تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى
بەروار: 2010/08/12سەردارن: 3637نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر  هه‌موو زه‌وى 

به‌خششێكى تر له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كلیلی خه‌زێنه‌ى هه‌موو سه‌ر زه‌وى له‌به‌ر ده‌ستیدا دانراوه‌ پێى به‌خشراوه‌ وه‌له‌ چه‌ندین فه‌رمووده‌دا ئه‌م رِاستى یه‌ دووپات كراوه‌ته‌وه‌ .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (( ..... بينما أنا نائم إذ أوتيت خزائن الارض فوضع في يدي .... )) اخرجه : البخاري (فتح) (م/6) (2977) , ومسلم (6/523) . , وه‌له‌ فه‌رموده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت : (( .... وإني أعطيت مفاتيح خزائن الارض وإني وألله وألله ما أخاف عليكم أن تشركوا بعدي ولكن أخاف عليكم أن تنافسوا فيها )) اخرجه : البخاري (فتح) (م/11) (6590) , ومسلم (2296) .