بسم االله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين, نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
له‌پاشاندا:
به‌ڕاستی یه‌كه‌م پایه له‌پایه گه‌وره‌كانی ئیسلام:
شایه‌تیدانه به‌وه‌ی كه‌هیچ په‌رستراوێك نییه شایسته‌ی په‌رستن بێت به حه‌ق جگه له‌خودا نه‌بێت، وه‌محمدیش (صلى الله عليه وعلى اله وسلم )پێغه‌مبه‌ری خودایه. وه‌جێ به‌جێكردنی به‌شی دووه‌م له‌م دوو شایه‌تیدانه ئه‌ویش شایه‌تیدانه به‌وه‌ی كه محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) پێغه‌مبه‌ری خودایه ته‌واو وجێبه‌جێ كرا‌و ده‌بێت له‌میانه‌ی ئه‌م فه‌رمانانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: به‌راستگۆ دانانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) له‌هه‌ر شتێك كه‌هه‌واڵی له‌باره‌وه دابێت، وه یه‌كه‌مینیان: كه ئه‌و پێغه‌مبه‌رو نێردراوی خودایه بۆ هه‌موو جنۆكه و مرۆڤه‌كان به‌تێكرِا بۆ گه‌یاندنی سروشی خودا، ئه‌ویش قورئان وفه‌رمووده‌كانه كه‌پێكهاته‌ی ئایینی ئیسلامن، ئه‌و ئایینه‌ی كه خوای گه‌وره هیچ ئایینێكی تر وه‌رناگرێت جگه له‌و نه‌بێت .
دووه‌م: گوێرِایه‌ڵی كردنی ورازی بوون به فه‌رمان رِه‌وایه‌تیه‌كه‌ی, وخۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێكی ته‌واو, وه‌ملكه‌چ بوون بۆ سوننه‌ته‌كانی و په‌یرِه‌وی كردنیان له‌خۆتدا, وه فرِێدان و دووركه‌وتنه‌وه له جگه له سوننه‌ته‌كانی .
سێ یه‌م: خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) له‌سه‌رووی خۆشویستنی باوك ودایك ومنداڵ و گیانه‌وه‌یه, وه خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ئه‌وه‌ت لێ داوا ده‌كات كه به‌گه‌وره‌ی بزانیت ورِێزی لێ بگریت وسه‌ری بخه‌یت وبه‌رگری لێ بكه‌یت, وه‌خۆ به‌ستنه‌وه به‌وشتانه‌ی له‌وه‌وه هاتووه .
چواره‌م: ده‌ست هه‌ڵگرتن ووازهێنان له‌وشتانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی كردووه وده‌ڵێت مه‌یكه‌ن، وه‌ده‌بێت په‌رستن نه‌كرێت بۆخودا جگه به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) دیاری كردووه, وه‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكه كه‌په‌له بكات بۆجێبه‌جێ كردنی ئه‌م واتایه, بۆئه‌وه‌ی برِوا بوونه‌كه‌ی راست ورِه‌وان بێت، وه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌شى دووه‌م له‌وشه‌ی یه‌كخواپه‌رستی جێبه‌جێ بكات، وه‌بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تی دانه‌كه‌ی ته‌واو بێت به‌وه‌ی كه موحه‌مه‌د(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) پێغه‌مبه‌ری خودایه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوورِووه‌كان ده‌یان ووت:
[نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ] [المنافقون: 1].
واته: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین به‌وه‌ی كه‌تۆ پێغه‌مبه‌ری خودایت، وه‌خودایش ده‌زانێت كه‌تۆ پێغه‌مبه‌ری خودایت، وه‌خودا شایه‌ت وئاگاداره به‌وه‌ی كه‌دوورِووه‌كان درۆ ده‌كه‌ن .
شایه‌تی دانه‌كه‌یان سودیان پێ ناگه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واتاكه‌یان جێ به‌جێ نه‌كردبوو، وه‌ئه‌مه چه‌ند شتێكه كه‌ده‌توانین له‌ئه‌نجامیاندا كردار بكه‌ین به‌خواست وداواكارىیهكانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه، وه‌ئه‌وه‌ی ئه‌رك وپێویسته هه‌ڵسانه به‌ومافه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه توند‌و چرِانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ری به‌وه‌ی كه بیپارێزین ومناڵه‌كانمان ودایكانمان وباوكانمان وگیانی خۆمان بیبه‌خشین بۆی له‌پێناوی خوادا، وه‌هه‌ر كه‌سێك به‌گوێره‌ی توانای، هه‌موان به‌رپرسیارێتی ده‌گرنه ئه‌ستۆ وه‌به‌گوێره‌ی ئاست وشوێنه‌كه‌ی .