په‌یامێك بۆ خوشكى پابه‌ندبووم به‌ئایینه‌وه
بەروار: 2010/08/29سەردارن: 2847نوسەر: دایكى سوننه
بسم الله الرحمن الرحيم
ئه‌ڵێن زۆرێك له‌ئافره‌تانى پابه‌ندبوو به‌ئایین پێچه‌وانه‌ن سه‌باره‌ت به‌پابه‌ندبوونه‌كه‌یان به‌ئایینه‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌هه‌ڵناسن به‌بینینى رِۆڵێكى ئاشكرا له‌بانگه‌شه‌كردن بۆلاى خواى په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌هه‌ستیش ده‌كه‌ن به‌و هێرشه درِنده به‌رده‌وامه‌ى كه‌ده‌كرێته‌سه‌ر ئافره‌تانى موسڵمان ئه‌وانه‌ى كه‌هه‌وڵى ئه‌وه‌یانه كه‌دووریان بخه‌نه‌وه له‌ئایینه‌كه‌یان وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌هه‌ستیش ده‌كه‌ن به‌و دوورى یه گه‌وره‌یه‌ى كه‌له‌زۆرێك له‌ئافره‌تانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌بینرێت دووركه‌وتنه‌ته‌وه له‌فه‌رمانه‌كانى شه‌رع.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بینن ئه‌وه‌ى كه‌به‌سه‌ر ئوومه‌ته‌كه‌دا هات له‌ناسۆرى و ده‌رده‌سه‌رى ئه‌وه‌ش هیچ چاره‌سه‌رێكى نى یه ئیللا گه‌رِانه‌وه نه‌بێت بۆلاى خوا‌و بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆربه‌یان گه‌شتوونه‌ته ئه‌وه‌ى كه‌رِۆڵیان گه‌وره‌ترین رِۆڵه‌و گرنگه بۆ چاككردنى ئافره‌تان له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا.
ئایا ئه‌مه رِاسته؟!
ده‌شتوانیت وه‌ڵامه‌كه‌ى دیارى بكه‌یت بۆ خۆت پاش وه‌ڵام دانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ى خواره‌وه:
١ـ ئایا گه‌وره‌ترین خه‌مت كه‌هه‌ڵتگرتووه له‌هه‌موو كات و شوێن و بۆنێكدا خه‌مى بانگه‌شه بووه؟
واته: چۆن بانگه‌شه‌ى غه‌یرى خۆت بكه‌یت بۆلاى خوا‌و بارودۆخى چاك بكه‌ى و چۆن كارێك بكه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى یان بده‌یت و رِزگارى ئه‌م ئوومه‌ته بكه‌یت و بیانگه‌رِێنیته‌وه بۆ ده‌ست گرتنێكى رِاسته‌قینه به‌ئایینه‌كه‌ى, ئه‌و ئایینه‌ى كه‌ته‌نها رِێگه‌یه‌كه بۆ سه‌رخستنى و سه‌ركه‌وتنى, وه‌ئایا گران به‌هاترین كات و هه‌وڵ و داراییت به‌خشیوه له‌پێناویدا؟
٢ـ ئایا سووربوویته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌هیچ ده‌ست به‌تاڵییه‌ك به‌فیرِۆ نه‌ده‌یت یان هه‌ر بۆنه‌یه‌ك كه‌ئاماده‌بوویته تیایدا به‌بێ ئه‌وه‌ى كردارێكت تیایدا كردبێت له‌پێناوى چاككردن و بانگه‌شه‌كردن و ئارِاسته‌كردن ئیتر ئه‌گه‌ر به‌ووته‌یه‌كى به‌سوود بێت یان به‌هه‌رچ رِێگه‌یه‌كى تر بێت؟
٣ـ ئایا گرنگیت داوه به‌هاوسێكانت و چاكه‌ت كردووه له‌گه‌ڵیانداو هه‌ستاویت به‌وه‌ى كه‌هه‌فتانه‌یان بۆدانه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى یادو زیكرى خواى تیابكه‌ن كه‌ئه‌وه‌ش هۆكارێكى كاریگه‌رو ئاسانه بۆ چاك بوونیان وه‌ئایا هه‌ستاویت به‌وه‌ى كه‌به‌به‌رده‌وامى كاسێت و كتێب دابه‌ش بكه‌یت به‌سه‌ریاندا.
