بسم الله الرحمن الرحيم
خوشكه میهره‌بانه‌كه‌م:
زۆر به‌ئازارو خه‌مبارم كه‌ئه‌تبینم له‌نێوان پیاواندا كارده‌كه‌یت، وه‌هۆى ئێش و ئازارم ئه‌وه‌یه كه‌تێكه‌ڵاوى ترسناكى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ئایین و ڕه‌وشتت..
په‌له مه‌كه له‌بڕیاردان و بڵێى نه‌خێر وه‌ها نى یه‌و ئه‌وه‌ى ده‌یڵێیت زیاده‌ڕه‌وى یه‌و به‌یه‌كجار پشت هه‌ڵكه‌ى و
گوێ نه‌ده‌ى به‌ئامۆژگارى یه‌كانم. بزانه كه‌به‌ڵگه‌م هه‌یه بۆ قسه‌كانم،و بیرت نه‌چێت كه‌هیچ په‌یوه‌ندى یه‌ك كۆمان ناكاته‌وه جگه له‌په‌یوه‌ندى موسڵمانێتى نه‌بێت،و هیچ سوودێكى دونیایى به‌ده‌ست ناهێنم له‌م ووشانه كه‌له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ڕێكى ده‌خه‌م، به‌ڵام بزانه كه‌له‌ناخى دڵمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و دێته‌ده‌ر وه‌كاتێكى زۆر ده‌بات له‌بیرو هه‌وڵ و ماندووبوونم، بۆیه داواكارم ڕێز بۆ هه‌ڵوێستم دابنێى به‌رامبه‌رت، وه‌به‌باشى چه‌ند جارێك بیخوێنیته‌وه‌و بیرى لێ بكه‌یته‌وه، په‌ندو ئامۆژگارى و دڵسۆزى به‌دى ده‌كه‌یت له‌ئه‌نجامدا.
ئافره‌ت هه‌ستكراوه‌و سته‌ملێكراو ده‌بێت له‌تێكه‌ڵ بوونى به‌پیاوان جگه له‌مه‌حره‌مه‌كانى، چونكه تێڕوانینى پیاو بۆ ئافره‌ت هه‌مووى په‌رۆش بوون و تامه‌زرۆیى یه، وه‌هه‌ر پیاوێك بانگه‌شه‌ى جگه له‌مه بكات ئه‌وه ڕاست ناڵێ، چونكه خواى گه‌وره مه‌یل و ئاره‌زوویه‌كى به‌هێزى دروست كردووه له‌پیاواندا بۆ ئافره‌ت وه‌هه‌روه‌ها مه‌یل و سستیشى له‌ئافره‌تاندا دروست كردووه به‌رامبه‌ر به‌پیاو له‌گه‌ڵ نه‌رم و نیانى و لاوازى، بۆیه هه‌ر نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له‌سنوورى شه‌رعدا نه‌بێت زۆر ترسناكه چونكه له‌م بارودۆخه‌دا شه‌یتان حه‌زو ویستى جنسى ده‌بزوێنێ وه‌زۆربه‌ى جار له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئافره‌ت زه‌ره‌رمه‌نده، چونكه له‌ده‌رئه‌نجامدا پیاوان قورسى كێشه‌كه‌یان ناكه‌وێته ئه‌ستۆ وه‌ك ئافره‌تان. وه‌هه‌ر ئافره‌ت گرفتار ده‌بێت به‌هۆى تێكه‌ڵاوى یه‌وه چونكه كۆتایى تێكه‌ڵاوى كارى داوێن پیسى (زینا)یه كه‌ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى شه‌ره‌ف و ئابڕووى ئافره‌ت پاشان به‌ڵاى سك پڕبوون و منداڵى بێ باوك و ناشه‌رعى له‌به‌رئه‌مه خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌و حه‌رامى كردووه، به‌ڵگه‌ش زۆره له‌وانه:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَاڕهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ](سورة النــور:30)، واته: ئه‌ى موححه‌مه‌د ێلى الله علیه وسلم به‌باوه‌ڕداران بڵێ كه‌چاوى خۆیان بپارێزن له‌سه‌یركردنى ئافره‌تان و شتى حه‌رام وه‌داوێنى خۆیان بپارێزن له‌كارى خراپه (زینا) ئه‌وه باشتره بۆیان وه‌هه‌رچى ده‌كه‌ن خوا به‌ئاگاو شاره‌زایه لێى. ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره فه‌رمان به‌پیاوان ده‌كات چاویان بپارێزن له‌تێڕوانینى ئافره‌تان. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت شان به‌شانى پیاو كاربكات ئیتر پیاو چۆن بتوانێت پارێزگارى له‌چاوى خۆى بكات؟
