هەینی (الجمعە)بەشی دووەم
بەروار: 2011/06/26سەردارن: 4750نوسەر: سيد سابق


واجبێتی نوێژی هەینی

زانایان هەموو ئیجماعیان هەیە لەسەر ئەوی كە نوێژی هەینی فەڕزی عەینە، وە دوو ڕكاتیشە بەپێ‌ی فەرموودەی خوای گەورە كە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ} (9) سورة الجمعة.

كێ‌ نوێژی هەینی لەسەرەو كێ‌ لەسەری نی‌یە

نوێژی هەینی واجبە لەسەر موسڵمانی ئازادی عاقڵی پێ‌ گەیشتووی نیشتەجێ‌ی بەتوانا بۆ چوون بۆ نوێژ، كە مەعزەرەتێكی وەهای نەبێت نەچوون بۆ نوێژی هەینی ڕەوا بكات.

بەڵام ئەوانەی نوێژی هەینیان لەسەر نی‌یە ئەمانەن:

(1و2) ئافرەت و منداڵ:

ئەمانە زانایان لەسەری ڕێك كەوتوون.

(3) نەخۆش:

ئەو نەخۆشەی چوون بۆ نوێژی هەینی لەسەر گران بێت، یا ترسی ئەوەی هەبێت بەچوون بۆ نوێژ نەخۆشی‌یەكەی زیاد بكات، یا چاك بوونەوەی دووا بخات، وە هەروەها ئەو كەسەش كە خزمەتی ئەكات و ئەچێتە پاڵ نەخۆشەكە بە مەرجێك ئەو نەخۆشە نیازی بەوكەسە ببێت.

(4) موسافیر:

(5و6) قەرزداری كەم دەست كاتێ‌ ترسی بەند كردنی هەبێت لەسەر قەرزەكە، وە كەسێك كە لە حاكمی ستەمكار خۆی شاردبێتەوە:

(7) هەموو خاوەن عوزرێك ڕێ‌ی پێ دراوە واز لە نوێژی جەماعەت بهێنێت.

وەك مەعزەرەتی باران و قوڕو لیتەو سەرماو وێنەی ئەمانە: