(تشریع) ی ئیسلامی یان فیقهی ئیسلام
بەروار: 2010/03/07سەردارن: 6432نوسەر: سيد سابق

یاسای ئیسلام لایەنێكە لە لایەنە هەرە گرینگەكان كە پەیامی ئیسلام دایڕشتووە و ڕێك و پێكی كردووە، ئەم لایەنەش لایەنە عەمەلی یەكەیە لەم پەیامەدا.
یاسای ئایینی ڕووت وەك حوكمەكانی عیبادات لە وەحی خواوە نەبێت بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە كیتاب و سوننەتە لە هیچ لایەكی ترەوە دەر نەئەچو، یا بە هۆی ئیجتهادێكی پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كە خواش پێ‌ی ڕازی ئەبوو، وە ئەركی پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە چوارچێوەی ڕاگەیاندن و ڕوون كردنەوە بەدەر نەبو، خوای گەورە ئەفەرمووێت: {وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى* إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى}(النجم / 3،4).
واتە: ئەو بە ئارەزووی خۆی قسە ناكات. وە ئەو قورئانەش بێجگە لەوە كە وەحی بۆ دەكرێ‌ شتێكی تر نیە.
بەڵام ئەو یاسایانەی كە پەیوەندی بە كاروباری دنیاوە هەیە، وەك كێشە ڕامیاری یەكان و جەنگی یەكان و قەزائیەكان، ئەوە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمانی پێ‌ درابوو بە ڕاوێژكاری ئەو كارانە بەجێ‌ بگەیەنێت، وە جاری وا بووە ڕایەكی دەربڕیوە لەسەر كێشەیەك پاشان لێی پەشیمان بووەتەوە لەبەر ڕای هاوەڵەكانی، وەك لە جەنگی بەدر و ئوحوددا ئەمە ڕووی دا، وە هاوەڵەكانیشی (خوا لێیان ڕازی بێت) لە هەموو كارو بارێكدا ئەگەڕانەوە بۆلای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و پرسیاریان ئەكرد دەربارەی ئەو شتانەی لایان شارراوە بوو، وە هەروەها دەربارەی دەقە قوڕئانیە شارراوەكان پرسیاریان لێ‌ ئەكرد،