ئافره‌ت هه‌موو له‌شى عه‌وره‌ته‌و جائیز نى یه ته‌ماشاى بكرێت، وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ( يا علي لاتتبع نظرة النظرة، فإنما لك الأولى، وليست لك الأخرة) رواه الترمذي وأبو داود وحسنه الألباني برقم (1903) واته: ئه‌ى عه‌لى نه‌زه‌ر له‌دواى نه‌زه‌ر مه‌كه، چونكه یه‌كه‌م بۆ تۆیه، به‌ڵام دوایین بۆ تۆ نى یه. چونكه سه‌یركردن له‌كتوپڕێكدا به‌خشراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م نه‌زه‌ره، به‌پێچه‌وانه‌ى نه‌زه‌رى دووه‌م كه‌حه‌رامه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ئه‌نقه‌ست و هه‌وه‌س ده‌بێ. وه ووتراوه: ((زیناى چاو سه‌یركردنه، وه‌زیناى گوێ بیستنى شتى حه‌رامه وه‌ك غه‌یبه‌ت و گۆرانى، وه‌زیناى زمان قسه‌ى ناشرین و جوێندان و غه‌یبه‌ت كردنه، وه‌زیناى ده‌ست زه‌برو زه‌نگ نواندنه، وه‌زیناى قاچ و پێ هه‌نگاونانه بۆ خراپه‌كردن)). وه‌تێڕوانینى پیاو بۆ ئافره‌ت زیناى چاوه چونكه پیاوان خۆشى و له‌زه‌ت ده‌بینن له‌سه‌یركردنى به‌ژن و باڵاى ئافره‌ت، به‌مه‌ش دڵى په‌یوه‌ست ده‌بێ به‌شۆخ و شه‌نگى ئافره‌ته‌كه‌وه پاشان به‌ره‌و خراپه‌و داوێن پیسى، وه‌جێگاى گومان نى یه كه‌نه‌زه‌رو سه‌یركردن هۆكارو ده‌رئه‌نجامى تێكه‌ڵاوىیه.
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ڵێت: (مَا تركْتُ بعْدِي فِتْنَةً هِي أَضَرُّ عَلَى الرِّجالِ مِنَ النِّسَاءِ )البخاري، واته: هیچ فیتنه‌و به‌ڵایه‌كم جێنه‌هێشتووه له‌پاش خۆم ئه‌وه‌نده‌ى ئافره‌تان كه‌زیان و ترسناكى هه‌بێت بۆ پیاوان. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌سفى ئافره‌تانى به‌فیتنه كردووه ئیتر چۆن فیتنه (كه‌ئافره‌ته) وه‌عه‌وداڵ و شه‌یدا (كه‌پیاوه) له‌یه‌ك شوێندا كۆده‌بنه‌وه. كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم مزگه‌وتى دروست كرد فه‌رمووى: (لَوْ تَرَكْنَا هَذَا الْبَابَ لِلنِّسَاءِ) أبو داود، واته: با ئه‌م ده‌رگایه ته‌رخان بكه‌ین بۆ ئافره‌تان. وه‌عومه‌رى كوڕى خه‌تاب نه‌هى له‌پیاوان ده‌كرد گه‌ر له‌ده‌رگاى ئافره‌تان بچنه ژووره‌وه، ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵاوى قه‌ده‌غه كرابێت له‌هاتنه ژووره‌وه له‌یه‌ك ده‌رگادا كه‌واته قه‌ده‌غه‌یه له‌هه‌موو شوێنێكدا. وه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمانى به‌ئافره‌تان ده‌كرد كه‌به‌لێوارى ڕێگا بڕۆن نه‌ك به‌ناوه‌ڕاستى بۆ ئه‌وه‌ى تێكه‌ڵ به‌پیاوان نه‌بن. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم گه‌ر نوێژه‌كه‌ى ته‌واو بكردایه له‌جێگاى ده‌مایه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵى بوون تا ئافره‌تان ده‌ڕۆشتن و ده‌گه‌شتنه ماڵه‌وه، پاشان خۆى و پیاوان ده‌ڕۆشتنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى پیاوان نه‌زه‌رو سه‌یرى ئافره‌تان نه‌كه‌ن.
