پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((مع الغلام عقيقة، فأهريقوا عنه دماً، واميطوا عنه الأذى)). رواه البخاري ومسلم
واته: كوڕ له‌و كاته‌ی له دایك ده‌بێ ده‌توانرێ هۆزه‌بانه(عقيقة)ی بۆ بكه‌ن به سه‌ربڕینی مه‌ڕ و، سه‌رتاشینى.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((كل غلام مرتهن بعقيقته، تذبح عنه يوم سابعة، ويسمى فيه، ويحلق رأسه)).
واته: هه‌مو منداڵێك كه له دایك ده‌بێ، مه‌ڕ سه‌ربڕینه‌كه‌ی ده‌بێته بارمته‌ی ئه‌و، له هه‌فته‌مین رۆژدا ده‌كرێ و، ناو له منداڵه‌كه ده‌نرێ و سه‌ری ده‌تاشرێ.[ ئێمه تاقیمان كردۆته‌وه و كه‌سانی تریش تاقیان كردۆته‌وه، كه ئه‌م سه‌رتاشینه باشترین ئاكامی بوه. وه‌كو: زۆری و چڕی قژ و ره‌ونه‌قدارى. به‌ڵام سهرتاشینهكهی به گوێزان، ده‌بێ زۆر به هێدی و هێمنی و له‌سه‌رخۆیی ئه‌نجام بدرێ.]
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((عن الغلام شاتان مكافئتان وعن الجارية شاة)). رواه أحمد في المسند والترمذي حديث صحيح.واته: بۆ كوڕ دوو مه‌ڕ سه‌رده‌بڕدرێ و ده‌كرێته قوربانی و بۆ كچیش یه‌ك مه‌ڕ.
((أجعلوا مكان الدم خلوفاً يعني في رأس الصبي يوم الذبح له)). رواه ابن حبان (حديث صحيح)
واته: له‌و رۆژه‌ى كه هۆزه‌بانه ده‌كرێ، له‌جیاتى خوێن له‌سه‌رى منداڵ ههڵبسورێ، بۆنى پیادا بكه‌ن.
خاتو عائیشه گوتویه‌تى: له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا گه‌ر هۆزهبانهیان بكردایه، لۆكه‌یان به‌خوێنى هۆزهبانهكه ده‌كرد، جا گه‌ر سه‌رى منداڵه‌كه‌یان بتاشیبایه، لۆكه خوێناویه‌كه‌یان له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یان داده‌نا، جا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموى: ((أجعلوا مكان الدم خلوفاً أي طيباً...)).
((عقَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الحسن والحسين وختنهما لسبعة أيام)). رواه البيهقي (حديث صحيح). واته: پێغه‌مبه‌ری خوا هۆزه‌بانه‌ی بۆ حه‌سه‌ن و حوسێن كردوه، له هه‌فته‌مین رۆژی له دایك بونیان خه‌ته‌نه‌ی كردون.
جا له‌باره‌ی خه‌ته‌نه كردن، له كتێبی (حياتنا الجنسية)ی دكتۆر ێبری القبانى دا هاتوه: خه‌ته‌نه‌كردن كارێكی ته‌ندروستی زۆر چاك و به‌رزه، خاوه‌نه‌كه‌ی له زۆر ده‌رد و نه‌خۆشی ده‌پارێزێ، خه‌ته‌نه‌كردن چه‌ند سودێكی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:-
1- به بڕینی قوڵفه‌ی سه‌ری چوك(زه‌كه‌ر)، خاوه‌نه‌كه‌ی له‌و مادده رۆنی و چه‌ورى یه رزگاری ده‌بێ، كه له‌م شوێنه‌وه ده‌رده‌چێ، هه‌روه‌ها له‌و ئاوه چه‌وریانه رزگاری ده‌بێ، كه ده‌بێته هۆی دڵ تێك دان و قێز لێ بونه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی بۆگه‌نی نه‌بون.
2- به بڕینی قوڵفه‌ی سه‌ری چوك مرۆڤ رزگاری ده‌بێ له مه‌ترسی نهكشانی چوك.
3- خه‌ته‌نه كردن دوچاربون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه (سرطان) ) كه‌م ده‌كاته‌وه. ده‌ركه‌وتوه ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه له لای ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه قولفهیان ته‌سكه زۆر ڕو ده‌دات. ئه‌وه‌ش له ناو ئه‌و گه‌لانه‌ی دروشمه‌كانی دین به جێ ده‌هێنن زۆر كه‌مه.
4- گه‌ر په‌له بكه‌ین له خه‌ته‌نه كردنی منداڵ، ئه‌وا ده‌توانرێ دور بخرێته‌وه له توش بونی میزهچڕكهی شه‌و، یان میز به خۆ داكردن. زۆربه‌ی منداڵ، كه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی میز به‌خۆیدا ده‌كات به‌هۆی پێچه‌وانه‌یی ده‌ماره‌وه‌یه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی قوڵفه‌ی چوكهكهیه، كه له پێستی خواره‌وه‌ی به درێژی ده‌مێنێته‌وه.
5- به خه‌ته‌نه كردنی منداڵ مه‌ترسی زۆر كردنی ده‌ستپه‌ڕ(العادة السرية) كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه بونی قوڵفه و مادده‌ی چه‌وری، ده‌ماره‌كانی ده‌وره‌ی چوك ده‌بزوێنێ، وا له هه‌رزه‌كار(مراهق) ده‌كات، كه بیخورێنێ و زیاد له پێویست گه‌مه‌ی پێ بكات.
