39- تۆ‌و كردن وچاندنی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌دڵی قوتابیانى كورِ وكچدا, له‌میانه‌ی ده‌رخستنی مافی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یه‌وه.
40- زۆر به‌ستنی ئه‌و كۆرِانه‌ی كه‌چه‌ند لایه‌نێك له‌ژیانی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) ده‌خاته رِوو.
41- هاندانی به‌رپرسانی به‌شه‌كانی فێركردن بۆ زیاد كردنی وانه‌ی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) بۆ پرۆگرامه‌كانی فێركردن وتوێژینه‌وه ئیسلامیه‌كان له‌به‌شه پسپۆرِىیه مرۆىیهكان .
42- كاركردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن وپێ به‌خشین له پێناو دانانی چه‌ند مینبه‌رێك بۆ توێژینه‌وه‌ی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌دانیشگا رۆژئاوا به‌ناوبانگه‌كاندا.
43- هاندانی لێكۆڵه‌ره‌وانی زانستی له‌بواری ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم)، وه‌هاندانی لێكۆڵه‌ره‌وان بۆ دانان وئاماده كردنی ئه‌و په‌رتوكانه‌ی كه‌له‌بواری سونه‌تن به‌چه‌نده‌ها ئاماده‌كراو وجۆراو جۆر وه‌كو: {المغازي}واته: باسه كرداره‌كانی جه‌نگاوه‌ر سیفه‌ته‌كانیان, وه{الشمائل} واته: باسكردنی خورِه‌وشت ورِه‌فتار.
44- كاركردن بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگا له‌قوتابخانه وزانكۆكان كه‌ده‌بێته هۆى ناساندنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم)، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی باری جوگرافی سه‌باره‌ت به‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئیسلام.
45- ته‌رخان كردنی گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌كتێبخانه‌كاندا، كه سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه بگرێته خۆ كه په‌یوه‌سته به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) وژیان نامه‌كه‌ی و گرنگی دان پێی ودانانی له‌شوێنێكی دیار وبه‌رچاو.
46- كاركردن بۆ ئاماده‌كاری فه‌رهه‌نگی ئه‌كادیمی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌باره‌ت به ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) گونجاو بێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك, وه وه‌ربگێرِدرێت بۆ چه‌نده‌ها زمانی جیهانی.
47- به‌رپا كردن ودانانی پێش برِكێیه‌كی ساڵانه بۆ قوتابیانی كورِ وكچ بۆ باشترین لێكۆڵینه‌وه له‌بواری ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم)، وه‌ته‌رخان كردنی كۆمه‌ڵه خه‌ڵاتێكی به‌نرخ بۆی .
48- دانانی خێوه‌تگه‌ی لاوان كه ئه‌و چالاكیانه بگرێته‌خۆ كه‌خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) برِوێنێت له‌دڵه‌كان وپه‌یوه‌ست بوونیان به سوننه‌ته‌كانێوه .
49- دانان وەرگێڕانی خولی ڕاهێنانى تایبه‌ت به‌ئاماده كردنی پێشه‌وایان بۆ په‌یڕه‌وی كردنیان به پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه واله وسلم) .