ئه‌مانه هه‌مووى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رام بوونى تێكه‌ڵاوى و ئیش كردنى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوان، وه‌هه‌موو زانایان ڕێك كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه به‌بێ جیاوازى.
فه‌رمان كراوه به‌ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه ئارام بگرێت و جێگیر بێت. ده‌زانى له‌به‌ر چى؟
تا نه‌كه‌وێته پێش چاوى پیاوان و تێكه‌ڵاویان نه‌بیت..
وه‌ئاشكرایه هۆى داوێن پیسى و له‌ناوبردنى ئابڕوو و ناموسى خه‌ڵك و ڕووخاندن و له‌ناوچوونى ماڵان و له‌ناوچوونى ژیان و ئاینده‌ى كچ و په‌یدابوونى منداڵى بێ باوك هه‌مووى ده‌رئه‌نجامى تێكه‌ڵاوىیه.
وه‌ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕاستى و شوێنه‌وارى خراپى تێكه‌ڵاوى بزانیت، ئه‌وا باسى كێشه‌كانى تێكه‌ڵاوى له‌ئه‌وروپا (ڕۆژئاوا) بخوێنه‌وه، گه‌شتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ى كه‌بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى له‌بوارى خوێندندا، زانكۆ‌و خوێندنگا‌و قوتابخانه‌ى تایبه‌تیان دروست كردووه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌جیا له‌ئه‌مه‌ریكاو چه‌نده‌ها وو‌ڵاتى دى. ئه‌مه‌ش پاش چه‌شتنى ناخۆشى و ئازارى به‌دڕه‌وشتى كه‌ڕووبه‌ڕوویان ده‌بووه‌وه، ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نى یه؟
ئایا ده‌كرێ ئێمه‌ى موسڵمان هه‌ڵه‌ى ڕۆژئاوایى یه‌كان دووباره بكه‌ینه‌وه، كه‌چى ئه‌وان ئاواتیان ڕزگاربوونه؟!.
ئه‌ى خوشكم!..
تۆ خۆشه‌ویسترین و به‌هاترین موڵك و سامانى ئێمه‌ى..
تۆ خوشك و كچ و خێزان و دایكیت..
پێویسته یارمه‌تیده‌رمان بیت بۆ پارێزگارى كردنت له‌خراپه..
تۆ نیوه‌ى كۆمه‌ڵى و به‌خێوكه‌رى نه‌ته‌وه‌ى..
هه‌ر چاوه‌ڕوانى تۆ ده‌كرێت بۆ نه‌وه‌یه‌كى ڕۆشنبیرو سه‌ركه‌وتوو..
چۆن ده‌توانیت ئه‌و ئه‌ركانه‌ت ئه‌نجام بده‌یت ئه‌گه‌ر ماڵ به‌جێ بهێڵى و واز له‌ئیشى ماڵ و په‌روه‌رده‌كرنى منداڵ بهێنیت،و سه‌رقاڵى ئیشى ده‌ره‌وه بیت له‌گه‌ڵ پیاواندا؟..
