ئه‌ى خوشكم به‌هه‌شت یا خۆده‌رخستن و خۆرِازاندنهوه؟؟؟
بەروار: 2010/06/11سەردارن: 3898
بسم الله الرحمن الرحيم
{تبرج} بنهرِهتهكهى ده‌رچوونه له(برج) وه‌رگیراوه واته(قه‌سر) پاشان بهكارهێنرابۆ ده‌رچوونى ئافره‌ت له‌شه‌رم وده‌رخستنى شوێنهسهرنج رِاكێشهكانى و ده‌رخستنى جوانهیهكانى وه( تبرج) لهقورئاندالهدووشوێن دا هاتووه:
*قال تعالى:[وَالقَواعدُ مِنَ النِّسآءِالَّاتىِ لاَيَرجُونَ نِكَاحاً فَلَيسَ عَلَيهِنَّ جُناحٌ أن يَضَعْنَ ثِيابَهُنَّ غَيرَ مُتَبَرِّجاتً بِزينَةَ وَ أن يَستَعفِفْنَ خَيرٌ لَهُن] النور60 ،واته: وهژنانى له‌كاركه‌وتوو كههیوایان بهشووكردن نه‌ماوه، گوناحیان بۆنى یه كهجلى( سه‌ره‌وه‌ى)خۆیان دابنێین، به‌مه‌رجێك كهلهرِاست خه‌ڵكدا رِازانهوهى خۆیان نیشان نه‌ده‌ن،وه‌ئه‌گه‌ر خۆیان داپۆشن بۆیان چاكتره.
*قال تعالى:[وَقَرنَ فِىِ بُيُوتِكُنَّ وَلاَ تَبَرُّجنَ تَبَرُّجَ الجَاهِليَّةِ الاُولى]الاحزاب،33واته: وهلهمالى خۆتاندا بمێننهوهوههروهكو پیشاندانى جاهیلیه‌تى یه‌كه‌م(له‌نێوخه‌ڵكدا )جوانى خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن.
وهلهگرنگترین ئه‌و شتانه‌ى كهئادهمیزادى پێ له ئاژه‌ڵ جیادهكرێتههوه جل له‌به‌ر كردنهوهك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت :[يَا بَنى آدَمَ قَد ْأنزَلنَا عَليكُم لِباساً يُوارِى سَوئَاتِكُم وَريشاَ وَلِباسُ التَّقوى ذَلَكَ خَير ذَلِكَ مِن اياتِ اللهِ لَعَلَّكُم تَذَكَّرونَ] الاعراف،26
واته: ئه‌ى رِۆڵهكانى ئاده‌م بهرِاستى جلێكمان بۆ ئێوه نار د كهشهرمینگاتان بپۆشێ وه‌هۆى جوانى و زینه‌تى ئێوه بێ، وهجلى ته‌قواو پارێزگارى باشتره،ئه‌مه له‌نیشانه‌كانى خوایه، به‌ڵكو په‌ند وه‌ربگرن(و نیعهمهتهكانى خواتان بێته‌وه بیر).
وهپۆشاك و جوانى دوو دیارده‌ن له‌دیارده‌كانى شارستانیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت و رِووت بوونه‌وه لێیان ههڵگهرِانهوهیه بۆ ئاژه‌ڵى و گهرِانهوهیه بۆژیانى سه‌ره‌تایى وه‌ئه‌گه‌ر له‌به‌ركردنى جل پێویستى یه‌ك بێت لهپێویستیهكانى مرۆڤى ته‌واو ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ته‌وه پێوسته له‌به‌رئه‌وه ئه‌و پارێزگارهیه كه دین وشه‌ره‌ف وكه‌رامه‌ت و ئه‌و شتانه‌ى كه لهتایبهتیهكانى ئافره‌تن ده‌پارێزێ.
وهدانانى سنوروبهندو رِیگر له‌به‌رده‌میدا كه‌ئه‌و تیژیهى كه‌م بكاته‌وه‌و وهپوختكردنهوهى كه‌شایه‌نى ئافره‌ت بێت له‌گه‌ڵ شهرهفیدا له‌پێناوى ئه‌مه‌دا ئیسلام گرنگیه‌كى ته‌واوى تایبه‌تى به‌جلى ئافره‌ت داوه.وه‌قورئان جلى ئافره‌تى به‌جوانى باسكردوه له‌سنوورى خۆیدا.جیا لهعادهتى قورئان كه گرنگى بدات به‌مه‌سه‌له جوزئیه‌كان بۆیه به‌ته‌واوى باسى ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:[ يَاَاَيُّهَا النَّبىُّ قُلْ لأَزواجِكَ وَبَناتِكَ وَنِسآءِ المُؤمِنينَ يُدنِينَ عَلَيهِنَّ مِن جَلاَ بِيبِهِنَّ ذَلَكَ أَدنَى أَن يُعرَفْنَ فَلاَ يُؤذَينَ]الاحزاب،59 واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به‌ژنان و كچانى خۆت وژنانى برِواداران بڵێ: جلك و چارشێوه‌كانیان(عه‌باكانیان) له‌خۆیان بپێچن، ئه‌مه باشتره( تا له‌ژنانى ئازاد‌و كۆیله) بناسرێن و ئازار نه‌درێن.
