إنَّ الحمدَ للهِ، نحمده، ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله مِن شرور أنفسنا، ومِن سيئات أعمالنا، مَن يهده الله فلا مضل له، ومَن يضلل فلا هادي له، وأشهد أنْ لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ]. [آل عمران: 102] .
[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً] [النساء: 1].
[يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً] [الأحزاب: 70-71] . أما بعد: فإن خير الحديث كتاب الله، وأحسن الهدي هدي محمد (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) .
له‌پاشاندا: به‌راستی موسڵمانه به‌رِێزو خۆشه‌ویسته‌كان به‌پێویست و گرنگم زانی له كات وساتێكی وه‌ك ئه‌مرِۆدا ئه‌م نامیلكه بچووك به قه‌باره‌یه و به‌سوود به‌ماناو خوێندنه‌وه‌یه وبه‌پاداشتی گه‌وره بۆئه‌و كه‌سه‌ی كه كردار ده‌كات به‌ناوه‌رِۆكه‌كه‌ی وه‌رگێرِمه سه‌ر زمانی رِه‌سه‌نی وشیرینی كوردی خۆمان به‌ڵكو هه‌مووان سودمه‌ند بین لێ ى إن شا‌ء الله، وه هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كه چاورِۆشن وئاگاداربین له‌مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) به‌سه‌رمانه‌وه، وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئه‌وه‌ی ئه‌رك وپێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان كه پێشه‌واو خۆشه‌ویست وپێغه‌مبه‌رمان محمد (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) سه‌ربخه‌ین هه‌ریه‌ك به‌گوێره‌ی توانا‌و شاره‌زایی و ئاست وده‌سه‌ڵاتی خۆی .
وه‌ك رِوون وئاشكرایه له‌م نامیلكه‌یه‌دا باس له‌مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) كراوه، وه چی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تی ولایه‌نانه به‌رامبه‌ر به‌و مافانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) كه ئه‌نجامی بده‌ن، وه به پێوێستی ده‌زانم كه چه‌ند ئه‌ركێكى سه‌ر شانى ده‌سه‌ڵاتداره‌كان باس بكه‌م كه پێویسته له‌سه‌ریان كه جێ به جێى بكه‌ن، له‌وانه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵسن به پارێزگاری كردن له مافی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ومافی گه‌له كورده موسڵمانه‌كه‌یان به‌تایبه‌تی و موسڵمانانی تر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌وه‌ی كه نه‌هێڵن كه هیچ له‌ده‌ز گاكانی رِاگه‌یاند و رِۆژنامه‌نوسان و رِۆشنبیران و رِوناكبیران و نوسه‌رانه‌وه گاڵته‌و سوكایه‌تی بكرێت به‌شتێك له موقه‌ده‌ساتی ئه‌م ئایینه ئیسلامه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه گاڵته كردن به‌خوای گه‌وره‌و قورئانه‌كه‌ی وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) و فه‌رمووده‌كانی .
دووه‌م: سزا سه‌پاندن به‌سه‌ر ئه‌و شوێن ولایه‌ن و كتێبخانه‌و چاپخانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌پشت ئه‌و نوسین و بڵاو كراوه‌و په‌رتوكانه‌وه‌ن كه سوكایه‌تی به‌ئایین و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی تیادا ده‌كرێت(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) .
سێیه‌م: قه‌ده‌غه‌كرن ورِێگه نه‌دان به‌فرۆشتنی ئه‌و كاسێت وپه‌رتوكانه‌ی كه سوكایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی ئه‌م ئایینه وپێغه‌مبه‌ره‌ی ده‌كه‌ن (صلى الله عليه وعلى اله وسلم )، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌تێكرِا ده‌نگی زانایان كرِین وفرۆشتن وچاپ كردن و باركردن و......هتد.
ئه‌و جۆره كاسێت ونوسراوانه حه‌رامن وكارێكی نادروسته.
چواره‌م و كۆتایی: داوامان وایه كه جارێكی تر رِێگه نه‌ده‌ن به كه‌سانێكی تر‌ى وه‌ك: مه‌ریوان و هاوشێوه‌ى كه خۆیان و په‌رتوكیان ئازاد بن له له‌كه‌داركردنی ئایین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان (صلى الله عليه وعلى اله وسلم )، وه پێغه‌مبه‌رمان محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ئه‌وه‌نده به‌رِێزه لای خوای گه‌وره تا به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تره‌وه به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره تایبه‌تمه‌ندی به پێغه‌مبه‌رمان محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) داوه كه به‌ناوی خۆی بانگی ناكات له هیچ ئایه‌تێكی پیرۆزی قورئاندا به پێچه‌وانه‌وه خوای گه‌وره بانگ له هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكی تر ده‌كات به‌ناوی خۆیه‌وه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی كه‌كردمان:
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ده‌فه‌رمووێت:
[يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ ....] [الأحزاب: 1] .
وه هه‌روه‌ها: [يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ...] [المائدة: 41] .
به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به‌كار نه‌هاتووه بۆ هیچ له پێغه‌مبه‌رانی تر، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی آدم (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: [يَا آَدَمُ اسْكُنْ ...] [البقرة: 35] .
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي...] [المادة: 110] .
وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر موسى عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا مُوسَى إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ...] [القصص: 30].
وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر نوح عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ ...] [هود: 48].
وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر إبراهیم عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا إِبْرَاهِيمُ قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا..] [الصافات: 104 -105].
وه هه‌روه‌ها جارێكی تر ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر إبراهیم عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا ...] [هود: 76].
وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر لوط عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ ...] [هود: 81].
وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی زه‌كه‌ریا عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ...] [مريم: 7].
وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر داود عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ ...] [ص: 26] .
وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر یحیى عليه السلام فه‌رموویه‌تی:
[يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ ...] [مريم: 12] .
ئه‌م چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ی كه هێنامانه‌وه بۆ ئه‌وه بوو بزانین كه خوای گه‌وره چه‌ندێك پێغه‌مبه‌رمانی (عليهم الصلاة والسلام) خۆش وویستووه و رِێزی بۆ داناوه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تره‌وه چ جای كه‌سانێك خوار پێغه‌مبه‌رن (عليهم الصلاة والسلام).
ده‌با ئیتر به وه‌فابین به‌رامبه‌ر خۆی و سوننه‌ته‌كانی و سه‌ری بخه‌ین و رِێزی بۆ دابنێین و شوێنی بكه‌وین به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌زه‌یی به‌سه‌رماندا برِێژێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] [آل عمران :132].
واته: گوێرِایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌زه‌یی ورِه‌حمی پێتان بێته‌وه .
ده‌با ئه‌وانه‌ی كه به‌ناو ئایینی ئیسلامه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ده‌كه‌ن بزانن كه خۆش ویستنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) به‌وه نابێت كه یادێكی بیدعه‌و داهێنراو ده‌گێرِن له‌ساڵێكدا یه‌ك جار به‌ناوی خۆش ویستنیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) .
ده‌با له‌به‌ر خوای گه‌وره و پاشان خۆش ویستنیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ده‌ست هه‌ڵگرن و واز بهێنن له‌و كاره نادروسته و چه‌نده‌ها كاری نادروستی تر.
وه هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به‌هه‌ڵگری بانگه‌وازى ئیسلامی ده‌زانن كه ناوێكی گه‌وره‌یان له‌خۆیان ناوه بابه‌س بێت وازهێنان وبه‌سوك دانانى سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم )، باله‌خوا بترسن .
وه كه ئه‌مه رِێزی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) بێت لای خوای گه‌وره، پێویسته ئێمه‌ش به خۆماندا بچینه‌وه و بزانین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) كێیه؟
بۆیه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه كه بانگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) بكه‌ین به‌ناوی ته‌نهایی خۆیه‌وه وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:
[لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا] [النور:63] .
واته: بانگ كردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) له نێوانتاندا هه‌روه‌ك بانگ كردنی هه‌ندێكتان بۆ هه‌ندێكى ترتان دامه‌نێن .
به‌داخه‌وه زۆر جار گوێمان له به‌ناو بانگخوازه‌كان ده‌بێت كه ده‌ڵێن محمد وای ووتووه، ئه‌مه خۆی له‌خۆی بێ ئه‌ده‌بیه‌كی زۆره به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) .
وه له‌پێش كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ رِابگه‌یه‌نم كه كاری من له‌م نامیلكه‌یه‌دا بریتى بووه له: وه‌رگێرِانی بۆ سه‌ر زوبانی كوردی له عه‌ره‌بیه‌وه، وه پاشان{تخریج}وه ده‌رنان وده‌رهێنانی فه‌رمووده‌كان له‌سه‌رچاوه رِاسته‌كانی زانایانی فه‌رمووده‌ناس وه‌كو شێخی پایه به‌رزو زانای فه‌رمووده‌ناس و شاره‌زا له فیقهو ئاینی خودا شێخ محمد ناصرالدين الألباني (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت).
وه بۆیه پێم خۆش بوو كه ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش بكه‌م چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) له جه‌نگی ئوحودا به هاوه‌ڵه‌كانی فه‌رموو كه ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه:(مَنْ يَرُدُّهُم عَنَّا ولَهُ الجَنَّة، أو هو رفيقي في الجنة) ((رواه مسلم في صحيحه: 4617 ، باب غزوة أحد)..
واته: هه‌ركه‌سێك بێ باوه‌رِان بگێرِێته‌وه لێمان ئه‌وه به‌هه‌شتی بۆ هه‌یه، یاخود ئه‌وه دۆست وهاوه‌ڵی منه له به‌هه‌شتدا .
منیش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) ئه‌م بابه‌ته بچوكه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م .
هیوادارم جێی رِه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشان ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌رِێز بێت إن شا‌ء الله.
له كۆتاییدا داواكارم كه خوای گه‌وره به كرده‌وه‌ی چاك لێمان وه‌ر بگرێت و به‌رزی بكاته‌وه بۆ لای خۆی، وه‌ئیسلام و قورئان و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) و موسڵمانان سه‌ر بخات له هه‌ر كوێ هه‌ن بۆ خاترى ناوه جوانه‌كان و سیفه‌ته به‌رزه‌كانی . آمین....
وصلى الله على نبينا محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم ) وعلى آله وصحبه أجمعين .
باوكی مسلم
مانگی ربيع الثاني
رۆژی پێنج شه‌ممه
24/4/1428 ك
به‌رامبه‌ر 10 /5/2007 م