خوشكانى خۆشه‌ویست:
لاسایى كردنه‌وه‌ى ڕۆژئاوایى یه‌كان ترسناكترین كێشه‌یه، كه‌ڕووبه‌ڕووى ئافره‌تانى موسڵمان ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئامۆژگارى و مۆدێلێك له‌ڕۆژئاواوه بێت ئافره‌تان پێى خۆشحاڵ ده‌بن و هه‌وڵى لاسایى كردنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن، چونكه واده‌زانن ئه‌وه نیشانه‌ى شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنه.
خوشكم:
ئامۆژگارىیه‌كانى ڕۆژئاوایى یه‌كان ته‌نها به‌كه‌ڵكى خۆیان دێت، پێویسته ئافره‌تى موسڵمان ڕه‌چاوى ئه‌و ئامۆژگاریانه به‌پێى شه‌رع بكات وه‌ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌و دژى ئایینه پیرۆزه‌كه‌ى بوو و زانى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و دووچارى بێ ئابڕوویى ده‌بێته‌وه، ئه‌وكات پشتى لێ هه‌ڵكات و به‌گوێى نه‌كات.
خوشكانى خۆشه‌ویست:
ئه‌مڕۆ باسى شتێك ده‌كه‌ین كه‌له‌نێوان ئافره‌تاندا یه‌كجار به‌ربڵاوه‌و له‌په‌ره‌سه‌ندندایه به‌جۆرێك هه‌رگیز له‌سه‌رده‌مانى پێشوو به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كانى جوانكردنه‌وه (مستحضرات التجميل)ه.
هۆكاره‌كانى جوانكردنه‌وه (مستحضرات التجميل):
ئاوێته‌كراوه‌كانى جوانكردن (سپیاوو سوراو) كه‌زۆربه‌ى ئافره‌تان به‌كارى دێنن بۆ بۆیاخ كردنى ڕوومه‌تیان به‌ئامانجى جوانكردنه‌وه‌ى، گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌و ترسناكترین زه‌ره‌رى هه‌یه بۆ پێستى ڕوخسار، وه‌ئاشكرایه كه‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شه‌وو ڕۆژ جاڕ بۆ ئه‌و گیراوانه لێ ده‌ده‌ن بۆ سه‌رنج ڕاكێشانى ئافره‌تان و هاندانیان بۆ به‌كارهێنانى تا وایان لێ كردووه بووه به‌خوو و پیشه‌ى زۆربه‌ى ئافره‌تان.
به‌كارهێنانى سوراوو سپیاو بۆ ڕوخسارى ئافره‌ت دوورى ده‌خاته‌وه له‌شێوه‌ى سروشتى خۆى كه‌په‌روه‌ردگار به‌ڕێك و جوانى دروستى كردووه.
مكیاج وێنه‌ى ڕوومه‌ت ئه‌گۆڕێ و زه‌ره‌ر له‌پێست ئه‌دات وه‌ك:
1ـ سه‌رهه‌ڵدانى چرچ و لۆچى پێش كاتى خۆى، واتا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى سوراوو سپیاو به‌كاردێنن پێش به‌ساڵاچوون پێستى چرچ و لۆچ ده‌بێت و ده‌ڵێى پیر بووه.
2ـ خاوبوونه‌وه‌ى ده‌ماره‌كانى ڕوومه‌ت.
3ـ هه‌ڵوه‌رینى برژانگ.
4ـ دامركانه‌وه‌و نه‌مانى ڕووناكى و بریسكه‌ى ڕه‌نگى ڕوومه‌ت پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م ئافره‌تى گه‌نج وا لێده‌كات كه‌شێوه‌ى گه‌وره بێت و ده‌ڵێى سه‌رده‌مانێكه پیربووه.
به‌كارهێنانى مكیاج (سوراو و سپیاو) بۆ ئافره‌تى خواپه‌رست ده‌بێته هۆى دواخستنى نوێژه‌كانى له‌كاتى خۆى، ده‌ست نوێژ ناگرێ له‌پێناوى پاراستنى بۆیاخى ڕوومه‌تى،و خواپه‌رستى ده‌بێت به‌ئه‌ركێكى قورس به‌لایه‌وه،و له‌بیرى ده‌چێت كه‌خواى گه‌وره بۆ ته‌نها ئامانجێك دروستى كردووه كه‌عیباده‌ت و خواپه‌رستى یه، عیباده‌تیش به‌ملكه‌چى بۆ فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارو دووركه‌وتنه‌وه‌و خۆپاراستن له‌تاوان و سه‌رپێچى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مانه هه‌ندێ زانیارى گرنگن سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانى جوانكردن:
مامۆستا فاطمه النجار پزیشكى پسپۆر له‌نه‌خۆشى یه‌كانى پێست باس له‌مه‌ترسى به‌كارهێنانى مكیاج و شوێنه‌وارى خراپى له‌سه‌ر پێست ده‌كات، له‌ووتارێكدا شیكارى ته‌واو بۆ هه‌موو ئاماده‌كراوه‌كانى جوانكردن (مستحضرات التجميل) و زه‌ره‌رى بۆ پێست باس ده‌كات:
1ـ ئایا ده‌زانیت سوراوى لێو، تیشك هه‌ڵده‌مژێت و لێو ووشك و قڵیش ده‌كاو توێكڵه‌كه‌ى لێ ده‌كاته‌وه‌و پێستى لێوارى ده‌م ڕه‌ش و تۆخ ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ئه‌سمه‌ر پێستن؟و خواردنى بۆیه‌ى سوورى لێو زه‌ره‌رمه‌ندى بۆ ته‌ندروستى هه‌یه‌و هۆى تووش بوونه به‌نه‌خۆشى درێژخایه‌ن.