6- خه‌ته‌نه كردن كاریگه‌رى یه‌كی ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزی ئاره‌زوی جنسی. چونكه له هه‌ندێك رێنمایى زانستیدا ده‌ركه‌وتوه، كه سه‌رژمێریان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون، ماوه‌ی جوتبونیان پێش په‌ڕین درێژه ده‌خایه‌نێ، زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ته‌نه نه‌كراون. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه زیاتر چێژ و خۆشی له‌مه وه‌رده‌گرن و زیاتریش چێژ و خۆشی به ژن ده‌دات.
هه‌ر له‌م بواره‌دا، له ژێر رۆشنایی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، باسی خه‌ته‌نه كردنی ئافره‌ت ده‌كه‌ین و، ده‌پرسین ئایا دروسته ئافره‌ت خه‌ته‌نه بكرێ؟
ئوم عه‌طيه گوتویه‌تى:((أن امرأة كانت تختن النساء في المدينة، فقال لها رسول الله صلى الله عليه وسلم: لا تنهكي!! فإن ذلك أحظى للمرأة وأحب للبعل)). رواه أبو داود وسنده صحيح
واته: له شاری مه‌دینه ئافره‌تێك هه‌بو، خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تانی ده‌كرد، جا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم پێی فه‌رمو: له خه‌ته‌نه‌كردن دا ئاگادار به زۆری مه‌بڕه، چونكه(بظر) * باشترین خۆشی و چێژ وه‌رگری ئافره‌ته و بۆ پیاویش واته (مێرد) خۆشتر و باشتره.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا كه (رزین) گێڕاویه‌تیه‌وه و سه‌نه‌ده‌كه‌شی (صحيح)ه ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به‌و ئافره‌ته‌ی فه‌رموه: ((أشمي ولا تنهكي! فإنه أنور للوجه! وأحظى عند الرجل)). واته: له خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تاندا كه‌مێكی لێ ببڕه و زۆری لێ مه‌بڕه، چونكه ئه‌مه رۆشنایى روخسار زیاتر ده‌كات و له‌لای پیاویش خۆشتره.
خه‌ته‌نه كردنی ئافره‌تان بریتى یه له بڕین و جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له میتكه، نابێ له ناوچه سارد و فێنكهكاندا ئافره‌ت ئه‌م به‌شه‌ی لێ ببڕدرێ، واته نابێ خه‌ته‌نه بكرێ. به‌ڵام له وڵاته گه‌رمه‌كاندا دروسته و پێویستیشه ئافره‌ت خه‌ته‌نه بكرێ، چونكه له شوێنه گه‌رمه‌كاندا میتكه گه‌شه ده‌كات و، ئاره‌زوی جنسی ئافره‌ت به شێوه‌یه‌كی ناسروشتی زیاد ده‌كات، كه له‌وانه‌یه به‌ره‌و لاڕێیی ببات.
میتكه هه‌ندێك جار به شێوه‌یه‌كی وا گه‌وره ده‌بێ، كه رێگه‌ى جوتبون له پیاو ده‌گرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆڵێكی گرنگی له جوتبوندا هه‌یه. وه‌ك به‌ده‌ر كه‌وتوه، به تایبه‌تی له‌لای ئافره‌ت، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ خۆشی وه‌رگرتن له كاتی جوتبوندا.
بۆیه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به خهتهنهكاری ئافره‌تان كردوه كه‌مێكی لێ ببڕێ، چونكه زۆر بڕین ده‌بێته هۆی ساردیی و كزى ئاره‌زوی جنسی(**) له‌لای ئافره‌ت و نه‌بونی ئاره‌زوى جوتبون و نه‌گه‌یشتنه پله‌ی له‌زه‌ت و خۆشى وه‌رگرتن.
* [ بظر- میتكه: ئه‌و پارچه گۆشته‌یه كه به سه‌روی ناوه‌وه‌ی فه‌رجی ئافره‌ته‌وه كه ئه‌ركی بریتى یه له چێژ و خۆشی وه‌رگرتن له لای ئافره‌ت.]
** [بۆیه له كوردستانى خۆمان، به تێنه‌گه‌یشتن له فه‌رموده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم و به نه‌زانینه‌وه، خهتهنهى كچانیان كردووه، كه تا ئێستاش له هه‌ندێ شوێن هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌ناوى دینه‌وه ده‌كرێ. به‌ڵام با بزانرێ ئه‌م فه‌رموده‌یه له روانگه‌ى زانستیه‌وه بۆ وڵاتى ساردى ئێمه پیاده ناكرێ، ته‌نها بۆ شوێنه گه‌رمه‌كان، چونكه وه‌ك له سه‌ره‌وه باسكرا له شوێنى سارد و فێنك میتكه گه‌وره و زیاد ناكات. جا گه‌ر گه‌وره نه‌بێت و لێى ببڕێ، یان له ڕیشه‌وه ببڕێ، ده‌بێته هۆى بێبه‌شبونى ئافره‌تان له چێژى جنسى و دوچاربون به كزى جنسى، وه‌ك دكتۆرێكى ئافره‌تانى سلێمانى گوتویه‌تى: ((95%ى ئافره‌تانى كوردستان دوچارى كزى جنسى بوون، هۆیه‌كه‌شى بڕینى ئه‌و شوێنه‌یه))... (وه‌رگێڕ)]