‌كان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی و ئاسان له دواى له به‌ركردنیان بۆ ئه‌و به‌شه ئاڕاسته بكرێت, وه هه‌روه‌ها له به‌ركردنى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌ك فه‌رمووده‌كانى (الأربعين النووية) و شیكردنه‌وه‌ى واتاكانى و وه‌رگرتنى په‌ند و ئامۆژگارى له‌و فه‌رموودانه .
له گرنگترین ئه‌و زانستانه‌ى كه پێویسته بریتى یه له وانه‌ى بیروباوه‌ڕ، ئه‌ویش ده‌توانرێت به ده‌ست پێكردنى ئه‌و نامیلكانه‌ى كه له‌م بواره‌دا دانراون وه‌ك (الأصول الثلاثة) و (القواعد الأربع). و هتد .
به‌م شێوه‌یه ده‌توانین منداڵه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین وه‌ك ووتمان به گوێره‌ى تواناى وه‌رگرتنى منداڵه‌كان .
وه خاڵێكى زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه كه هاندان و به‌ره‌وپێش بردنى منداڵه‌كانیان له‌یاد نه‌چێت وه‌ك پێشكه‌ش كردنى دیارى و دڵ خۆش كردنیان و ده‌رخستنى خۆشه‌ویستى بۆیان تا هه‌ست به بێزارى و دڵ ته‌نگى نه‌كه‌ن .
له كۆتاییدا ئه‌م چه‌ند ئامۆژگارى یه پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆ دایكان و باوكان له كاتى په‌روه‌رده و فێركردنى منداڵه‌كانیان:
* ئاماده‌كردنى ده‌ورو به‌رێكى گونجاو، وه دور له‌ده‌ستى كه‌سانى نه‌شاره‌زا تا ئه‌و هه‌وڵدانه به فیڕۆ نه‌چێت .
* هه‌ر كه‌س به‌پێى تواناى خۆى كات ته‌رخان بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
* نواندنى نه‌رم و نیانى و ئارام گرتن و لێبووردن له به‌رامبه‌رى سه‌ركێشى و ناله‌بارى منداڵه‌كان .
* شێوازى ووتنه‌وه شێوازێكى ساده و سه‌ره‌تاى بێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى هۆكارى پێشبڕكێ له نێوان منداڵه‌كاندا .
* به‌كارهێنانى هۆكارى لێپرسینه‌وه و به‌دواداچون .
* هه‌موو ده‌زانین كه هه‌ر منداڵێك تواناى تایبه‌تى خۆى هه‌یه جا له‌به‌ر ئه‌وه نابێت دایكان و باوكان به‌یه‌ك چاو سه‌یرى منداڵه‌كان بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌توانایان ئه‌مه‌ش خاڵێكى كاریگه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى كه هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بن له‌ئاستى ئه‌و منداڵانه‌ى كه توانایان كه‌مه, به‌ڵكو پێویسته كه هه‌رده‌م هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وه‌رگرتن و تێ گه‌یاندنیان .
* وه له كۆتاییدا باهه‌مووان ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه‌له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه‌دایكان و باوكان خۆیان نموونه‌ى ته‌قوا و له‌خواترسان بن و به‌رده‌وام داوا و نزا له خواى گه‌وره بكه‌ن كه خۆیان و منداڵه‌كانیان بكات به مایه‌ى چاوڕۆشنى له دونیا و قیامه‌تدا ..
[رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا] .
وصلى الله وسلم على نببنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.