٤ـ ئایا خه‌مى كه‌س و كاره نزیكه‌كانت ده‌خۆیت و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌یت په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت و كاریگه‌ریت له‌سه‌ریان هه‌بێت به‌هه‌موو رِێگه جۆراوجۆره‌كان كه‌باشترین رِێگه‌شیان بریتىیه له‌دابه‌شكردنى كاسێت و كتێب به‌شێوه‌یه‌كى دیارى كراو‌و به‌رده‌وام؟ وه‌ئایا هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه كه‌چاودێرى بارودۆخیان بكه‌یت و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و گرنگیشت داوه به‌كێشه‌كانیان و هه‌ڵساوى به‌كردنى وانه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆیان ئه‌گه‌ر له‌توانادا بوو؟
٥ـ ئایا گرنگیت داوه به‌بانگه‌شه‌كردنى مندالاَن و تازه پێگه‌یشتووان له‌خێزان و هاوسێكانتداو رِێنموونییانت كردووه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌چاكه‌ى تێدایه؟
٦ـ ئایا هاوسێ و كه‌س و كاره نزیكه‌كانت یادخستووه‌ته‌وه به‌باسى خێركردن و چالاكىیه‌كى سوودبه‌خش وه‌هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه كه‌په‌یوه‌ستیان بكه‌یت به‌وه‌وه؟
٧ـ ئه‌گه‌ر تۆ مامۆستایت یان قوتابیت ئایا هه‌وڵێكى زۆرت داوه بۆ ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى ئه‌وانه بكه‌یت كه‌له‌گه‌ڵتدان له‌قوتابخانه‌كه‌دا؟
٨ـ ئایا هاوبه‌شیت كردووه له‌هه‌ر چالاكىیه‌كى ئافره‌تان به‌به‌شدارى كردن بێت له‌بانگه‌شه‌كردن بۆلاى خواى گه‌وره‌و گه‌یاندنى چاكه‌و خێر به‌خه‌ڵكى؟
٩ـ ئایا هاوبه‌شیت كردووه له‌و كۆرِو كۆمه‌ڵه ووتارخوێنه گشتیانه‌ى كه‌بۆ ئافره‌تانه وه‌ئه‌و ده‌ست نووسانه‌ى كه‌بۆ گۆڤاره ئیسلامىیه‌كانه ئه‌گه‌ر تۆ له‌وانه‌ى كه‌توانات هه‌یه له‌سه‌رى, یان تۆ به‌هانه ئه‌هێنیته‌وه له‌وه‌دا بۆ كه‌مترین به‌هانه‌یه‌ك كه‌تووشت بووه له‌گه‌ڵ زانینت به‌گرنگى كاره‌كه‌و پێویستى یه‌تى؟
١٠ـ ئایا كاره‌كانت رِێكخستووه‌و هه‌وڵ و كۆششت تیاداوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێكى باشت هه‌بێت له‌زانین و زانیارىیه‌كى شه‌رعى كه‌ئه‌وه‌ش شتێكى بنچینه‌یى یه بۆ به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنت له‌بانگه‌شه‌كه‌تدا؟
١١ـ ئایا تۆ پێشه‌نگێكى رِاسته‌قینه بوویته بۆ ئافره‌تانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌په‌یوه‌ستن به‌شێوه‌و شێوازى ئافره‌تانى موسڵمانه‌وه؟
١٢ـ ئایا یارمه‌تى مێرده بانگه‌شه‌كاره‌كه‌ت داوه به‌وه‌ى كه‌بارودۆخێكى گونجاوى بۆ برِه‌خسێنى و هانت داوه بۆ كار‌و كردارى چاكه‌و حیسابى ئه‌وكاته‌ت كردووه كه‌به‌ته‌نها به‌سه‌رى ده‌به‌یت له‌ماڵدا بۆ ئه‌وه‌ى خۆت خه‌ریك بكه‌یت به‌ئیشێكه‌وه باشتره له‌وه‌ى كه‌سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ى مێرده‌كه‌ت بكه‌یت؟ یان ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت له‌بانگه‌شه‌كاران نىیه ئایا هانت داوه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ئایینه‌وه‌و بانگه‌شه‌كردنه‌وه؟
١٤ـ ئایا كرده‌وه‌یه‌كى جدیت كردووه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانت پێ بگه‌یه‌نى به‌پێ گه‌یاندنێكى چاك بۆ ئه‌وه‌ى بپارێزرێن له‌شوێنه‌وارى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌تن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ئه‌وان له‌وانه‌بن كه‌خه‌مى ئایینه‌كه هه‌ڵگرن و هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن كه‌ئایینه‌كه سه‌ربخه‌ن و خزمه‌تى بكه‌ن؟
١٥ـ پاشان و كۆتایى ئایا هه‌ستاویت به‌نوێ كردن و جوان كردنه‌وه‌ى هۆكاره بانگه‌شه‌یىیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رىیه‌كه‌ى به‌هێزتر بێت و چاكه‌كه‌شى زیاتر بێت؟