الحمد لله ، والصّلاة والسّلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم ، أما بعد خوشكى موسڵمان ، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگارى به‌نرخ و پێویستن ، چونكه كۆمه‌ڵێك ئادابن ده‌بنه هـــــــۆى پاراستنى پاكى و گه‌وره‌ییت له بازارِه‌كاندا ، وه وات لێ ده‌كه‌ن ئیشى بازارِى خۆت به پارێـــزراویه‌وه بــــكه‌ى دوور له ئــازارى خه‌ڵكانى ئاره‌زوو په‌رست .
بازارِه‌كان بوغزاوترین شوێنن به‌لاى خواى گه‌وره‌وه ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، فه‌رمویه‌تى : " خۆشترین شوێن به‌لاى خواى گه‌وره‌وه مزگه‌وته‌كانن ، وه ناخۆشترین شوێنیش به لایه‌وه ـ سبحانه وتعـــالى ـ بازارِه‌كانن ) ( رواه مسلم ) ، وه شوێنێكیش كه به‌لاى خواى گه‌وره‌وه ناخۆش بێت پێویسته هه‌نگاوى بۆ نه‌نرێت مـه‌گه‌ر بۆ پێویستیه‌كى زۆر پێویست نه‌بێت یان كه‌سێكى تر نه‌بێت ئه‌و كاره‌ت بۆ جێ به جێ بكات ... بـــــــــــۆیـــــــــــه :
وریابه به ته‌نها مانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ سایه‌قدا له كاتى ده‌رچونت بۆ بازارِ ، چونكه هه‌ر پیاو و ئافره‌تێك به‌ته‌نها كۆنه‌بونه‌وه به‌یه‌كه‌وه ، ئیللا شه‌یتان سێهه‌م كه‌سیان بووه ..
باڵاپۆشى ..باڵاپۆشى .. چونكه باڵاپۆشه‌كه‌ت پارێزه‌رته له تێرِوانینى خاوه‌ن دڵه نه‌خۆشه‌كان .. وه پارێزه‌ریشته لــــه ئه‌زیه‌تیان .. وه یارمه‌تى ده‌ریشته له سه‌ر داوێن پاكى .. بۆیه چاودێرى بكه هه‌ر وه‌كو خوا فه‌رمانى كردووه ..
وریابه له بۆن له خۆت دان چونكه هۆكارى فیتنه‌یه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ : " به‌رِاستى كاتێك كه ئافره‌ت بۆنى له خۆى دا‌و رِۆیشت به‌لاى مه‌جلیسێكدا ئه‌وا زینــا كاره " ( صحيح الجامع : 323 ) . په‌نا به خودا .
بیرت نه‌چێت كه قاچه‌كانت به‌شێكن له‌جه‌سته‌ت ، بۆیه سوربه ـ بارك الله فیك ـ له سه‌ر داپۆشینى قاچه‌كانت به باشترین شێوه ، وه‌ك : به عه‌باى درێژ و تێر و ته‌سه‌ل .
وریابه له كه‌وتنه ناو قسان و نه‌رم كردنیان له‌گه‌ڵ فرۆشیار ، چونكه ئه‌م شێوازه هۆكارى ئاشوبه و خواى گه‌وره‌ش قه‌ده‌غه‌ى كردووه و فه‌رمویه‌تى : [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] ( الأحزاب : 32 ) ، واته : له كاتی گفتوگۆكردنتان له گه‌ڵ پیاواندا قـــسه‌كانتان نه‌رم و ناسك مه‌كه‌ن چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دڵ نه‌خۆشان نیازی خراپ به‌رامبه‌رتان بكه‌ن .
مه‌چۆره شوێنێك (محل) كه كرِیارى تر‌ى تێدا نه‌بێت ، چونكه ئه‌و شێوازه چـــاكتره بۆ دینـداریت و دوورخه‌ره‌وه‌ى ئاشوبیشه ، به‌ڵكو هه‌وڵبده له‌گه‌ڵ مه‌حرِه‌مێكت بچیته ئه‌و شوێنانه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو به هاورِێیه‌تـى ئافره‌تــان ، یان هه‌ر نا چاوه‌رِێ كه تا بێجگه له‌تۆ ده‌چێته ژوره‌وه ئه‌مه‌ش هه‌موى له پێناوى خۆ به دوور گرتنته له به ته‌نهایى به‌یه‌كــه‌وه مانه‌وه .
سه‌نگینى و رِێزى خۆت پیشانى فرۆشیار بده له كرِینتدا چونكه كه‌وات كرد وبینى شێوازى قسه كردنت شكۆ و سـامى لێ ده‌تكێته‌وه هۆشى جێگیر ده‌بێت ، و جورئه‌تى ئه‌وه‌ش ناكات كه دڵ نه خۆش ده‌كات له كردار و گوفتاردا .
كاتێك كه ویستت سه‌یرى ئه‌و شته بكه‌ى كه ده‌ته‌وێت بیكرِى ، ئه‌وا با به‌شێوه‌یه‌ك بێت باڵاپۆشه‌كه‌ت واڵا نه‌كه‌یت و به‌شێك له خۆت ده‌رخه‌یت له به‌رامـــبه‌ر فرۆشیار بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى بـــكه‌ى ، به‌ڵكو له لایه‌كى فرۆشگاكه یان له‌و شوێنه‌ى كه كه‌س نات بینێ ، وه هه‌روه‌ها وریاش به له تاقی كردنه‌وه‌ى پۆشاك له دووكانه‌كه ، به‌ڵكو پشت ببه‌سته به ژماره و قیاسه كۆنه‌كانت ، وه وریـــاش به دیسان له تاقى كردنه‌وه‌ى پێڵاو له به‌رامبه‌ر فرۆشیار بۆ ئه‌وه‌ى قاچه‌كانت ده‌رنه‌كه‌ون ...
وریابه له كه‌مته‌رخه‌مى له نوێژه‌كانت به تایبه‌تى نوێژى عه‌سر و شێوان ( مه‌غریب ) ، ئه‌وه‌ش بزانه كه رِۆشتنه بازارِ بیانوویه‌كى شه‌رعى نیه بۆ دواخستنیان تا كاتى نوێژه‌كه‌ى تر دێت ، خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ :[ إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا ] .
وصلى الله على نبينا محمد ، وعلى آله و صحبه أجمعين