2ـ ئه‌و ڕه‌نگانه‌ى كه‌به‌كارده‌هێنرێت بۆ ده‌ورى چاو هه‌مووى ماده‌ى كیمیاوى سووتێنه‌رن. ئایا ده‌زانیت كه:
* ڕه‌نگى ڕه‌ش كه‌له‌قه‌ڵه‌مى برۆدا هه‌یه بریتىیه له‌ژه‌نگى ئاسن!!! وه‌ڕه‌نگى ڕه‌شى قه‌ڵه‌مى چاو له‌شتێكى ڕه‌شى بریسكه‌دار دروست كراوه پێى ده‌ڵێن (جالینا) كه‌پێكهاتووه له‌قوڕقوشمى زیان به‌خش.
* ڕه‌نگى شین: ته‌نها ڕه‌نگى شینى (بروسى)یه.
*ڕه‌نگى سه‌وز: ڕه‌نگى ئۆكسیدى كرۆمه.
*ڕه‌نگى قاوه‌یى ئاڵ: یه‌كێكه له‌ژه‌نگى ئاسنى سووتێنراو، هه‌روه‌ها ڕه‌نگى زه‌ردیش.
* برژانگى ده‌ستكردو ئه‌و شت و مه‌كانه‌ى كه‌برژانگ ڕه‌نگین و بریسكه‌دار ده‌كه‌ن، كه‌پێى ده‌ڵێن (لاینر) له‌لاستیك دروست كراوه هۆكارى سووتاندنه‌وه‌ى پێڵووى چاوه‌و برژانگ هه‌ڵده‌وه‌رێنن.
ووردكراوه‌كان (مساحیق):
زۆر به‌كارهێنانى ده‌بێته هۆى به‌ستنى كونى موو و سووتاندنه‌وه‌ى پێست، به‌تایبه‌تى زۆربه‌ى ووردكراوه‌كان له‌بۆیاخى (ئه‌نیلین) پێكهاتووه.
دواى ئه‌م كورته باسه له‌پێكهاتووه‌كانى هۆیه‌كانى جوانكارى، هه‌ر ئافره‌تێكى موسڵمان باوه‌ڕ بكات به‌وه‌ى كه‌بلاَوده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌و سپیاو و سوراوانه‌و ده‌ڵێن ڕۆڵێكى یه‌كجار كاریگه‌رى هه‌یه بۆ جوانكردنه‌وه‌ى پێست، ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته زوڵم له‌پێستى ده‌كات و پاشان ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر له‌كوێیه!
لێره‌دا پرسیارێك لاى خوشكان دروست ده‌بێت و ده‌ڵێن:
ئایا خۆمان جوان نه‌كه‌ینه‌وه، كه‌چى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئامۆژگارى كردووین به‌جوانى،وه له فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت: (( إن الله جمیل یحب جمال ))، واته: په‌روه‌ردگار جوانه‌و حه‌ز له‌جوانى ده‌كات؟ وه‌ده‌بێ ئافره‌ت به‌جوانترین خشڵ خۆى بڕازێنێته‌وه بۆ مێرده‌كه‌ى؟
خوشكم:
هیچ كه‌س له‌زانایان نه‌یان ووتووه ئاوێته‌كراوه‌كان حه‌رامه..
به‌ڵام پزیشكان ده‌ڵێن زه‌ره‌رمه‌نده بۆ پێست. وه‌ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه گه‌شته ڕاده‌ى ئه‌وه‌ى ئافره‌ت متمانه‌ى به‌خۆى نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌توانێت به‌كارى بهێنێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م و ماوه‌یه‌كى كورت.
وه‌بزانه زۆربه‌ى زۆرى پیاوان ڕوخسارى سروشتى پاك له‌سوراو و سپیاو په‌سه‌ند ده‌كه‌ن!
ئایا چاره‌سه‌ر چى یه؟
ئه‌وه‌ى له‌م باره‌یه‌وه ده‌زانم پێت ده‌ڵێم:
باشترین و سوودمه‌ندترین ده‌رمان بۆ جوانیت ئاوه، واتا پاكى به‌رده‌وامى، هه‌روه‌ها بۆنى خۆش (عطر) ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مێرده‌كه‌ت، وه‌كلى سروشتى كه‌سوودبه‌خشه بۆ چاو، وه‌جلى جوان و بازن و ملوانكه‌و خشڵى ڕه‌ونه‌قدارو سه‌رنج ڕاكێش ئه‌گه‌ر ئاڵتوون بێت یان زیو یان ڕه‌نگاوڕه‌نگ بێت، هه‌روه‌ها لاستیكى قژ كه‌نه‌خش و نیگارى لێیه‌و ڕه‌نگاوڕه‌نگه.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه بكه‌ى، ئه‌وا مێرده‌كه‌ت هه‌رگیز داواى له‌مه زیاترت لێ ناكات، ده‌گمه‌ن له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا نه‌بێت.
بزانه جوانترین شت ئافره‌ت پێى جوان ده‌بێته‌وه له‌پێش چاوى مێرده‌كه‌ى وه‌به‌لایه‌وه ده‌بێته شازاده‌ى هه‌موو جوانه‌كانى دونیا، زه‌رده‌خه‌نه‌ى سه‌رلێوه له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى پیاو بۆ ماڵه‌كه‌ى هه‌رچه‌نده ئافره‌ته‌كه‌ش دڵى پڕ بێت له‌خه‌م و خه‌فه‌تى دونیا، به‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌وه نرخى ئه‌و سوراو و سپیاوانه‌ى بۆ دابین ده‌كات و ده‌مێنێته‌وه.