بزانه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێت كردووه له‌ماڵه‌وه بمێنیته‌وه: [ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] (سورة الأحزاب: 33)، واته: له‌ماڵى خۆتان داكراسێن و بمێننه‌وه وه‌ك سه‌رده‌مى نه‌فامى خۆتان ڕووت مه‌كه‌نه‌وه. چونكه به‌ڕۆشتنت بۆ ده‌ره‌وه پیاوان ته‌ماحت تێ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابیت له‌ڕاستى و دروستى قسه‌كانم كتێبى (عمل المرأة في المیزان) دكتۆر محمد على باز بخوێنه‌وه، هه‌موو ڕاستى یه‌كان ئاشكرا ده‌بێت به‌ژماره‌و چیرۆك كه‌باس له‌ترسناكى چۆڵ كردنى ماڵ و تێكه‌ڵاوبوونى پیاوان ده‌كات، وه‌سه‌یرى بارودۆخى ئافره‌تانى ڕۆژئاوایى بكه:
گیرۆده‌ى چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌ستى پیاوانه، ده‌ناڵێنێ له‌گرفتى ده‌ست درێژى كردنه سه‌رى و سووكایه‌تى جنسى به‌رامبه‌ر ده‌كرێت،و ناتوانێت ده‌ربازبێت، وه‌هه‌ر ده‌بێت كار بكات ئه‌گینا له‌برسا ده‌مرێت. به‌رده‌وام له‌به‌دبه‌ختى و ئه‌شكه‌نجه‌دایه.
به‌ڵام تۆ خواى گه‌وره به‌ڕێزو پایه‌به‌رزتى كردووه، وه‌ئه‌ركى خستووه‌ته سه‌رشانى باوك و مێرد و براو كوڕ بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى ژیانت بۆ دابین بكه‌ن،و هه‌رگیز فه‌رمانى پێت نه‌كردووه كه‌هه‌وڵ بده‌یت و كاربكه‌یت، ئه‌مه‌ش سامانێكه له‌به‌رده‌ستتدایه بێ گه‌ڕان و ماندووبوون، له‌ماڵه‌وه وه‌كو شاژن بمێنیته‌وه‌و كه‌سانى دى هه‌وڵت بۆ ده‌ده‌ن..
ئایا ئه‌مه به‌خشنده‌یه‌كى گه‌وره نى یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه؟
شه‌یتان به‌پرشنگى و ڕازاوه‌ى دنیا فریوت نه‌دات و له‌ماڵ بڕۆیته ده‌رێ بۆ كاركردن، وه‌به‌مانه‌وه‌ت له‌ماڵه‌وه نزیك و خۆشه‌ویست ئه‌بیت لاى په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (المرأةَ عورةٌ ، فإذا خرجتِ استشرفها الشَّيطانُ ، وأقربُ ما تكونُ من وجهِ ربِّها وهي في قَعرِ بيتِها)ترمذي و ابن حبان ڕیوایه‌تیان كردووه. واته: ئافره‌ت هه‌موو له‌شى عه‌وره‌ته،و ئه‌گه‌ر له‌ماڵ ڕۆشته ده‌ره‌وه شه‌یتانى له‌گه‌ڵ دایه‌و ده‌بێت به‌هاوڕێى، وه‌باشترین جێگا له‌خوا نزیكى بكاته‌وه ناوه‌ڕاستى ماڵه‌كه‌یه‌تى.
بزانه خوشكم: داوێن پاكى و باوه‌ڕت گرنگترین و خۆشه‌ویسترین شتى تۆن، وه‌هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونى لێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ به‌پیاوان بیت، بۆیه ته‌نها له‌مه‌حره‌مه‌كان و مێرده‌كه‌ت نه‌بێت نزیكى پیاوان مه‌به‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵاویان مه‌به، وه‌باشترین و به‌ڕه‌وشترین مێردت ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر پابه‌ند بیت به‌باڵاپۆشین و ئارامگرتن له‌ماڵه‌وه‌دا، وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌كارى تێكه‌ڵاوى بمێنیته‌وه مێردى به‌غیره‌ت و لێهاتووت ده‌ست ناكه‌وێ.