وهرِووكردن به‌قسه له‌خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ كچانى وژنانى برِواداران بهڵگهیهلهسهرئهوهى كه‌هه‌موو ئافره‌تان داوایان لێ كراوه به‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌م فه‌رمانه به‌بێ جیاوازى ودهركردنى یه‌كێك له‌وان هه‌رچه‌نێ بگات به پله‌ى پاكێتى و داوێن پاكى ئه‌گه‌ر لهپاكێتیدا كچى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و خێزانى بێت_ رِهزاى خوایان لێ بێت_ وه‌قورئان گرنگى یه‌كى زۆر به‌م مه‌سه‌له ده‌دات و به‌جوانى درێژه‌ى پێ ده‌دات كه‌كام شوێنى ده‌رخستنى حهلاَڵه كام شوێنى داپۆشینى واجبه وه‌ك ئه‌فه‌رموێ:
[وَقُلْ لِلمُؤمِنات يَغضُضْنَ مِنْ أَ بصَارِهِنَّ وَيَحْفَظنَ فُرُوجَهُنّ وَلاَيُبدينَ زِينَتَهُنَّ الاَّ ما ظَهَرَ مِنها وَليَضرِبْن بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبهِنَّ وَلاَ يُبدينَ زيِنَتَهُنَّ اِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ] النور،31
واته:وهبهژنانى برِوادار بڵێ:چاوى خۆیان( لهتهماشاى بهحهرامى بگرن) وداوێنى خۆیان بپارێزن و جوانى خۆیان بێجگه له‌و ئه‌ندازه‌ى وا دیاره(وه‌كو ده‌م وچاوو ده‌ستیان تامهچهكیان) ده‌رنه‌خه‌ن و(گۆشه‌ى) له‌چكه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر سنگیاندا ( تا گه‌ردن و سنگیان داپۆشرێ)وهجوانى خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن مه‌گه‌ر بۆ مێرده‌كانیان.....تا كۆتاییى ئایه‌ته‌كه. هه‌تا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه پیر بوو نهحهزى له‌كه‌س بوو نه‌كه‌س حه‌زى لێ ده‌كرد (بۆشووكردن) خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ:[وَاَلقَواعِدُ مِنَ النِّسآءِ الَّاتى لاَ يَرجونَ نكاحاً....] ماناكه‌ى رِابورد وه‌ئافره‌ت بهلاَوتاقیكردنهوهیهكه له‌و زه‌ره‌رمه‌ند تر نى یه وه‌ك شتى تر له‌سه‌ر پیاو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:"ان المراءة اذا اَقبلت أقبلت ومعها الشيطان، وإذا أدبرت أدبرت ومعها الشيطان"رواه مسلم(1403) واته: ئافره‌ت كاتێ به‌ره‌و رِوو دێت بهرهورِوودێت و شه‌یتانێكى له‌گه‌ڵدایه‌و كاتێ پشت هه‌ڵده‌كات پشت هه‌ڵده‌كات و شه‌یتانێكى لهگهڵدایهوهئهفهرموێت:
::"صنفان من أهل النار لم ارهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ونسا‌ء كاسيات عاريات مميلات مائلات ، رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وان ريحها ليوجد من مسيرة كذاوكذا)رواه مسلم . ماناكه‌ى رِابورد.
وه‌بزانه ئه‌ى خوشكى موسوڵمان ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌به‌دواى رِێگاى به‌هه‌شتدا دهگهرِێیت كه لهئهنجامهكانى رِووتى و خۆده‌رخستن:زۆرى خراپه‌و بڵاو بوونه‌وه‌ى زیناو رِووخانى خێزان و ئیهمال كردنى واجباتى ئایین وواز هێنان له‌گرنگى دان بهمنداڵهو وهمهسهلهى ژن هێنان و شووكردن زۆرگران بوه‌و حه‌رامیش بووه‌ته ئاسانترین شت كه‌به‌ده‌ست بهێنرێ زیادلهوهى كهحهلاَڵ به‌ده‌ست بهێنرێ.
وهئهى خوشكم ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى به‌دواى به‌هه‌شتدا دهگهرِێیت بهرِاستى خۆده‌رخستن رِێگهیهكه بۆ گومرِایى كه شه‌یتان وێنه‌ى كێشاوهبۆتۆو بۆ هه‌موو خۆدهرخهرێ وهلهسهرته كهههڵبژێرى له‌نێوان هیدایه‌ت و گومرِایى، له‌نێوان لادان و ئه‌خلاقدا، له‌نێوان به‌هه‌شت و ئاگردا ، جا چى هه‌ڵده‌بژێرى.؟؟؟!!!