بۆ هەموو گەوهەرەیەكی بەنرخ ، بۆ مرواریە خۆپارێزەكان ، بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بڕیاریان داوە پۆشاكی شەرم و حەیا لە بەر بكەن ، چونكە فەرمانی پەروەردگاریانە ، ئەوەش تەنها لە بەر ڕەزامەندی ئەو ، بۆ ئەوەی بە بەهەشتی بەرین شاد بن ... بۆ تۆ خوشكی موسڵمانم : كە پێشەوات خێزانە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوایە صلى الله عليه وسلم ، بۆ تۆ كە پاپەندی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئانیو فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایت صلى الله عليه وسلم ، نەك پابەندی مۆدە و سەرگەردانبووی شوێنی ئەم و ئەو ... بۆ ئەو خوشكانەم : كە نایانەوێ هەڵخەڵەتاوی ئەو كەسانە بن كە بە ناو مافەكانیانەوە ئەیانەوێ پۆشاكی حیشمەتیان لە بەر ڕاماڵن ، ئەوەش نەك لە بەر ئافرەتان بەڵكو لە بەر تێركردنی ئارەزووە گڵاوەكانیان ، بۆ ئەوەی لە كۆتایدا بەرێزیان وەكو گوڵێكی گەڵا هەڵوەریو بە جێ بهێلن !! دوای ئەوەی وەكو بوكە شووشەی دەستی منداڵان یاری خۆیانت پێدەكەن !!! گەوهەرە بەنرخەكەم : ئەمە گوڵێكە لە باخچەی برایەتی بۆتم هەڵبژاردووە ، بۆنی ئامۆژگاری و دڵسۆزی لێ دێت ، بە شێوازی ئامۆژگاری دامڕشتووە ، هاندەری نووسینی ویستنی خێر خۆشبەختیە بۆ تۆی وەك گەوهەری بەرنرخ و خۆپارێزە ، بەڵكو جێگەی بایەخپێدانی تۆی بەڕێز بێت ، پەروەردگار پارێزەرت بێت ... خوشكەكەم : لای بەڕێزتان شارەوە نیە هەموو ئەو هەوڵانەی كە كەسانی ئارەزوو پەرست بەرنامە ڕێژی بۆ دەكەن و پیادەی دەكەن بۆ لە خشتە بردنی ئافرەتی موسوڵمان ، و لە دەستدانی حیشمەتی ، دەبینین هەموو ساتێك هاتوهاوارێكە و هەموو ڕۆژێكیش مودەیەكی نوێیە !!! دەبینرێت و دەبیسترێت لە باسی باڵاپۆشی تۆی بڕوادار لە شێوە و شێوازی دورینیدا ، ئەمەیان تەنك و ناسك !!! ئەویتریان تەسك یان كورت !!! یەكێكی تریش ڕازاوە و تەتریزكراو !!! هەموو ئەوەش بۆ ڕووشاندنی پاكێتی تۆ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، خوشكانمان بەوە بزانن یان نە ... سكاڵای ئەو كارەش بۆ لای پەروەردگار بەرز دەكەینەوە ... گەوهەرەی خۆپارێزم : كار لەم سنوورەش نەوەستاوە بەڵكو گەشتۆتە ئەوەی كە بگاتە حجاب و باڵاپۆشەكەتان دەبینین دەستی خیانەتكارانی پێ گەیشتوە !!! ئەمەیان عابای فەرەنسیە !!! ئەویتریان عابای سەرشانە !!! ئەوەشیان لە ناوقەدەوە تەسككراوەتەوە بە گوێرەی ناوقەدی خوشكی باڵاپۆشم !!! یەكێكی تر ڕەنگاوڕەنگ و نەخشین و تەتریزكراوە !!! بەشێوەیەك پۆشینی حیجابیش بۆتە باشترین زەمینە بۆ پیادەكردنی مودە !!! و دەرخستنی جوانیەكان !!! جا نازانم كەی خوشكانی باڵاپۆشم هەست بە ترسناكی ئەو كارەیان دەكەن ؟! یان بەوەی ئەو پیلانانە هەموو بۆ لە خشتەبردن و لەكەداركردنی حەیا و شەرم و شكۆی ئەوانە ؟!! خوشكی خۆپارێزم : كە من دەبینم تۆ كەوتوویتەتە تۆڕی ئارەزووپەرستانەوە ، ڕازی نەبووم لەوەی كە تۆ زیاتر بۆ هەڵدێر ببرێیت بۆیە بێدەنگ نەبووم ، بەڵام ئایا تۆ هەستت بەوە كردووە كە تۆی بەڕێز كە باڵاپۆشەكەت پۆشیوە كە پەرستشێكە بۆ پەروەردگارت و بەهۆیەوە لە پەروەردگار نزیك دەبیتەوە ؟! چونكە كردەوەكەت وەڵامدانەوەی فەرمانی پەروەردگارتە ، بەڵكو دەبێت ئەوەشت لا ئاشكرا بێت كە هەر ناڕەحەتیەكت تووشبێت بەهۆیەوە لە بەرامبەری پاداشت دەدرێتەوە ، جا خۆشبەختی بۆ ئەو خوشكانەی كە بەو شێوە دید و چاوڕۆشنن و باڵاپۆشی حیشمەت و حەیایان پۆشیوە و بەو شێوەیەشە كە پەروەردگاریان فەرمانی پێكردوون ، نەك بەپێی مودە و ئارەزووی ئارەزووپەرستان و چەواشەكاران ... گەوهەری گرانبەها : دەبێت تۆ بزانیت باڵاپۆشەكەت ئەوەیە كە دەتپارێزێت لە چاوی نامەحرەم و جوانیەكانت دەرناخات ، بۆ ئەوەی وەكو مرواریەكی پارێزراو بیت لە ناو باڵاپۆشەكەتدا ، وە باڵاپۆشەكەشتە هۆكاری بەرزی و بڵندیت لە دونیا و دواڕۆژدا ، ئەوەش بۆ ئەوەیە بەوەوە جیابكرێتەوە لە هەموو ئافرەتانی تر ، وە تەنها باڵاپۆشەكەشتە لە چاوی گورگە برسیەكانی مرۆڤ ، كە هەموو كۆششێكیان ڕووشاندنی شەرم و شكۆی شكۆدارانە ، بۆیە گەوهەرەی بەنرخ و مرواری خۆپارێز هەوڵی ئەوە بدە كە باڵاپۆشەكەت ئەم مەرجانەی تێدا بێت بۆ ئەوەی ئەم پەرستشەت وەكو هەموو پەرستشەكانی ترت تێروتەسەل و بێ كەم و كوڕی بێت :
1. داپۆشەری هەموو لەش بێت ، دەست و ڕوومەت نەبێت ...
2. نابێت پۆشاكەكە بۆ ناوبانگ ، و شۆرەت بێت ...
3. ئەبێت ئەستوور بێت و ناسك نەبێت ، بە شێوەیەك ڕەنگی پێست دەرنەخات ...
4. دەبێت فراوان بێت و تەسك نەبێت : واتە : بە شێوەیەك بێت قەبارەی ئەندامەكانت دەرنەخات ...
5. نابێ بخوركراو و بۆن خۆش كراو بێت ...
6. نابێت پۆشاكەكەی لە سەر شێوازی جل و بەرگی پیاوان بێت ...
7. نابێت پۆشاكەكەی لە سەر شێوازی جل و بەرگی ئافرەتانی بێ باوەڕان بێت ...
8. نابێت خۆی لە خۆیدا ڕازاوە و سەرنج ڕاكێش بێت .
لە كۆتایشدا پێت دەڵێم بگەڕێوە بۆ لای پەروەردگاری خۆت و نەكەی ببیت بە قوربانی شەیتان ، و ئەویش بتكاتە فاكتەری لە خشتەبردنی كەسانی تر ، مردن و ئازارەكانی گیان كێشان بخە پێش چاوی خۆت ، و تاریكی گۆڕ هەرگیز لەیاد نەكەی ، لەو ساتانەی جگە لە كردەوەكانی خۆت نەبێت هیچ هاوەڵا و هاودەمێكت نیە ، وە بەردەوام یادی دواڕۆژ بكەرەوە كە چەند سەخت و دژوارە ، بیر لەوەش بكەوە كە دەبێت ڕۆژێك بە سەر پردی سیڕاتدا بڕۆیت ، ڕۆژێكیش دێت كە نامەی كردەوەكان بڵاودەكرێتەوە كەسێك بەدەستی چەپ و ئەویتریش بە دەستی ڕاست ... لەو كاتانەدا پەشیمانی دادت نادات ، گریانیش هیچ سودێكی نیە كۆمەڵانێك بۆ دۆزەخ دەڕۆن و كۆمەڵانێكیش بۆ بەهەشتی بەرین، خوای پەروەردگار پارێزەرت بێت لە هەموو خراپە ودژواریەكی دنیا ودواڕۆژ .