ئه‌ى خوشكم: مه‌ڵێ (( ئه‌توانم پارێزگارى له‌خۆم بكه‌م هه‌رچه‌نده تێكه‌ڵى پیاوانیش بم))..
بۆیه خواى گه‌وره فه‌رمانى كردووه به‌چاوپۆشین و جیاكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر‌و مێ له‌یه‌كتر چونكه ده‌زانێت كه‌ئاره‌زووى جنسى لێشاوو پاڵنه‌رێكى به‌هێزه، وه‌فه‌رمان به‌موسڵمان كراوه دووركه‌وێته‌وه له‌و شوێنانه‌ى فیتنه‌ى لێ یه،و نابێت خۆى بخاته مه‌ترسى یه‌وه، چونكه مرۆڤ گه‌ر برسى بێت ناتوانێت خۆى بگه‌ڕێنێته‌وه له‌خواردن، هه‌روه‌ها كه‌برسى سێكسى (جنسى) بوو ناتوانێت به‌رگرى له‌خۆى بكات. وه له‌هه‌موو بارودۆخێكدا سه‌لمێندراوه حه‌رامى ئیش كردنى پیاوو ئافره‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌رچه‌نده ئه‌و پیاوو ئافره‌ته‌ش له‌خواترس و باوه‌ڕ پته‌و بن چونكه نه‌فسى مرۆڤ به‌تاڵ نى یه له‌حه‌زو ئاره‌زووى جنسى.. وه‌ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌ئیش هه‌یه با دوور بێت له‌پیاوان.
خوشكه به‌ڕێزه‌كه‌م!..
نازانم ئایا ووشه‌كانم گه‌شته دڵت؟..
وه‌كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌رت؟.
پڕ به‌دڵ ئاواته‌خوازى ئه‌وه‌م،و داواكارم له‌خوا بتپارێزێ له‌گیرۆده‌ى داوى ته‌ڵه‌كه‌بازان،و ئه‌وانه‌ى كه‌نه‌خشه‌ى تاوان و ئابڕووچوونت بۆ ده‌كێشن و هیواو ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه‌تۆ ماڵ به‌جێ بهێڵى، چونكه ده‌زانن كه‌تۆ به‌خێوكه‌رى نه‌ته‌وه‌ى، وه به‌رهه‌مهێنانى نه‌ته‌وه‌ى باش و خراپ له‌ده‌ستى تۆدایه، وه‌نه‌ته‌وه‌ى خراپ پاروویه‌كى به‌له‌زه‌ته بۆ دوژمنان.
هه‌موو تكاو نزام ئه‌وه‌یه كه‌باش بیر له‌م مه‌سه‌له ترسناكه بكه‌یته‌وه‌و بزانیت تا چه‌نده تۆ له‌مه‌ترسیداى..
وه‌ئه‌گه‌ر هیچ بایه‌خێك به‌مه نه‌ده‌ى ئه‌وا به‌شه‌وو ڕۆژ دوعات بۆ ده‌كه‌م،و هه‌رگیز بێزار نابم له‌پاڕانه‌وه چونكه تۆ خوشكمى و متمانه‌م پێته وه‌هه‌ر ڕۆژێك دێت به‌ئاگا بێیته‌وه. باوه‌ڕم به‌خواى گه‌وره هه‌یه كه‌هه‌وڵ و ماندووبوونم به‌هیچ و خۆڕا ناچێت،و سه‌ركه‌وتنم ته‌نها به‌ده‌ستى خوایه.
دوا داواكاریم ئه‌وه‌یه كه‌چه‌ند جارێك ئه‌م ئامۆژگارى یانه بخوێنیته‌وه وه‌دووباره‌ى بكه‌یته‌وه.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته